کێ باجی ڕيفراندۆم دەدات؟!

وتار/ 12/10/2017 667 جار بینراوە

شەنکار عەبدوڵڵا

کێ باجی ڕيفراندۆم دەدات؟!

شەنکار عەبدوڵا
کەدەمانوت ناکرێت و نابێت لەبەر خەوی کەسێک يان ئارەزووی تاکە کەسێک، يا بۆ دەستکەوتی کەسێک و چۆڵنەکردنی کورسيە ناياساييەکەی وڵات لە روبعە مووچەوە ڕووبەڕووی دەيان کارەساتی تر بکەنەوە، دەتانوت ئێوە دژی دەوڵەت و پياوی ئێران و ماليکين..

دەمانوت چاوەکەم ناکرێت بەبێ پلان ڕيفراندۆم بکرێت، دەتانوت ئێستا کاتيەتی و لەدەستمان دەردەچێت..

دەمانوت کاری گەورە بيری گەورەی دەوێت، دەتانوت ئێوە دەترسن و دەوڵەت قوربانی دانی دەوێت..

دەمانوت ئەمانە شايەنی ئەوە نين بيانکەيت بەموختاری گوندێکيش، چونکە ئەمانە ۲٦ ساڵە شکست دەنوسنەوە، دەتانوت خۆری ئاسۆی ئێمە هەڵدێت و تاريکی کۆتايی دێت!.

دەمانوت ڕاگەياندنی دەوڵەت ئيشی گەورەی دەوێت و دەتانوت هەموو شتێ مەشيە و جەنابی سەرۆک هەنگاوێک نانێت ئەو سەری لێ ديار نەبێت!.

دەمانوت ڕەگەڵ مەکەون و يەک تۆز ئيرادەتان هەبێت، دەتانوت بارزانی نەبێت کەس ناتوانێت دەوڵەت دروست بکات!..

وتمان گوێ لە ماکگۆرک و نەتەوە يەکگرتووەکان و بەريتانيا و فەرەنسا و ئەڵمانيا بگرن، دەتانووت حساب بۆ ڕای هيچ بەشەرێک ناکەين!

ئێستا بۆتان دەرکەوت ئێمە چەند خوێندنەوەکانمان دروست بوو، ئێوە لەچ خەياڵێکی پوچدابوون..

ببينە ئەو ئەردۆگانەی بەقەد هەموو کورد سودی لەداهاتی نەوت ديوە، دواتريش چۆن پولی پێوەنان، چۆن دژايەتيتان دەکات؟!..

دەمانوت ئەردۆگان لەشەڕی داعشدا فرياتان نەکەوت جێی متمانە نيە، ئێوە زياتر باوەشتان بە ئەردۆگاندا دەکرد و وای لێهاتبوو نەک هەر بەرپرسەکانی پارتی و يەکگرتوو، بەڵکو کەچە کادرەکانيشيان کەناوی ئەردۆگانيان دەبرد هەر ئەوەبوو نەتاندەوت سەڵاهوعەلەی وەسەلەم..

ئێوە هێندە مەخلوقێکی سەيربوون، تەنانەت نەتانتوانی لە دۆستە هەر نزيکەکەشتان بگەن، کە ئەردۆگان بوو، ئەوەتا خەليفەی موسوڵمانان ئێستا هەڕەشەی ڕاگرتنی نەوت دەکات، خۆ ئەمجارە ئەگەر نەوت نەڕوات ڕوبعەمووچەکەشتان پێنادرێت..

ئەمانە هەموو کارەساتی گەورەن بەسەر ميللەتی کورددا دێن، بەڵام مرۆڤی عاقڵ دەرس لە مێژوو وەردەگرێت، هيوادارم ئەم باجە قورس نەبێت و بەهەر نرخێک بێت ئەمجارەش ميللەت نەبێتەو قوربانی، چۆن ئازايەتی ئەوەتان هەبوو گوێتان لەکەس نەگرت و ڕيفراندۆمتان کرد، هەقە بەو ئازايەتيوە و دوور لەموهاتەرات و قسەی بێ مانا بێنە گۆ و وەڵامی هاوڵاتيان بدەنەوە و دڵنيايی بدەنە هاونيشتيمانان..

نوێترین نوسینەکانی شەنکار عەبدوڵڵا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌