وەزاڕەتی ئەوقاف چۆن لە زانایانی ئایینی تێگەیشتوە ؟

وتار/ 09/11/2016 898 جار بینراوە

حسن عبدالله‌

وەزاڕەتی ئەوقاف چۆن لە زانایانی ئایینی تێگەیشتوە ؟

حسن عبدالله‌
لەڕێگەی چەندین ڕێکخراوی ڕۆژئاوایی وتەنانەت تەبشیرییەوە وۆرک شۆپیان بۆ ساز دەکات " کۆمەڵێک مەلای گەنجی لە میسرەوە هێناوە و کردونی بە چاوساغ و ڕێ نیشاندەریان، زو زو دەستەواژەی : ( قەبوڵمان نیە .. ' قەبوڵ ناکەین .. ' ڕێگە نادەین ..) لەبەرامبەر ئەوان دا بەکار دێنێ، کۆنفڕاس ساز دەکات تافێریان بکات چۆن وتار بدەن دواتریش لەڕێگەی وتارەکانیانەوە ئاشتی کۆمەڵایەتی بڵاو بکەنەوە، جاسوسی لەسەر زۆربەیان داناوە، زۆرترین کارمەند و فەرمانبەر کە دوچاری لێپێچینەوە و سزادان و هەڕەشە دێن زانایانی ئایینین لەلایەن وەزارەکەیانەوە، وای لە کۆمەڵێک خەڵکی هەرزەکار کردوە ڕۆژانە لە میدیاکانەوە هێرش دەکەنە سەر مەلا و مزگەوت ..

ئەوانەی لە ڕابردودا شۆڕشی گەورەیان بەرپا دەکرد ئێستا لەبەر دەستی ناکەس بەچە بە نەفامترین و دواکەوتترین چینی کۆمەڵگە دائەنرێن !

ئەوانەی لەکاروانی پڕ شکۆی ئەدەب و شیعردا مەشخەڵ بەدەست بون ئێستا حیسابی قسە نەزانیان بۆ دەکرێت !

هەمیشە پێشەنگی گەلەکەیان بوون بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ستەمی سەر وڵات کەچی تازە بەتازە دەیانەوێ هەستی نیشتیمانیان بۆ پەیدا بکەن !

زانایان کە هەردەم داوایان لەسەرجەم چینەکان کردوە بە گیانی لێپرسراوێتییەوە مامەڵە بکەن ئێستا وەزاڕەت دەیەوێت فێری ئەو هەستەیان بکات !

زانایان کە هەمیشە مایەی پاراستنی ئارامی و ئاشتی کۆمەڵایەتی بوون کەچی ئێستا تۆمەتبارن بەوەی کە مایەی هەڕەشەن !

ئەو حوجرانەی کە گەورەترین خزمەتیان پێشتر بە کۆمەڵگای کوردی کردوە کەچی هیچ حیسابیان بۆ ناکرێت و وەردە وردە بنەبڕ دەکرێن !

ئیتر نازانم ئەوقاف چۆن لەزانایانی ئایینی تێگەیشتوە

نوێترین نوسینەکانی حسن عبدالله‌

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌