چەند سەرنجێکى یاسایی خێرا لەسەر پرسى راپرسى یە گشتیەکەى هەرێم

وتار/ 08/06/2017 847 جار بینراوە

دانا دارا

چەند سەرنجێکى یاسایی خێرا لەسەر پرسى راپرسى یە گشتیەکەى هەرێم
دانا دارا حسين
لەخوارەوە بەچەند ئاماژەیەکى خێرا لەسەر پرسى ڕاپرسیەکەى ئەم دواییەى هەرێمى کوردستان لەڕووى یاساییەوە دەخەمە ڕوو:
1-پرسى راپرسى بۆ (جیابونەوە) لەعێراق وەک ووڵاتێکى فیدڕاڵ لە دەستورى هەمیشەیی عێراق ساڵى 2005 هیچ باس نەکراوە، بەڵکو تەنها لە دیباجەى دەستورەکەدا تەنها ئەم دەستەواژەیە هاتووە کەبریتى یە لە ( نحن شعب العراق الذي الى على نفسه بکل مکوناته واگیافه ان یقرر بحریته واختیاره الاتحاد بنفسه )
2-راپرسى وەک مافێک جێگیر کراوە لە پڕۆژە دەستورى هەرێمى کوردستان لەساڵى 2009 بەم شێوەیە: (لشعب کوردستان العراق الحق فى تقریر مصيره بنفسه گالما التزم باالنظام الاتحادی الدیموقراطي....)
3-یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان ژمارە 1ى ساڵى 1992 هەموارکراو لەمادەى56 بڕگە 2 داهاتووە وەک دەسەڵاتى ئەم دامەزراوەیە : (بڕیاردان و یەکلاکردنەوەى کێشە چارەنوسسازەکانى گەلى کوردستان عێراق و دیاردیکردنى پێوەندى یاسایی لەگەڵ دەستەڵاتى ناوەندى( مەرکەزى).
4-راپرسى لەیاساى کۆمسیۆنى سەرخۆیی هەڵبژاردن و ڕاپرسى هەرێمى کوردستان ژمارە4 ى ساڵى 2014 هەروەک لەمادەى 4 بڕگەى یەکەم دا هاتووە: (دانانى بنەماو ڕێساى کار پێکراوى نێو دەوڵەتى بۆ هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسیە گشتیەکان کەلەسەر تاسەرى کوردستان _عێراق دا ئەنجام دەدرێت).
5-لەیاساى سەرۆکایەتى هەرێم ژمارە 1ى ساڵى 2005ى هەموارکراو هیچ یەکێک لە14 دەسەڵاتەکەى سەرۆکى هەرێم ئاماژە نەکراوە بەوەى سەرۆک دەتوانێت مەڕسوم یاخود ئیعلان یاخود تەکلیف بەم پڕۆسەیە بکات.
6-هیچ دەقێک لە یاساى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان ژمارە3ى 1992 ى هەموارکراودا نەهاتوە کەنیشان بدات دەستەڵاتى جێبەجێ کردن دەتوانێت ئەم مافە پیادە بکات.
7- گەورەترین بەڵگە نامەى یاسایی کەلە غیابى نەبونى دەستورێکى سەر بەخۆ بۆ هەرێمى کوردستان نیشانى بدات کەپێویستە ئەم بڕیارە لە پەرلەمانى کوردستانەوە بدرێت بریتى یە لەبڕیارى ژمارە1ى ساڵى 2005 کەتێیدا هاتووە:
مادەى یەکەم: -پەرلەمان تاکە مەرجەعى یاسایی و دەستوریە بۆ بڕیاردان لەسەر پرسە چارەنوس سازەکانى گەلى کوردستان.
8-ئەم پرسە لەپەرلەمان بەیاسا ڕیکبخرێت یاخود دەستەڵاتێک لە دەستەڵاتەکانى دیکە ئەنجامى بدات هەرپرسێکى یاساییە وەگەرەنتى یاساى پێویستە، تەنانەت تاکە فراکسیۆنى پەرلەمانى کەفرکسیۆنى زەردە پڕۆژە یاسایەکیان بۆ ڕاپرسى لەهەرێمى کوردستان دا پێشکەشى پەرلەمان کردووە لەمانگى 9ى 2015
9- پڕۆسەکە زۆر ناڕونە ،پەلەیی و نازانستى زۆرى پێوە دیارە ، یەکریزى و ناوخۆیی تێدانیە، بێ متتمانەیەکى جەماوەرى لەئێستادا هەیە.
10-ئەم پرسە ئەنجامانەکەى(اجرائى و تنفیزیە)بەڵام تەواوى ووردەکارى پڕوسەکە پێویستى بەیاساو ڕێنمایی زۆر هەیە هەروەها شارەزاییەکى باشى یاساى نێو دەوڵەتى پێویستە.
-11دەستەواژەى یاسایی دروست بۆدۆخى هەرێمى کوردستان بۆ یەکلاکردنەوەى چارەنوسى بریتى یە لە(جیابونەوە-انفێال) نەک سەربەخۆیی یان هەر دەستەواژیەکى دیکە.
12-نەتەوە یەکگرتوەکان لە پڕۆتۆکۆلەکانى خۆیدا ڕەوایەتى و ئیعترافى بەستۆتەوە بە ڕەزامەندى دەوڵەتى مەرکەزەوە ،هەربۆیە پێویستە هەرێم لەگەڵ ناوەندا ئەم پرسە یەکلاى بکاتەوە پێش هەر ووڵاتێکى دیکە.
13-دۆخى کوردستان ڕێک لەهەرێمى کۆسۆڤۆ دەچێ کە بۆجیابونەوەى خۆى ڕاپرسى ئەنجام دا لەکاتێکدا ووڵاتى ێڕبیا رەزامەند نەبو وەپاشان کۆسۆڤۆ پرسەکەى بردە دادگاى لاهاى نێو دەوڵەتى.
14-سەرجەم هەرێمەکان کەپیادەى مافى چارەنوسیان کردووە بەشێوەى ڕاپرسى بەیاسا ڕێکخراون کەدیارترینیان بریتین لە( باشورى سودان، تەیمورى خۆرهەڵات، هەرێمى کەتەلۆنیا لەئیسپانیا، هەرێمى کیوبیک لە کەندەدا هەروەها سکۆتلەندا لەبەریتانیا).
15-بەهیچ شێوەیەک هیچ دەقێکى یاساییمان نیە کە ماف بدات بە حزبى سیاسى لەدەرەوەى مەرجەعى ڕەسمى پڕۆسەیەکى وەها گرنگ ئەنجام بدات،ئەمە ولەکاتێکدا ڕون نیە ئایا ڕاپرسیەکەى هەرێمى کوردستان چۆن و بەکێ ئەنجام دەدرێت، پارتى و یەکێتى بەنیازن پڕۆسەکە بەکۆمسیۆنى سەربەخۆى هەڵبژاردنى عێراق بسپێرن وەئەگەر ئەویش نەیتوانى ئەوا بەکۆمسیۆنى کوردستانى بسپێرن کەتەنها سەرۆکەکەى لەهەردوو ڕۆژنامەى( باس، ووشە) دا ڕایگەیاندووە کەدەتوانن ئەم سالڕ پڕۆسەکە ئەنجام بدەن،بەڵام ئەم زانیاریە بەهیچ شێوەیەک لەزارى ووتە بێژەکەیەوە ڕانەگەیەنراوە.

نوێترین نوسینەکانی دانا دارا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌