میللەت چاوەڕێی سیاسی یەکان مەکەن ؟!

وتار/ 14/06/2017 767 جار بینراوە

مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

میللەت چاوەڕێی سیاسی یەکان مەکەن ؟!
ئاوات قەرەداغی
هەموولایەك دەزانین ماوەی بیست وشەش ساڵەمیلەتی کورد گیرۆدەی شەڕی براکوژی و ئاوارەبوون و حیزبایەتی و سوکایەتی پێکردن وماڵ وێرانی و بەتاڵان بردنی سامانی مەملەکەتیان بونەتەوە لەسایەی سەری ئەم دەسەڵاتە خۆماڵی یەی کوردستاندا نەیان هێشتووە میلەت چاو بکاتەوە .
لەهەمووی گرنگتریش ئەم سیاسیانە کار بۆ ئەوە دەکەن لەدوای مردنی خۆشیان نەوەکانیان جێگەی خۆیان بگرنەوە بۆ درێژە دان بەم حوکمە پڕ لە کەم و کوڕی یە .
ئەمە کاکڵەی بابەتەکەیە کەمن ڕاستگۆیانە پەنجەم خستووەتە سەری ، پێم وابێت لەم ساتە بەدواوە کات کاتی ئەوەیە قەڵەم بەدەستان و مێژوو نوسان و ڕۆشنبیران و ماف خوراوان  چیتر خۆیان نەخەڵەتێنن نەچن سیاسی یەکان بکەنە مینبەری خۆیان بەڵکو بە پێچەوانەوە بچن خۆیان ببنە نوێنەری خۆیان بۆ سەندنەوەی مافە خوراوەکانیان نەترسن شەرم نەکەن سەردەمی ترس و شەرم بەسەر چوو .
لێرە بەدواوە دەبێت هەموو کەسێکی بەویژدان کاردانەوەی هەبێت بەرامبەر ئەم هەموو ناعەدالەتی یە کە بیست و شەش ساڵە میلەتی رەش و ڕووت پێوەی دەناڵێنن ، باشە دەپرسین ئەوا قیروسیا لەژیانی خۆمان ، باشە نەوەکانمان تاوانیان چی یە ژیانێکی ژێر دەستەی و کولە مەرگیانە بەرنە سەر بێگومان بن ئەمە قبوڵ نەکراوەو قبوڵیش ناکرێت .
ئێستا دەزانم هەندێك لەگەڵ خوێندنەوەی ووتارەکەمدا بێ یەك و دوو دەڵێن هیچمان پێ ناکرێت لەگەڵ ئەم سیاسیانەدا ، من دەڵێم وانی یە ئەگەر متمانەمان بەخۆمان هەبێت دەکرێت گۆڕان کاری ڕاستە قینە بێتە ئاراوە بۆ نمونە من بە ووتارێ تۆ بە کۆمێنتێکی فیسبوك کەسێکی تر بە سێمینارێ کەسێکی تر بە بەرنامەیەك هتد ...........
من پێم وایە کیشە نی یە خەباتەکە درێژە بکێشێت گرنگ ئەوەیە بێ دەنگ نەبین و بێ هیوانەبین ، بەدیوێکی تردا من دەڵێم بەتوندوو تیژی سستمی مە ملەکەت ناگۆڕێت چونکە ئەوەی هەشمانە لەدەستمان دەچێت .
چونکە دڵنیابن ڕۆژێك دێت ئەم مەملەکەتەی ئێمە هەمانە ساڵانێکە بەناحەق خوێنی لەبەر دەڕوات ، ئەم ووڵاتە دەکەوێتە دەستی لاوە خۆێن گەرمەکانمان ئەوسا ماندوویەتی خۆمان و پێنوسە ماندووەکانیشمان دەردەچێت ، کوردستانیش دەبێتە دەوڵەتێکی دامەزراوەی گرنگ لەڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاستدا لەکۆتایدا داوام لەنەوە تازە پێگەیشتووەکانی کوردستان هەیە هیوای زۆرتان بەخاک کوردستان هەبێت پشت بەخوا و بەکەسانی دڵسۆز لەکۆتایدا شۆرشی قەلەم سەردەکەوێت
لەگەڵ هیوای سەرکەوتنم بۆ هەموان .

نوێترین نوسینەکانی مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌