بەر لە ریفراندۆم ،چیمان پێویستە!

وتار/ 09/07/2017 1063 جار بینراوە

ئیبراهیم محمد

بەر لە ریفراندۆم ،چیمان پێویستە!

شه‌ن پرێس :

سیاسیەکانمان دەبێژن دوای شەری داعش لە ناوچەکە گۆڕانکاری روودەدەن و جارێکی تر نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشێوەیەکی نوێ دادەڕێژرێتەوە ،کوردیش لەو نێوەندەدا دەبێت ڕۆڵی هەبێت ،ئەم قسەیە پاساوێکی لاوازە ،گەر کورد لە واقیعدا بەهێزبوو هەموو کات لەبارە بۆ بەرجەستەکردنی خولیاکانی ، واتە کورد ئەوەندەی دەبێت لە خەمی چەسپاندنی دام و دەزگای نیشتیمانی و رێکخستنی ناوماڵەکەی و خۆ دەربازکردن لە دەست خواست و ویست  و فەرمانی دەوڵەتە ناوچەیەکان بێت، نابێت بە چیترەوە مەشغول بێت، کورد خەریکە دەکەوێتە گۆمە قوڵەکە ،کە پەلەقاژێی فڕکان فڕکانیەتی بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم ،جا ئایا ئەوە بەڕاستیەتی یان نا ،لە داهاتوو روون دەبێتەوە؟! یان ریفراندۆم  موزایەداتی سەرکردە و حیزەبەکانە ،شەری نەفسی یەکتری پێدەکەن؟،بە تێفکرین لە واقیعی پەرتەوازەیی ناوماڵی کورد و رەفاهیەتی ژیانی سەرکردە و چینێکی دەستڕۆشتوی دەستەڵات و دیاریکراو لە هەرێم ،خراپی ژیانوگوزەرانی خەڵک ،وە گوێڕایەڵی سەرکردە و حیزبەکان بۆ دەوڵەتە ناوچەیەکان شتێکی ترمان پێدەڵێت کە ئایندە لە بێژینگی دەدا  .
بۆیە  دەبێت تاکی کورد بگاتە ئەو قەناعەتەی،کوردستان موڵکی هەموومانە بەبێ جیاوازی،وە دەبێت وا خۆی پڕۆگرام بکات،ئەم هەرێمەی بەرهەمی سەدەیەک لە قوربانی بەوە دەگاتە ئاوات و کەناری ئارامی جیاوازیە حیزبیەکان بەلادابخرێن و بەرەیەکی هاوبەش بۆ گۆڕانکاری سازبدرێت،کە تیایدا کۆبکاتەوە و لە خۆبگرێت[ پارتیەک،یەکیەتیەک،گۆڕانێک،کۆمەڵێک و یەکگرتوویەک،مەلایەک و شوانێک و کەناسێک و جوتیار و ڕۆشنبیر و مامۆستا و فەرمانبەرێک،دۆڵەمەندێک و هەژارێک].

 کێشەی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان ،بەڵێ و نەخێر نی یە بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆیی، بەڵکو کێشەی قوڵ و بنەڕەتی فەرمانڕەوایین ،کە دەبێت بەر لە ریفراندۆم ڕەگڕێژ بکرێن،وەک ، مەسەلەی سەروەربوونی یاسا و شێوەی فەرمانڕەوایی واتا سیستەمی حوکمداری، ماف و کەرامەتی هاوڵاتی ،جیاوازی پلەی هاوڵاتی بوون ،ئازادی سیاسی، ژیان و گوزەرانی هاوڵاتی ، هێزی چەکدار ،کە دەبێت بە نیشتمانی بکرێت و لە ململانێ سیاسیەکان دوور بخرێتەوە ، سەربەخۆبوونی دادگا و دامودەزگای میری ، بە دامەزراوەیی کردنی تەواوی موئەسەساتی دەوڵەت ، بەهێزی کەرتی کشتوکاڵ و ئابوری وەڵات ،کە ئەمانە پێوەری دەوڵەت و سەرکەوتنیەتی.
حکومەت و هێزە سیاسیەکان خوڵقێنەری ئەم وەزعە خراپ و ناهەموارەی ئێستای هەرێمی کوردستانن ، ئاکام ئەوەیە ،لەرووی واقیعی و مێژوویی سەرکردە و هێزە سیاسیەکان ، ریفراندۆم  وا ببینرێت، لە مەهزەلەیەک زیاتر لە هیچیتر نەچێت،چونکە ،بەڕادەیەک پەیوەستبوونە بە دەوڵەتە دەرەکیەکان ،بە ئەستەم دەتوانن لە فەرمانیان دەربچن،وە نەهامەتی و کێشە ناوخۆیەکان بۆمان ڕاست دەکانەوە ،کە زۆربەیان بە ویست و پلانی دەرەکی بوونە، دەوڵەتە دەرەکیەکان ئەوەی ویستیان پێیان کردین بەرامبەر یەکتر ،بۆئەوەی نەگەین و نەبین بە  هیچ!!،کەواتە دەچێتە عەقڵی کێمانەوە ریفراندۆم بۆ ئامانجی خێرە!!
 بۆیە ریفراندۆم  ژاوەژاوێکە جگە لە یەکتر بوخزاندن و دڵڕەنجاندنی خەڵک و پەرتکردن و ناکۆکی کۆمەڵگای کوردستان  هیچی تری لێشین نابێت، کە ئەمەش جگە لە ماڵوێرانی سودی تری نی یە.
 دەرئەنجام تاکی کورد ، دەبێت بگاتە ئەو باوەڕەی بۆ بەدیهێنانی ئامانجە هاوبەشەکان، جیاوازیە حیزبی و فکریەکان تێپەڕێنێت ، و بیر لە پڕۆژەیەکی کۆمەڵایەتی و گشتگیر بکاتەوە ، کە لەو چەق بەستوویە رزگاری بێت.
گەلێک ، چارەنوسی مان و نەمانی،سەرکەوتنەکانی ،خۆشی و ناخۆشی ، دادپەروەری و خۆشگوزەرانی ،سەروەربوونی یاسا و جێگیروونی وەک یەکی ماف و ئەرکەکانی ،دیموکراسی و بنەمای دەوڵەتی مەدەنی و دەستورێکی نمونەیی،خاڵە هاوبەشەکانی بێت و لە ئێستاشدا ئەو شتانە بوونیان نەبێت،چۆن دەکرێت ناکۆکی لەسەر بەڵێ و نەخێری ریفراندۆم دروست بکات؟ مادام خاڵە هاوبەشەکان گشتین ، ئارامی پێکەوەژیانن، بۆ دەبێت جیاوازیە حیزبی و فکریەکان لە بەرەیەکدا کۆنەکاتەوە و ئەم گۆمە وەستاوە نەشڵەقێنێت؟.

نوێترین نوسینەکانی ئیبراهیم محمد

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌