ئایا هەورامی یەکان ڕەزیلن ؟!

وتار/ 07/07/2017 1650 جار بینراوە

مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

ئایا هەورامی یەکان ڕەزیلن ؟!
ئاوات قەرەداغی
هاورييان سڵاو زۆر له مێژەوە ده مویست بابه تێك بنوسم له سەردابو نەريتي هەورامی یەكان ئه وه ی به لامه وه سه یره جێگه ی باسه حوکمی کوێرانه ی هه ندیك له تاكه كاني كۆمه ڵگه یه ڕەش بینانەو ناواقیع بینانه حوکم له سه ر شتێك ده ده ن كه له بنچینه دا بونی نی یه ڕوژانه ش لام نامۆیه خه ڵکانێکی تر هەر بەو هەڵانەدا دەڕۆن .
پێشينانی کورد ووتویانه سەفەرو معامه له سه نگی مەحەکه لێرەوه باسەکەمان ده ست پێ ده کات سەفەر کردن لەگەڵ خزمانی هه ورامان و هەڵسوکەوت کردن لەگەڵ خزمانی هه وراماندا ئه وه مان پێ دەڵێت که هه ندیك خه ڵك بويه نازناوي ره زيل دەدەنه پاڵ هەورامی یەکان من دەیگەڕێنمه وه بو ئه م هوکارانه ,تینگه یشتنه له ژیانی هه ورامی یه کان ، به نامۆ سه یر کردنی زمانەکەیان له ناو کومەڵگەی کوردیدا , ووتني ووشه ي { ڕەزيل } ڕابردوويەکي كۆني هه يه , بوني ناوچەوناوچەگەری کارێکی وای کردووه که جیاوازی بکرێت له نیوان ئه و نەتەوانەی که له ناو کوردستاندا ده ژین ,ئه مه ش بێگومان ده ستی دنیای سه رمایه داری و سیاسه ت زاڵه بەسەریدا , لێرەوه ده توانم بڵیم هه موو تاکیکی کورد ئه گه ر وه کو من شاره زای ته واوی هه بێت له داب و نەریت و هەڵسوکەوت و به ها کومه لایه تی یه جوانەکانی ناو خزمانی هه ورامان هه رگیز ئه و حوکمه کوێرانه ناداته سه ر ناوچەی هەورامان ، ده توانم بڵیم هه ورامی یه کان ڕەزیل نین ڕەزیلی هەورامی یەکان لای من هونه ره بۆ ڕێك خستني ژیان , ڕەزیلی نه ك هەربوني ني يه لاى هه ورامي یەکان به ڵكو من دەڵێم شتێكى نامۆشه به لايانەوه كه ساتيك كەسيك ئه و پرسیارەیان لێ دەکات .
هه ورامی یەکان نه ك ته نها كار بۆئێستایان دەکەن بەڵکو پلانیشیان هه یه بو داهاتووی نەوەکانیان کەواته ژیان له ناو هه ورامی یەکاندا به بە ردەوامی سه رکەوتنی گه وره به خۆوه دەبینیت به ردەوامیش له پێشکەوتندان له گشت بواره جیا جیاکانی ژیاندا , کەسایەتی و خزمایەتی و میوان دۆستی له ئێستاو له ڕابردوشدا گه رم و گوڕی تایبەتی خوی پێوه دیار بووه , که واته هەورامی یەکان ڕەزیل نین به ڵکو ده توانم بڵێم ژیرن ، عاقلن ، زیره کن ، بیرکردنه وه یان بۆ ژیان به رده وام له نوی بونه وه دایه .......

نوێترین نوسینەکانی مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌