سەرنجی یاسایی لەسەر پێشنیازە یاسای پەروەردەو خوێندن/1
وتار/
05/01/2021
648 جار بینراوە
دانا دارا
سەرنجی یاسایی لەسەر
پێشنیازە یاسای پەروەردەو خوێندن لە هەرێمی كوردستان – عێراق
(1)
دانا دارا حسین
ڕاوێژكاری یاسایی پەڕلەمان
1/1/2021
دەقێك وەك پێشنیازە
یاسا لەلایەن ژمارەی یاسایی ئەندامانەوە پێشكەش كراوە بە پەڕلەمان و خوێندنەوەی یەكەمیشی
بۆ كراوە تایبەت بە كەرتی پەروەردە لە هەرێمی كوردستان، لەسەر ئەم درافتە ئەم سەرنجانە
دەخەمە بەردەست:
پێشەكی /
1-
ئەو یاسا پەیوەندیدارانەی بەم كەرتەوە لە هەرێم و عێراق هەن بریتین لە:
-
یاسای وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان ژمارە 4ی ساڵی 1992 و هەموارەكانی.
-
دەستەری كۆماری عێراق ساڵی 2005.
-
یاسای پەیمانگا و قوتابخانە نا حكومیەكان ژمارە 14ی ساڵی 2012.
-
یاسای وەزارەتی پەروەردەی عێراق ژمارە 22ی ساڵی 2011
2-
لەخولی پێشوشدا هەردوو پڕۆژەی (پەروەردە و فێر كردن)+ (یاسای وەزارەتی پەروەردە لە
هەرێمی كوردستان) پێشكەشی پەڕلەمان كراوە و خوێندنەوەشی بۆ كراوە بەڵام نەبۆتە یاسا.
3-
لە بنەڕەتدا ئەم پێشنیازە یاسایە زۆر لە دەقی پڕۆژە یاسای پەروەردە و فێركردن وەرگیراوە
لە بەرواری 31/12/2012 پێشكەش كرابوو .
4-
بەگونجاو تری دەزانم كە وەزارەتی پەروەردە پڕۆژەیەكی وەها بۆ پەروەردە بنوسێت.
* سەرنجە بابەتی و ڕواڵەتیەكان:
1.
پێشنیازە یاساكە ناوی تەواوی تەشریعەكە و ژمارە و ساڵی پێویستە.
2.
نووسینی (ماددەكان) بۆ سەرەتای هەر دەست پێ كردنێك پێویستە بەشێوەی نوسین(كتابە) بێت
نەك ژمارە، ئەمەش لەڕووی داڕشتنی یاسایی و جیاكردنەوەی لەگەڵا ژمارەی بڕگەكان دا.
3.
دەروازەی یەكەمی پێشنیازەكە بكرێت بەتەنها (بنەما گشتیەكان)كە تیایدا هەریەكە لە( ئامانج
و فەلسەفەی پەروەردە و چوارچێوەی پیادەكردنی یاساكە لەخۆبگرێت) وە پێناسەی زاراوەكان
بكرێت بەماددەیەكی سەربەخۆ و جیابكرێتەوە لەگەڵا هەریەكەیان.
4.
ماددەی دووەم لە پێشنیازەكە تەرخانە بۆ ( بنەما فەلسەفیەكان) وە ماددەی سێ یەم بۆ
مەبەستەكان هەروەها ماددەی چوار ئامانجەكانە، وەك خۆی دروستە.
5.ماددەی
7 لەپێشنیازەكە سەر لەنوێ داڕشتنەوەی بۆ بكرێت.
6.
دەكرێت ماددەكانی 2 + 3 + 4+ 5+ 6+ 7+ 8+ 9+ 10 لە ژێر یەك ناونیشان و بەخاڵا ڕیزبەند بكرێت نەك بەماددەی سەربەخۆ.
7.ماددەی
10 پێناسەی منداڵی لابدرێت و لە پێناسەی چەمكەكان
لە ماددەی 1 باس بكرێت، هەروەها پێناسەی
منداڵا لەیاسای شارستانی ئەوەنیە كە هاتووە لە ماددەكەدا، چونكە تێكەڵ كراوە لەگەل
مێردمنداڵدا .
8.
ماددەی 11 سەبارەت بە سیستەم واتا (پەیڕەو) كە بەتەشریع دادەنرێت تەنها دەسەڵاتی ئەنجومەنی
وەزیرانە كە سیستەم دەر بكات وە وەزارەتەكان تەنها ڕێنمایی وبڕیار دەردەكات , پێویستە
ئەو دەقە چاك بكرێت.
9.
ماددەی 13 تایبەت بە چەمكی خوێندنی مامۆستایی، ئەوا ئەم چەمكە دروست نیە بەڵكو
دروستە بنوسرێت (هەڵگری بڕوانامەی پەروەردەیی وانەبێژی بێت لەزانكۆ یان پەیمانگاكاندا).
10-
ماددەی 16 سەبارەت بە ناونیشانی (كارمەندی سیستەمی فێركاری)كە لە نێو پێناسەكان پێناسە
نەكراوە، پێویستە ئەم دەستەواژەیە پێداچوونەوەی بۆ بكرێت.
11.ماددەی
17 كە ئاماژەی بە ساڵی خوێندن كردووە بەڵام پێی نەوتوین كەساڵی خوێندن چەندە و
كام مانگانەی ساڵ دەگرێتەوە؟!
12.
بڕگەی 1 لە ماددەی 18 دا كە زمانی كوردی بەتەنها وەك زمانی فەرمی ناساندووە، ئەمە
لەكاتێك دا بەپێی ماددەی 4ی دەستوری عێراق ساڵی 2005 وە یاسای ژمارە 6ی ساڵی 2014
زمانی عەرەبیش زمانی فەرمیە و پێویستە بخوێنرێت.
لەگەڵا ئەوەدا خاڵی 3 لەماددەكە دەستەواژەی (پێك
هاتە كەمیەنەكانی هەرێم) ی بەكار هێناوە، كە شێوازە دروستەكەی دەبێت یەكێكیان بەكار
بهێنرێت.
13.
ماددەی 19 و20 لەسەرەتادا دەستەواژەی(دەبێت)ی بەكارهێناوە كە بۆ ئەوەی رەگەزی پابەندكار (عنصر الالتزام) زیاتر بكات لەسەر
حكومەت پێویستە بنوسرێت (پێویستە).
14.ماددەی
21 لەپێشنیازەكە دەستەواژەی (قەڵاچۆكردن) لەبری(بنبڕكردن)بەكار بێت باشترە.
15.ماددەی
24ی یەك بخرێت , لەگەل ئەوەی دەستەواژەی (بەند)بگۆڕێت بۆ ماددەكان.
16.ماددەی
26 بەم شێوەیە داڕشتنەوەی بۆ بكرێت:
(باوك
ودایكی منداڵی قوتابی یان سەرپەرشتیارەكەی بەپێی یاسا، مافی وەرگرتنی زانیاری هەیە
دەربارەی پێشكەوتنی دۆخی پەروەردە و فێركردنی منداڵەكەی).
17.
ماددەی 37 لەهەردوو بڕگەكەیدا دەستەواژەی دەبێت بگۆڕێت بۆ (منداڵا لە پڕۆسەی فێركاری
مافی بەشداری ....) هەروەها (مافی پرسیاركردنی دەربارەی خوێندنەكەی ....) .
ماویەتی...
نوێترین نوسینەکانی دانا دارا
-
دانا دارا
12/01/2021
-
دانا دارا
05/01/2021
-
دانا دارا
01/08/2018
-
دانا دارا
16/07/2018
-
دانا دارا
12/07/2018
-
دانا دارا
11/06/2018