دەبێت یەکیەتی و پارتی چی بکەن لەم قۆناغە؟
وتار/
05/11/2017
679 جار بینراوە
ئیبراهیم محمد
دەبێت یەکیەتی و پارتی چی بکەن لەم قۆناغە؟
ئەم وەزعە ،کە ئێستا دروستبووە یەکیەتی و پارتی لێی بەرپرسن ،بەتایبەت پارتی ،بەحوکمی ئەوەی هەموو سەرۆکایەتیەکانی حوکمڕانی لەدەست ئەون،واتا ئەم دوو هێزە،هەم هۆکارن بۆ بێ ئیرادەکردنی هاوڵاتیانی هەرێم، وە هەم بۆ قەیرانەکان و ئەو شکستانەی ئێستا بەسەر کوردا هاتوون،کار بەوە گەیشتووە زۆرینەی خەڵک ئامادەنیین بەرگری لەم دەستەڵات و کیانە سیاسیە بکەن،کە خەباتیان لەپێناودا کردووە،که ئەمە مەترسیەکی زۆر گەورەیە،کە هەمووی دەگەڕێتەوە بۆئەو نادادگەری و حوکمە خراپەی ئەو دوو هێزە ئەنجامیانداوە لەماوەی حوکمڕانییاندا.
چارەسەر ئەوەیە،ئەم دوو هێزە لەم قۆناغە ڕێگە بدەن کەسانی شارەزا و لێهاتوو ،ڕێبەرایەتی ئەم میللەتە بکەن،لەپێناو لەدەست نەدانی کیانی سیاسی و گێڕانەوەی مەتمانەی خەڵک بە حوکمداری کوردی، کە باشترین هەڵوێستی نەتەوەییان دەبێت ،و گەلی کورد لە شکستی زیاتر نەجات دەدەن.
بەداخەوە گەر ئەم دوو هێزە بەردەوام بن لەسەر هەڵوێستەکانیان لەم قۆناغەدا، واز لە بەرژەوەندیە حیزبیەکانیان و شەخصیەکانیان نەهێنن ،لەپێناو دۆزی نەتەوەیی ، ئەوا وەزعی سیاسی و ئابوری کورد بەرەو خراپتر دەچێت.
ئەم دوو هێزە دەبێت قوربانی بە ماف و بەرژەوەندیە حیزبیەکانیان بدەن،لەپێناو ئامانجە نەتەوەیەکانمان،کە لەپیڕەوپڕۆگرامی خۆیاندا ،بە ڕوونی هاتووە،ئامانج و بەرژەوەندی نەتەوەیی لەسەرووی هەموو بەرژەوەندیەکانە،چارەسەریش ئەوەیە بەشێوەیەکی کاتی ،لەم قۆناغە ئەرکەکانیان بخەنە ئەستۆی کۆمەڵێک دەموچاوی نوێ و شارەزا و ئەکادیمی لێهاتوو،وە بەهەموو شێوەیەک پشتیوان و هاوکاریان بن.
ئەم ئەرکە ،کە پێویستە یەکیەتی و پارتی ئەنجامی بدەن،لەبەر دوو هۆکار،یەکەمیان،لەسەر دەستی ئەم دوو هێزە ئیرادەی تاکی کورد لاوازکراوە و ئینتیمای نیشتیمانی لەناخیدا هەڵتەکێنراوە،دووەمیان،کورد ئێستا رووبەڕووی باردۆخێکی ناخوازراو بوویتەوە، لەئەنجامی سیاسەتی هەڵەی ئەو دوو هێزەوە،کە ئەگەر بکەونە دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ،ئەوا ڕێڕەوی دانوستانەکان تەندروست و سەرکەوتوونابن.
پارتی و یەکیەتی ،دوو هێزی سیاسین،خاوەن خەبات و ماندووبوونی زۆرن،وە زۆریش ئاسایە هێزی سیاسی لەقۆناغێک لەقۆناغەکانی خەبات هەڵە بکات و چاو بە بەرنامە و کردارە سیاسیەکانی خۆییدا بخشێنێتەوە،بۆیە لەم قۆناغەدا هەڵەیان کردووە و پێویستە خۆیان هۆکار و یارمەتیدەربن خەڵکی تر بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخەکە ڕێبەرایەتی میللەت بکەن لەم قۆناغە.
نوێترین نوسینەکانی ئیبراهیم محمد
-
ئیبراهیم محمد
02/02/2018
-
ئیبراهیم محمد
05/11/2017
-
ئیبراهیم محمد
09/07/2017
-
ئیبراهیم محمد
11/04/2017