دەمانچەی موروو ؟!

وتار/ 28/06/2017 3066 جار بینراوە

مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

دەمانچەی موروو ؟!

ئەو مەرگە شاراوەوەی کە هەموو جەژنێ هەرەشەی کوێر بوون لەنەوەکانمان دەکات و دایکان و باوکانیش زۆر خەم ساردن لە بەخێو کردن و پەروەردەکردنی مناڵەکانیان لەم لایەنەوە و حکومەتیش بێ باکەو خەم ساردە لە بەرامبەر ئەو بازرگانە چاو چنۆکانەی کەلە ووڵاتانی دراوسێوە هاوەردەی کوردستانی دەکەن لە پێناوی پڕکردنی گیرفانە قوڵەکانیان ، لێتان نەشارمەوە هەوڕێیان لەم ڕۆژانەدا جێگەیەك بوون پیاوێکی بەتەمەن ووتی پێم کاکە تۆ بۆ بێ دڵی ئەو مناڵانەت دەکەیت ووتم بۆچی ؟!
ووتی بۆ دەمانچەی مورویان بۆ ناکڕیت ؟!
منیش ووتم کاکی برا ئەم مناڵانە باوکیان ئەهلی دەمانچە نی یە تاکو نەوەکانی ئەهلی دەمانچە بن .....
ووتم ئێمە ئەهلی پێنوس و پەرتوکین ، چونکە ساڵانیکە باجی دەماچە بەدەستەکان دەدەین ئیتر بەسە بەسی یەتی ئەم خوێن ڕشتنە بەناحەق .........
لەکۆتایدا دەڵێم خۆزگە کەناڵێکی ڕاگەیاندن ڕووماڵێکی بێلایەنانەیان لەکوردستاندا ئەنجام دەدا بیانزانیایە ئە م سێ ڕۆژەی جەژنی ڕەمەزانە لە کوردستاندا چاوی چەندین مناڵی بێ تاوان بەم دەمانچە موروانە بۆ هەتا هەتایە بینای لەدەست داوەو چەندین کێشەی کۆمەڵایەتی لێ بووەتەوە
لێرە بەدواوە ئەرکی هەمومانە بەلایەنە پەیوەندی دارەکانی ناو حکومەت بڵێین توندترین ڕێوشوێنی یاسای بگرنە بەر بەرامبەر ئەو دوکان و بازرگانە چاو چنۆکانەی کەخوێنی میلەت خۆیان دەوڵەمەند دەکەن ........
روو دەکەمە دایکان و باوکان و ڕێك خراوە مەدەنی یەکان و مەلای مزگەوتەکان کە هەستن ڕۆڵی خۆیان لە بەرامبەر بنە بڕ کردنی نەمانی دەمانچەی تەڕەقە لە ناو بازارەکاندا
چونکە دوای ڕوداوی دڵتەزێن پەشیمانی دادی کەس نادات.

ئاوات قەرەداغی
   سلێمانی

 

نوێترین نوسینەکانی مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌