ڕیفراندۆم پرسێکی نیشتمانی چەند بۆیە کراو
وتار/
17/06/2017
597 جار بینراوە
کەمال ئەسکەندەر
ڕیفراندۆم پرسێکی نیشتمانی چەند بۆیە کراو
ڕۆژنامەنوس : کەمال ئەسکەندەر
مێژووی ڕیفراندۆم هەر لە سەدەی هەژدەیەم کاتێک لە سویسرا
بۆ یەکەم جار بوو بە جێنیازی داوای ڕەوای
سویسریەکان و دەست خستنی مافی ڕەوایان لەهەنگاوێکی کۆدەنگی نیشتمانی دا ، دوای ئەوانیش هەموو ئەو گەل ونەتەوانەی پێی
دا سەرکەوتن بەیەک پۆشی پۆشاکی نیشتمانی وبەیەک ئاواز دەنگیان هەڵبڕی ، بۆیە هەموان
وەک پرسێکی نیشتمانی بەگرنگیەوە لێیان ڕوانیوە .
ئێمەی کورد ئەگەر چی لە دونیای سیاسەت و ئایدۆلوجیا جیاڕەنگ
وجیا ئاواز و خاوەنی ئاڵای ڕەنگاو ڕەنگ بوو بین و دیدوتێڕوانینمان جیاواز بوبێت، بەڵام ناکرێت بۆ پرسێکی ئاوا نیشتمانی هەر یەک
لەدۆڵێک بخوێنین.
لەم پرسە نیشتمانیەدا پێویستمان بەیەک هەڵوێستی هەیە نەک
هەر لەنێو حزب ولایەنە سیاسیەکانی باشوری کوردستان وەک هەرێمی کوردستان ، بەڵکو پاڵپشتی
هەموو کوردانی خاوەن خاکی چوار پارچەکراومان پێویستە ، چونکە دواجار سەرکەوتنی ئەم
هەنگاوەی باشور بێگومان کار ئاسانی دەبێت بۆ ئەوانی تریش .
لەگەڵ ئەوەی ڕیفراندۆم لای هەر تاکێکی کوردستان پێویستە
وەک ئەرکێکی نیشتمانی لێی بڕواندرێ،خۆم بەئەرکێکی ئاینی ونیشتمانی دەزانم بەڵام
کاتێک هەنگاوەکان بەناوو ناوەڕۆک لەئاستی بەرپرسیاریەتیەکی گەورەی نیشتمانی دابێت،
لەڕاستی دا هەنگاونان بۆ گشتپرسیەکەی مانگی نۆ بەم فەوزایەی ئێستا مەترسی لەگۆڕنانی
خەونە لەمێژینەکەی میللەتەکەمانە .
لەسەرێکی ترەوە دەبێت سەرانی سیاسی کورد خوێندنەوەی وردی بارودۆخە ناوخۆیی و دەرەکیەکان بکەن
، لەحاڵێکدا قوڕسی باری ئابوری و ئاڵۆزی دۆخی سیاسی و پەرواێزخستنی یاسا و دامەزراوە
هەستیارەکان بوە بەجێگرەوەی خوشگوزەرانی ژیانی تاکی هاووڵاتیانی هەرێم لەناوخۆی هەرێم
دا لەلایەک ، پاڵپشتی نەکردنی ووڵاتانی کاریگەرو دەست ڕۆیشتوو بەسەر ناوچەکە دوو
لایەنی پۆزەتیڤن بۆ پرسەکە هەڵەیە نادیدە نەگیرێت ، ناکرێت ئەوە بە لێدوانێکی اعلامی هەڕەشە ئامێز و دروست
کردنی دڵەڕاوکێ لای هانیشتمانیان تێ پەڕێندرێت و بۆیەی بریقەداری بۆ بکرێت ،چونکە
ئەوە لەگەورەیی مەترسیەکان کەم ناکاتەوە.
دواجار ئەگەر باس وپرسی ڕیفراندۆم بۆ کایەکی سیاسی بێت ، ئەی بۆ پرسیارەکانی ئێستا ومێژوو وەڵاممان چی
دەبێت ؟
بەدڵنیاییەوە
میللەتەکەمان ستەمدیدەو ماندوە پێویستە موڕاعاتی تەواوی بارودۆخی ژیانیان بکرێت ،
ئەگەر هەر کەس پێی وابێت وانیە ، کەوایە بەر لەڕیفراندۆم با گشتپرسی بۆ ئەوە بکەین
ئاخۆ میللەت ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لەم جۆرە لەبرسان بمرێت ؟
نوێترین نوسینەکانی کەمال ئەسکەندەر
-
کەمال ئەسکەندەر
18/08/2019
-
کەمال ئەسکەندەر
08/08/2019
-
کەمال ئەسکەندەر
05/01/2019
-
کەمال ئەسکەندەر
12/12/2018
-
کەمال ئەسکەندەر
05/10/2018
-
کەمال ئەسکەندەر
10/09/2018