شۆک! وەک هۆکارێکی سیاسی بۆ ڕامکردنى گەلان
وتار/
10/07/2017
1185 جار بینراوە
محه‌مه‌د حه‌كیم
شۆک! وەک هۆکارێکی سیاسی بۆ ڕامکردنى گەلان
محه‌مه‌د حه‌كیم
له په‌نجاكانی سه‌ده‌ی بیستدا، دۆنالد ئيوين كامیرۆنی كه‌نه‌دی كە لە نێوان سالەکانى (١٩٦٧-١٩٠١) ژیاوە ، پسپۆڕی نه‌خۆشییه
ده‌روونییه‌كان گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ده‌توانرێت كاریگه‌ری وا له‌سه‌ر
مرۆڤه‌كان دروست بكرێ كه هه‌ر له یه‌ك مرۆڤ وا بكه‌ی مرۆڤێكی جیاواز له سۆز‌و
هه‌ست دروست ببێت، واته مرۆڤێكی نوێ بێته ئاراوه، ئه‌مه‌ش به گۆڕینی بیر‌و
ره‌وشت و هه‌سته‌كان، ئه‌و ده‌ڵێت: بیری مرۆڤ بریتییه له بیره‌وه‌رییه‌كانی پێشوو
و هه‌ستپێكردنی داهاتوو، بۆ دروستكردنی مرۆڤه نوێیه‌كه، ده‌بێ مرۆڤه كۆنه‌كه
نه‌هێڵین، وه‌كو لاپه‌ڕه‌یه‌كی سپی لێ بێت و توشی شۆكی بكه‌ین (صدمه)، بۆیه
هات تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر نه‌خۆشه‌كان كرد، به لێدانی كاره‌با‌و پێدانی كه‌پسولی
بێهۆشكه‌ر، تاكو بیره‌وه‌رییه‌كانیان له‌ده‌ست بده‌ن و پاشان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌سته‌كانیان
پەكبخه‌ن، له شوێنی زۆر تاریك و بێ ده‌نگ، دایده‌نان تاكو هه‌ست به‌هیچ نه‌كه‌ن.
به كورتی، بنچینه‌ی بیردۆزەکە ئه‌وه‌یه كه:"
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت به‌رامبه‌ره‌كه‌ت ببێته موڵكی تۆ و به‌رنامه و بیرۆكه‌كانت،
ده‌بێت رووبەروى شۆك و خورپه‌یه‌كی گه‌وره بكرێتەوە، تاكو وای لێ بێت خۆی به‌ده‌سته‌وه
بدات و گوێڕایه‌ڵت بێت"، دیاره ئه‌م دكتۆره پاڵپشتی دارایی له CIA ئه‌مریكیه‌وه بوو، ئه‌مریكاش له به‌ندیخانه‌ی
(ابو غرێب، گوانتانامۆ) ئه‌م بیردۆزەیەی جێ به‌جێ كرد.
دوای ئه‌و ملیتۆن فریدمان كە لە نێوان ساڵەکانى
(١٩١٢-٢٠٠٦) ژیاوە، پسپۆڕی ئابووری له شیكاغۆی ئه‌مریكاوه، بیری له‌وه كرده‌وه
كه ئه‌م بیردۆزەیه به‌سه‌ر گه‌لاندا جێ به‌جێ بكات، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپانیا
كیشوه‌ربڕه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ست به‌سه‌ر ئابووری وڵاتاندا بگرن، وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
گه‌له‌كان ڕازی نین ئابووری و ژیانیان به‌ده‌ست بێگانه‌وە بێت. ناچار ده‌بين
توشی شۆكیان بكه‌ین، تاكو هۆشیاری له‌ده‌ست بده‌ن و ڕازی بن به واقعی نوێ .
ئه‌م
بیردۆزه‌یه به‌سه‌ر تشیلی دا ١٩٧٣ جێ
به‌جێ كرا، له زه‌مه‌نی سه‌رۆك نیكسۆندا، له‌وێ ڕژێمی شیوعی حوكمی ده‌كرد،
هه‌ستان پشتیوانی كوده‌تای سه‌ربازیانكرد و بارودۆخ تێكچوو نرخ به‌رزبوویه‌وه و
ڕاوڕووت دروست بوو و بێكاری په‌ره‌ی سه‌ند، دزی و كوشتن و ڕفاندن بڵاوبوو، خه‌ڵكی
توشی ئیفلیجی بیر و هۆش بوون و ئه‌یانوت چی ڕویداوه ؟ بۆ ڕویدا؟ و چۆن ڕزگار بین؟
وتیان: رزگار بوون به ئابووری سه‌ربه‌خۆییه و ده‌وڵەت ده‌ست له ئابووری هه‌ڵگرێت
و هه‌موو ڕازی بوون و بیردۆزه‌ی شۆك، سه‌ركه‌وتوو بوو، دواتر ئه‌م بیردۆزه‌یه
له یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و ئه‌مریكای باكور و بۆلەندا و ئيندونوسيا، عێراقیش بە تایبەت،
تاقیكرایه‌وه و جێ به‌جێ كرا، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجە دۆناڵد ڕامسفێڵد، وه‌زیری
به‌رگری پێشوو قوتابی ملیتۆن فریدمان بوە
لە زانکۆ، بۆیه له زۆر شوێنی جیهان به عێراق و كوردستانیشه‌وه، ئێستا ئه‌م بیردۆزه
جێ به‌جێ ده‌كرێت به‌سه‌ر گه‌لاندا.
كاتێك هه‌ستی گه‌ل نامێنێت و ناتوانێت تێیبگات چی له
ده‌وری ڕوو ده‌دات و هیچ ئومێد و چاره‌سه‌رێكی گونجاو له ئاسۆدا نابینێ و
تاكو له‌م واقعه تاڵه ڕزگاری بێت، ئه‌وكات توشی شۆك و سه‌دمه دەکرێت و ئاماده
ساز ده‌بێت بۆ وه‌رگرتنی هه‌ر چاره‌سه‌رێكی ده‌ره‌كی ئاماده‌كراو، كه پێشتر قه‌ت
ڕازی نه‌بووه كه جێ به‌جێی بكات.
كاتێ گه‌ل به‌رز ده‌ڕوانێت وخەون وروانینی گەل له به‌رژه‌وه‌ندی
دەسەڵات نابێت، گه‌ل توشی شۆك ده‌كه‌ن، ئه‌وەى خەونی پێوه دەبینێت، هه‌ر له‌بیر
ده‌چێت و بیری لای ئه‌وه دەبێت کە تێیكه‌وتووە.. ته‌ماشا بكه‌ن له كوردستان ئه‌وه‌نده‌ی
خەڵکی چاوی له‌وه‌یه مانگانە زوو روبعە موچه‌كه بدرێت، چاوی له چاكبوونی
موچه‌كه‌یان نیە چونکە کێشەکە ئـەوەیە
روبعە موچەش مانگانە وەرناگیرێ .
بروانە خەڵكی لە ١٧شوبات بۆ چاکسازی و دژایەتی گەندەڵی
خۆپیشاندانیان کرد‌و ناڕەزایيان دەربڕی و دڵییان بە پەرلەمان خۆش‌بوو، كە پەرلەمان پەکخرا
ئـیتر باسی پێشوو نەما و باسی خەڵكی بوو بە کاراکردنەوەی پەرلەمان، ئـەمەش چاکنەبوو
دواتر موچە هاتە روبع ئیترباس ھاتە سەر روبعە موچە، ئێستا خەڵكی واى لێهاتوە مەمنون
بن روبعەکەش مانگانە بدرێت و ساڵیان لێ نەکرێتە ھەشت و دە مانگ .. ده‌ترسم دواجار
گه‌لی كوردستان، توشی شۆكێکی گەورەتر بكرێت، تاكو به بێ په‌رله‌مانی و بێ
مووچه‌یش مه‌منون بێ !
كوردیش لە مێژە بیردۆزە کەى خۆی جوانتری فه‌رمووه "گرانه‌تای پیشان بده
، به له رزو تا شكوره".
نوێترین نوسینەکانی محه‌مه‌د حه‌كیم
-
محه‌مه‌د حه‌كیم
15/05/2021
-
محه‌مه‌د حه‌كیم
18/03/2021
-
محه‌مه‌د حه‌كیم
17/11/2020
-
محه‌مه‌د حه‌كیم
27/10/2020
-
محه‌مه‌د حه‌كیم
07/10/2020
-
محه‌مه‌د حه‌كیم
26/09/2020