فەلەستین و شۆڤێنییەتی کوردی

وتار/ 15/05/2021 519 جار بینراوە

محه‌مه‌د حه‌كیم

فەلەستین و شۆڤێنییەتی کوردی
محه‌ممه‌د حه‌كیم
من کوردێکی موسڵمانم
کە گەنجبوین زۆر رقمان لە عەرەبە شۆڤێنییەکان بوو، کە گوێم لێ ئەبوو عەرەبێک کە بانگی کوردێکی ئەکرد بە کاکە زۆر نیگەران ئەبوم، ئێستا ھەمان ھەستم بەرانبەر کوردێک ھەیە کە  لە جێی خواپەرستی و مرۆڤدۆستی؛ کورد پەرستە.
حەق وایە کورد کە خۆی ستەمڵێکراوە بەردەوام لە ھەر ململانێیەک لایەنگری ستەملێکراو بێ نەک ھاوسۆزی ستەمکار بێت.
باش وایە ئەو جۆرە کوردانە کە کەمێنەن کەمێ شارەزابن و بزانن کە لای ئێمەی موسڵمان مزگەوتی ئەقسا یەکەم قیبلەو سێیەم حەرەمی پیرۆزی موسڵمانانە، نوێژێک بە ٥٠٠ یا ھەزار نوێژە لەو مزگەوتە ، بۆیە دەبێت ھەموو کوردێک بزانێت ئێمەی موسڵمان نیگەرانین کاتێک دەستدرێژی ئەکرێتە سەر ئەو مزگەوتە ئەوەش پەیوەندی بە بیرو باوەڕمانەوە ھەیە و پەیوەندی بە کورد و عەرەبەوە نیە و داکۆکی نیە لە عەرەب، گەرچی ئێمە داکۆکی لە عەرەبی ستەملێکراو ودەرکراو وخاک داگیرکراو و ھەر نەتەوەیەکی تر بە دین ئەزانین.
ئیتر لات سەیر نەبێ کاکی کوردی شۆڤێنی ئێمە دژی جولەکەی داگیرکەرو لایەنگری ستەملێکراو بین و ئەم ھەڵوێستەی ئێمە ھەڵوێستی موسڵمانانە، هەروەها لە کوردی نەوەی سەلاحەدینیش  ناوەشێتەوە ھاوسۆزی جولەکە بێت، ئەو کات لەسەر کوردێتی ئەو جۆرانە نیشانەی پرسیار دروست ئەبێت.

نوێترین نوسینەکانی محه‌مه‌د حه‌كیم

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌