شاسوار عبدالواحید سیناریۆی دەستەڵاتە!

وتار/ 02/02/2018 1445 جار بینراوە

ئیبراهیم محمد

شاسوار عبدالواحید سیناریۆی دەستەڵاتە!

شاسوار عبدالواحید نزیکەی پەنجا ملیۆن دۆلاری حکومەتی هەرێم قەردارە،وە نزیکەی دوو ملیار دیناری خەڵک ،بەهۆی چاڤی لاند و پڕۆژەکانی تری،وە نزیکەی پێنج سەد ملیۆن دینار قەرداری کارگەکانی بلۆک دروستکردنە لە حاجیاوا،بۆ ماوەی شەش ساڵ دەبێت.

ئەی باشە ،چواردە دەفتەر دۆلاری لەکوێ بوو بۆ چاککردنی یاریگای چوارقوڕنە؟
ئەی ئەو دەستەڵاتەی شاسوار عبدالواحید دژایەتی دەکات ،نازانێ بە دوای بچوکترین پاساو و بیانوودا دەگەڕێن،بۆ دژایەتی کردنی نەیارەکانیان،ئەی بۆ هیچ ڕێوشوێنێکی یاسایی لەبەرامبەر ناگرنە بەر،گەر سیناریۆی خۆیان نەبێت.
ئەی بۆچی شاسوار لەکاتی پڕبوونی خەڵک بۆ هاتنە سەر شەقام ،لەسلێمانی هەڕەشەی ڕێبەرایەتی کردنی شەقامی دەکرد،بەڵام لە پڕێکدا گەیشتە دەرەوەی وەڵات؟
شاسوار بەدوو مەبەست بانگەشەی هاتنە سەر شەقامی کرد،یەکەمیان بۆ ئەوەی کاریگەری ناڕەزایەکان کەم بکاتەوە و خەڵک بەهۆی گرتن و ڕێگریەکان ساردبکرێتەوە.

دووەمیان،شاسوار بۆ ڕۆیشت بۆ دەرەوە؟،لەکاتێکدا ئەو بەڵێنی پێشەنگایەتی خۆپێشاندانەکانی دابوو،لە هەولێر و سلێمانی،ئەی بۆچی لە دەرەوەی وەڵات هەڕەشەی ڕووخاندنی دەستەڵاتی یەکیەتی و پارتی دەکرد؟

شاسوار بە سیناریۆی دەستەڵات ،هەموو ئەوانەی بۆ ئەوە کرد،تا بگیرێت و لای خەڵک وا بناسرێت دژی دەستەڵاتە و ناوبانگی پێوە دەربکات،لەهەڵبژاردنەکان دەنگی خەڵکی ڕەش وڕووتی ئەم وەڵاتە بۆ خۆی مسۆگەر بکات لەڕێگەی فرتو فێڵەکانی.

شاسوار هەموو چاوپێکەوتنەکانی لەئەمەریکا ،لەڕێگەی کەسێکەوە ئەنجامداوە،کە ئەو کەسە پێشتر ڕاوێژکاری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم بووە لەئەمەریکا.

نەوەی نوێ لەسەر سەرم،کە سەدان گەنج و ڕۆڵەی خاوێن و نیشتیمانپەروەری تێدا کاردەکەن،بەڵام ناکرێت لەبابەتێکی لەم شێوەیە بێ دەنگ بین،ئەم نوسینەش ناچێتە چوارچێوەی قسەکردن لەسەر بەرەی چاکەخوازی،بەڵکو قسەکردنەلە سەر هەندێک ڕووداوی ڕاستی،کە نابێت چیتر ئەم گەلە ماڵوێرانە فێڵی لێ بکرێت.

نوێترین نوسینەکانی ئیبراهیم محمد

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌