با گرفت و كێشه‌ كه‌سی و حزبییه‌كان وه‌لانێین، خه‌ممان ئاوڕدانه‌وه‌بێت له‌ نه‌هامه‌تییه‌كانی خه‌ڵک

وتار/ 18/03/2021 452 جار بینراوە

محه‌مه‌د حه‌كیم

با گرفت و كێشه‌ كه‌سی و حزبییه‌كان وه‌لانێین، خه‌ممان ئاوڕدانه‌وه‌بێت له‌ نه‌هامه‌تییه‌كانی خه‌ڵک

سەرەتا من لە گەڵ پۆستەکەی شەریفی مامۆستادا  نیم، بەڵام ناکرێ قسەی کورێکی سەرۆکی کۆمەڵ کە پۆستی حزبی نەبێت و خۆیشی ئەڵێ ئەندامی کۆمەڵ نیم، لەسەر مامۆستا بە سیفەتی سەرۆکی حیزب و ھەموو کۆمەڵ بکرێتە ماڵ، وەکو فرسەتێک ھەندێک لە ناو ئەو دوو حزبە بەڕێزە ناخی خراپی خۆیان بەرانبەر کۆمەڵ ئاشکرا کەن و قسەی ناشرین بکەن، بەرامبەر بە سەرۆک و حزبی کۆمەڵ، وا وێنا بکرێت کە ئەگەر بزووتنەوەی گۆران و حزبی سۆشیالیست نەبونایە، ئێستا ئێمە یا لە ژێر خاک بووین، یا لە مەنفا...
من لێرە وێڕای ڕێز و حورمەتم بۆ کاک عومەری سەید عەلی و کاک محەمەدی حاجی مەحمود، ھەردووکیان دڵنیان لە ڕێز و حورمەتی مامۆستا عەلیش بۆیان، دەبوو ڕێ بە ھەڵدانەوەی ھەندێ ڕووداوی مێژوویی بە نوقسانی و نیوەناچڵی و ھەڵبەستراوی نەدەن و خەڵکی کۆمەڵ نیگەران نەکەن، بۆ مێژوو دەڵێم:

١. گەر ھەر کەسێکی گۆران باسی شەهیدكردنی مامۆستا عەبدوڵا دەکات و تانەی بێدەنگیمان لێدەدات، ئەوا دەبێ بزانێ گەر وابێ گۆرانیش بەشدارە لە کوشتنی مامۆستادا، چونکە لە ٢٠٠٣ کاک نەوشیروان جێگری مام جلال و کاک عومەر بەرپرسی کارگێری مەكتب سیاسی یەکێتی و کاک مستەفای سەید قادر بەرپرسی فەرماندەیی بوو، کاک داناو کاک سەرکەوتیش ئاسایشی گشتیی و سلێمانی بوون!

٢. ئێمە و گۆران لە بەرەی خەڵک بووین و پێکەوە لە پرسی سەرۆکایەتی ھاوڕا بووین و پشتێوانی یەک بوین تا ئەو کاتەی خەمەکان خەمی خەڵک بوون، ئیتر گەر شایەتی بدرێت، ئەوا بۆ ئێمەی کۆمەڵ ڕەوایە کە تا دوا ھەنگاو ماینەوە، یا دروستر وایە بوترێت ئێمە بە تەنھا جێھێڵراین! ئەو قسەیە ئەسڵ و ئەساسی نییە کە مامۆستا عەلی وتبێتی ئێمە لە پرسی سەرۆکایەتی هەرێم، گۆڕانمان جێھێشت... من شاھیدی ھەموو کۆبوونەوەکانم، وە زۆر لە گۆڕانە کۆنەکان شاھیدی ھەڵوێستی ئێمەن.

٣. برادەرانی سۆشیالیست دەبێ باش بزانن کە ھێزەکانی کۆمەڵ بووبونە پەڕژین لە نێوان ئێوە و ئەنسار و جوندو ترسی پێشمەرگەکانی ئێمە نەبوایە خوا دەیزانی لە نێوان ئێوە و ئەنسار چی ڕووی دەدا!

٤. کشانەوەی ئێمە لەو ناوچەیە، چاک دەزانن ھاوکێشەیەک بوو ئێران و مام جەلالی تێدابوو وئێوە وێرای سوپاس وپێزانینمان بەڵام خۆ لە ھەندێ ڕووەوە سودمەندبون ودەستکەوتان ھەبوو!
پێموایە لە بیرتان چوە باسێکی یەک دوو ژەم خواردنەکەشتان بکردبایە!

  لە کۆتاییدا وێڕای ڕێزی تەواوم بۆ ھەدوو حزب، ئەم باسانەش کە سەرکردەو کادیرانی ئەو دوو حزبە دەیکەن، دوورە لە ئەخلاقیاتی حزبایەتییەوە، کە لە مێژووی نێوان حزبەکان چاکەش بەرانبەر یەکدی کراوە و دەکرێت، ھەردوو حزب باش دەزانن کۆمەڵیش چۆن بوە لە گەڵتان و جوان نییە ھەر ڕەخنەیەک گیرا، ئیتر لە وەڵامدا بە ڕاست و ناڕاست چاکە بە چاوی یەکدا بدرێتەوە، ئێمە لە ژیانی حزبایەتی دا بەشی خۆمان چاکەمان لە گەڵ خەڵکدا کردووە بە جوامێریی نازانین باسی بکەینەوە.
 ئومێد دەکەم ئەم باس و خواسانە کۆتاییان بێ و پەیوەندییەکان وەکو خۆیان بن و ئاوڕێک لە کێشە سەرەكییەکانی ئەم میللەتە بەد بەختە بدەینەوە.

نوێترین نوسینەکانی محه‌مه‌د حه‌كیم

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌