لەم دۆخەی هەرێم ، پاسەوان بۆ زانایانی ئاینی دابنێن

وتار/ 08/07/2017 640 جار بینراوە

کەمال ئەسکەندەر

لەم دۆخەی هەرێم ، پاسەوان بۆ زانایانی ئاینی دابنێن

ئازاردان و سوکایەتی پێکردن و دەربەدەرکردن و دەستگیرکردن وتیرۆرکردنی زانایانی ئاینی لەهەرێمی کوردستان شتێکی تازە نیە ، بەڵکو هەم لەسەردەمی ڕژێمی حزبی بەعس و دواتریش لەدوای ڕاپەڕینەکەی ساڵی (1991) لەسەردەمی حکومڕانی کوردی ئەم حاڵەتانە بونی هەبوە ، بەڵام ئەوەی لەئێستادا دەبینرێت قۆناغی حاڵەتی تێپەڕاندوە دیاردەیەکی ترسناکە سەرەتا هەوڵێکی زۆردرا لە پێگەی زانایانی ئاینی بدرێت بە لادان لەسەر مینبەرو دەستگیرکردن و نوسینی زبر تا گەیشتە تیرۆرکردن .

لەهەرێمێک ئەگەر پاسەوان بۆ پەرلەمانتارو وەزیرو سەدان بەرپرسی مشەخۆر پێویست بێت لەکاتێک دا کەمترین کاتەکانی ڕۆژیان لەناوکۆمەڵگە و تێکەڵی خەڵکە ، ئەی بۆچی بۆ چینێکی کاریگەروبەسود بەپێویست نەزاندرێت کە بەشەوو ڕۆژ لەناوکۆمەڵگەیەو تێکەڵی شین وخۆشیەکانی خەڵکە .

ئەی شورەیی نیە لە هەرێمێکی چوار پێنج پارێزگایی هەر ڕۆژەی هەواڵێکی دڵتەزێن خۆی بکات بە ڕۆحی ئەم کورد خێرلەخۆنەدیوە ، ئەی عەیبە نیە بۆ حکومەتێک وەزارەتێکی ئەوقافی هەبێت ، کەچی سوکایەتی بەرامبەر زانایانی ئاینی بەهەڕەشەی ڕیش سوتاندن و دورخستنەوەیان لەسەر مینبەر و بردنیان لەنیوەی شەودا بۆ گۆڕستان وئازاردانیان ئینجا دەستگیرکردن و تیرۆرکردنیان .

لەکۆتایی دا ئەرکی سەرشانی حکومەتە هەوڵی جددی بدات بۆ نەهێشتنی ئەم دیاردە قێزەونە.

نوێترین نوسینەکانی کەمال ئەسکەندەر

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌