کورتە پەیامێک بۆ هاوسەرێکی گۆڕاو

وتار/ 15/07/2017 963 جار بینراوە

حسن عبدالله‌

کورتە پەیامێک بۆ هاوسەرێکی گۆڕاو
حسن عبدالله‌
برای خۆم ..
سەرەتای ژیانی هاوسەریت لە یادە کە چەندە بە خیزانت سەرسام بوی !؟ ئەی ئێستا بۆ هاوسۆز نیت و چ عەجەب لێی بێزار بوی !؟
ئەو ئافرەتە هەمان ژنەکەی جارانە تەنها ئەوە نەبێت کە ژیان و متمانەی بە تۆ بەخشی !
تەنها ئەوەی  گۆڕاوە کە تۆ بە سایە و پەناگەی خۆی دەزانێ ' ئەو لەبەر تۆ بە گریانەوە دایکی ئازیزی بەجێهێشت، لەبەر تۆ بوو هەمو یادگارییەکانی خۆی ناشت ! بوو بە دایکی مناڵەکانت ' بوو بە هەڵگری خەمەکانت ' بوو بە سندوقی نهێنی و ڕازەکانت ' بوو بەو کەسەی لەگەڵ بێتاقەتیت دڵی ناخۆش دەبوو ' لەگەڵ نەخۆشیت خۆشییەکانی خامۆش دەبوو ' چ عەجەب لە بیرت چوو .
کوا خەندەی لێو و قسە نەرمەکانت ؟ کوا ڕێزگرتن و قوربانی دانت ؟
ئاوا بە ئاسانی گۆڕای ؟ چەندە زوو لە مەیدانی خۆشەویستی دۆرای !
تا ژیان بەردەوامە فریا کەوە ' ئەو دڵەی بوە بە کەلاوە ئاشتی کەوە ' ئەو ئومێدی بە تۆیە هیواکانی لە گۆڕ مەنێ ' ئەو دڵی بە تۆ خۆشە پێ لە دڵی بە ئازاری مەنێ ' ئەو فرمێسکانەی بسڕە کە بە هۆی تۆوە لە چاوەکانی دێنە خوار ' ئەو بەتەمای شرینی ژیان بو ئیدی لێی مەکە بە ژار ' خێراکە با سکاڵای بەرز نەکاتەوە بۆ لای خوا ' ئەو کات هەرچی ئارامیت هەیە لەدەستت دەڕوا .

نوێترین نوسینەکانی حسن عبدالله‌

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌