کوردستان لەنەخشەی بەرژەوەندیەکانی وڵاتان
وتار/
27/06/2017
652 جار بینراوە
کەمال ئەسکەندەر
کوردستان لەنەخشەی بەرژەوەندیەکانی وڵاتان
ڕۆژنامەنوس : کەمال ئەسکەندەر
خاکی کوردستانی گەورە سەرزەمین وژێرزەمینەکەی هێندە بەپیت
وبەرەکەتە دروستە بڵێین بەردەوام جێگەی تەماحی ووڵاتانی دراوسێ و زلهێزانی جیهان
بوەو دەبێت ، ئەگەر بەهەڵدانەوەی پەڕاوەکانی مێژوو بسەلمێندرێت خاک وجوگافیای کوردستان لەڕووی هاوکێشە سەربازیەکان جێگەی
گرنگی پێدانی ووڵاتانی داگیرکارو ئیمپڕاتۆریەتەکان بووبێت و لەپەراوێزی بەرژەوەندیان
لەحەربەیەک چەند دەنکێکیش لەسودوقازانج بەر
میرنشینەکان کەوتبێت لەسەر حسابی تێکدانی ئاشتەوایی ناوخۆیی کورد بەدابەش بونیان بەسەر
ووڵاتانی بەرژەوەندخواز .
ئەوە
ئەمڕۆش هەمان فیلمی مێژووە دووبارە دەبێتەوە ، نەوتی کوردستان بوە بەشیرینی و هەموو
مێش ومەگەزەکان بەدەوری دا کۆبونەتەوە .
ئەگەر لەڕابردوودا میرنشینەکان بەهەڵەداچووبن گوایە ئەمان
لای ووڵاتان جێگەی ڕێزوپێزانین لەکاتێک دا بەخوێنی ڕۆڵەکانی کورد سنوری بەرژەوەندی
ووڵاتان دیاری ودابەش دەکرا ، ئەوە ئەمڕۆش خەریکە هەمان هەڵە دووبارە دەبێتەوە .
بۆیە کاتێک سەیری هەر چوارپارچەکەی کوردستان دەکەین
باشورو باکورو ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا بەقەبارەی هێزودەسەڵاتەکان بوین بەپارسەنگ بۆ
هاوکێشەکانی ( هێز ، بەرژەوەندی ، مەدرەسەفیکریەکان ) ، ڕەنگە تێڕاونینێک هەبێت و
بگوترێت ئەی ئەوەنیە کورد لەپەنای ئەوەدا بەرژەوەندیەکانی خۆی دەست دەخات ، بونی ئەو
تێڕوانیە ئاساییە ، بەڵام لێرەدا لێرەدا
خاوەنەکانی دەبێت خۆیان بۆ وەڵامی ئەو پرسیارانە ئامادەبکەن :
ئاخۆ دەست کەوتەکان چی بون ؟ لەبەرژەوەندی گشتی بون یان
بەرژەوەندی حزب و چەسپاندنی کورسی دەسەڵات ؟ دەستکەوتی ستراتیجی بون یان لە بازنەی
کایە و تاکتیک بون بۆ تێ پەڕاندنی قۆناغێکی کاتی ؟
بۆ ئەوانەشی کەوابیردەکەنەوە ووڵاتانی زلهێز بەردەوام نیازێکی
باشیان بەرامبەر بەمیللەتی کوردو سەرانی سیاسی کورد هەبوە ، دەی کەوایە کێ بەرپرسیاریەتی
وەڵامی ئەم پرسیارانە لە ئەستۆ دەگرێت ؟
ئاخۆ میرنشینەکانی ئەوسا و حزب ولایەنە سیاسیەکانی
ئێستا سەرکەوتوو نەبون لەگەیاندنی داواکاریەکانی کورد بەووڵاتان ؟ یان ئەوان ئەوکات
وئێستاش باش لێمان تێنەگەیشتون ؟ یان نەخێر
ئەوە دەسەڵاتدارانی کوردن لەناومیللەت بەقەبارەیەکی گەورە لەهەمبەر هاوکێشە جیهانیەکان
خۆیان نمایش دەکەن ، لەکاتێک واقیع بەهەموانی سەلماندوە تواناکانمان سنوردارەو تەنها
چەند داشێکی یاریەکەین بۆ (کش مەلیکی) ئەوانەی بون ودەبن بەبەربەست لەبەردەم ووڵاتانی
بەرژەوەندخواز کەبەردەوام لەنەخشەی بەرژەوەندیەکانیان سەرنجی خاکی کوردستان
وکاراکتەرەکوردەکانیان داوە .
نوێترین نوسینەکانی کەمال ئەسکەندەر
-
کەمال ئەسکەندەر
18/08/2019
-
کەمال ئەسکەندەر
08/08/2019
-
کەمال ئەسکەندەر
05/01/2019
-
کەمال ئەسکەندەر
12/12/2018
-
کەمال ئەسکەندەر
05/10/2018
-
کەمال ئەسکەندەر
10/09/2018