چۆن (ی.ن.ك) لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو سەرکەوتوو دەبێ؟
وتار/
11/04/2017
1379 جار بینراوە
ئیبراهیم محمد
چۆن (ی.ن.ك) لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو سەرکەوتوو دەبێ؟
هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بۆ یەکیەتی گرنگ و چارەنوسساز دەبن،لەبەرئەوەی رووداو و ئەگەری بەهێز لەناوچەکە لەئارادان، واتە ناوچەکە بەرەو گۆڕانکاری دەڕوات،بەم سەنگەی ئێستا کەهەیەتی ناتوانێ مەرام و خواستەکانی جێبەجێ بکات،خەون و بۆچوون و ئایدیای خۆی لەرووداوەکان بچەسپێنێ.
هەژدە کورسی پەرلەمانی بۆ هێزێکی وەک یەکیەتی ،کە خەون بە فەرمانڕەوایی ئایندەی کوردستان دەبینێت و دەیەوێت دەستەڵاتێکی مەدەنی و خۆشگوزەران و دادپەروەر لەهەرێمی کوردستان بنیات بنێ،هەرگیز یەک نەگرێتەوە،دەبێ ئەو هەژدە کورسەیە زەنگێک بووبێ بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو باڵا ئەبدەیت بووبێتەوە،بەڵام بەپێچەوانەوە.
گەر بەم وەزعەی ئێستا یەکیەتی بەشداری هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بکات ئەوا دەبێت دەست لە فەرمانڕەوایی هەرێم هەڵبگرێت،بۆیە بۆ سەرکەوتنی لەهەڵبژاردنی داهاتوو کە قەرار وایە لەم ساڵدا بکرێت،پێم وایە دەبێت یەکیەتی ئەم هەنگاوانە ببڕێت:
یەکەم/ دروستکردنی یەک ئیدارەیی لەکەرکوک ،واتە نەهێشتنی دامودەزگای جیاوازی پارتی و یەکیەتی،کەئەمە تا ئێستا زیانی زووری بە قەزیەی کورد گەیاندووە،لەوە زیاتر خەڵکی کەرکوک و کوردستان بەرگەی ناگرن.
دووەم/ حەلکردن و بنبڕکردنی کێشە ناوخۆیەکانی حیزب،ئامادەکاری کردن بۆ ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی خاوێن دوور لەتەزویر و دەستی ئەم و ئەو،وە دیاریکردنی کەسێکی گونجاو بۆ سەرپەرشتی کردنی حیزب،کە هەرچەندە کەس جێگەی سەرۆک مام جەلال ناگرێتەوە ،بەڵام ناکرێت چیتر حیزب بێ سەرپەرشتیار بێت.
سێ یەم/هەوڵدان بۆ شەفافکردنی مەلەفی نەوت و داهاتی هەرێمی کوردستان،چارەسەرکردنی قەیرانی سەرۆکایەتی هەرێم و کاراکردنەوەی پەرلەمان،کێشەی مووچە و ژیان و گوزەرانی خەڵک،بەشێوەیەک کە کەشێکی ئارام و گونجاوی سیاسی دروست بکرێت کەهاوڵاتیان لەو دڵەڕاوکێیە رزگاریان ببێ.
لەکۆتاییدا هیوادارم سەرکردایەتی یەکیەتی ئاورێک لە خەبات و ئەو هەموو قوربانیەی حیزبەکەیان بدەنەوە ،کۆتایی بە ململانێ کانیان بهێنن و چیتر رێگە بەوە نەدەن حیزب لەسەر رێڕەوی خۆی لابدات،کوتلە و دەستەگەری بنبڕبکەن و چیتر رێگە بە ماستاوچی و هەلپەرستان و بەرژەوەندیخوازان نەدرێ لەناو حیزب و سەرکردەکان مەرامەکانیان بەدیبهێنن.
نوێترین نوسینەکانی ئیبراهیم محمد
-
ئیبراهیم محمد
02/02/2018
-
ئیبراهیم محمد
05/11/2017
-
ئیبراهیم محمد
09/07/2017
-
ئیبراهیم محمد
11/04/2017