سەرنجی یاسایی لەسەر كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان
وتار/
16/07/2018
584 جار بینراوە
دانا دارا
سەرنجی یاسایی لەسەر كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان
دانا دارا حسین
ڕاوێژكاری پەرلەمانی كوردستان
له 20/7/2017 نوسراه
لەبارەی
پرسی ئەو گرفتانەی دوای كاراكردنەوەی پەرلەمان بە تایبەت لە پرسی یاساكاریدا دێنەپێش
بەتایبەت ئەو قۆناغەی لە پرۆسەی تەشریعدا كە پێی دەوترێت ئیمزا لەسەر یاساكان یاخود
دەرچوواندنی یاسا كە پێویستە لەلایەن سەرۆكی هەرێمەوە ئەم ئەركە ئەنجام بدرێت.
لەخوارەوە
سەبارەت بەم ئەركە دەڵێم:
1- ئەركی دەرچوواندنی یاسا وەك یەكێك لە ئەركە
تەواوكاریەكانی پرۆسەی یاساكاری بەپَیی یاسای
سەرۆكایەتی هەرێم ژمارە 1ی ساڵی 2005ی هەموار كراو، لە بڕگەی یەكەم لەماددەی دەیەم
هاتووە كە(ئەو یاسایانەی پەرلەمانی هەرێم دایاندەنێت، سەرۆكی هەرێم لە ماوەی 10 ڕۆژدا
لە ڕۆژی دانانیەوە دەریان دەچوێنێ و مافی ئەوەشی هەیە تانە لەكۆی یاساكە یان لەبەشێكی
بدات...).
بەپێی
ئەم دەسەڵاتە بێت هەریاسایەك دوای دەرچوونی لە پەرلەمانی كوردستان پێویستە بەرز
بكرێتەوە بۆ سەرۆكی هەرێم وە ئەویش ئیمزای ڕەزامەندی(اصدار بكات).
2- لە پەیڕوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستاندا
ژمارە 1ی ساڵی 1992ی هەموار كراو، لەماددەی 78دا هاتووە (یاساو بڕیارەكان لەلایەن
سەرۆكی پەرلەمانەوە لەماوەی 10ڕۆژ لە ڕێكەوتی پێگەیشتنی دەردەكرێن...).
3- یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ژمارە
1ی ساڵی 1992ی هەموار كراو، هەروەها پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانیش باسی ئەم ئەركەیان
نەكردووە، واتا ئەم ئەركە وەك دەسەڵاتێك بۆ سەرۆكی هەرێم لە ساڵی 2005ەوە زیاد
كراوە، ئەمەش وەك ئەوەی ئەركێكی سەرۆكە لە سیستەمی پەرلەمانیدا كە باوەڕیان وابووە
بەڵێ بەم شێوەیە سیستەم دەبێتە پەرلەمانی.
4- لە مێژووی پرۆسەی یاسادانان لە پەرلەمانی
كوردستاندا لە ساڵی 1992ەوە تا ساڵی 2005 هیچ یاسایەك پێویستی بە دەرچوواند نەبووە
چونكە سەرۆكی هەرێم بوونی نەبووە، لەكاتێكدا تەواوی یاساكان لەلایەن سەرۆكی پەرلەمانەوە
ئیمزا كراون وە تا ئێستا بەركاریشن.
5- بۆ چارەسەر كردنی ئەم پرسە پەرلەمان لە
پاش كارابوونەوەی دەتوانێت بە پڕۆژە یاسایەك هەمواری یاسای سەرۆكایەتی بكات وە بڕگەی
یەكەم لە ماددەی دەیەم هەڵپەسپێرێت یان ئیلغای بكات، واتا ئەم دەسەڵاتەی سەرۆك تا
بەشێوەیەكی یاسایی هەڵبژاردنی بۆ بكرێت هەڵپەساردنی بۆ بكرێت، یاخود هەر بەتەواوەتی
وەك یەكێك لە دەسەڵاتەكان ئیلغا بكرێت.
6- واتا ئەو گرفتەی كە بۆ پرۆسەی یاسادانان
دوای كاراكردنەوە دروست دەبێت، دەتوانین بە پڕۆژە یاسایەك هەمواری دەسەڵاتەكانی سەرۆكی
هەرێم بكەین و یاساكان دوای ئیمزا كردنی سەرۆكی پەرلەمان ڕاستەوخۆ لە ڕۆژنامەی فەرمی
هەرێمی كوردستان كە(وقایعی كوردستان)ە بڵاو بكرێتەوە وە بەبەركار ئەژمار دەكرێت.
7- سەبارەت بە چارەنووسی ولایەتی سەرۆكی هەرێم:
أ- یان دەبێت پاڵپشت بە ئەمری واقع و ڕەئیەكەی ئەنجومەنی
شورای هەرێم پەرلەمان بێدەنگی لێبكات.
ب- یاخود پەرلەمان سەرۆكێكی كاتی تا هەڵبژاردن داهاتوو, هەڵبژێرێت
ئەمەش پاڵپشت بە دەستوری كۆماری عێراق ساڵی 2005 وەك یەكێك لە دەسەڵاتەكانی ئەنجومەنی
نوێنەران.
8- سەبارەت بە هەڵبژاردنی خولی نوێی پەرلەمانی
كوردستان، دیاری كردنی بەرواری 1/11لە لایەن سەرۆكی كات بەسەرچوی هەرێمەوە كۆمەڵێكی
زۆر ئیشكالاتی تیدایە:
أ- بەپێی یاسای سەرۆكایەتی بڕگەی 2ەم لە ماددەی دەیەم لەیاسای
سەرۆكایەتی ماوەی 60ڕۆژی داناوە پێش كۆتای هاتنی خول بەمەرجێك ڕۆژی هەڵبژاردن 60ڕۆژ
پێش كۆتایی خول پێپەڕنەكات، لەبەرامبەردا ئێستا 106ڕۆژی ماوە ئەو بەروارە كەواتە لەم
ڕوەوە زوە .
ب- لە پەیڕەوی ناوخۆی كۆمسیۆندا ئاماژەی بە ماوەیەك
كردووە بۆ ئەنجامدانی هەر پرۆسەیەكی هەڵبژاردنی گشتی كە پێویستە 180ڕۆژ پێشتر ڕابسپێردرێن،
واتا لەم ڕووەشەوە درەنگە.
ج- كۆمسیۆنی هەڵبژاردن
و ڕاپرسی هەرێم هیچ ئەزموونێكی هەڵبژاردنی نیە، ئەنجامدانی دوو پرۆسەی وا گرنگ لە یەك
كاتدا وە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە 35 ڕۆژ پێشتر بۆ كۆمسیۆنەكە ئەركێكی زۆر قوڕسە.
د- سایكۆلۆژیای دەنگدەری كوردستان لە دیاری كردنی ئەم بەروارانە
بەیەكەوە بە هیچ شێوەیەك ڕەچاو نەكراوە.
ه- ئەگەر ئێمە كار بە بەرواری 1/11 بكەین ئەوا تووشی
گرفتی (درێژ كردنەوەی خولەكە دەبین) كە ئەمەش كارێكی زۆر قورسە و پێویستی بە چارەسەری
جیاواز هەیە.
و- بۆیە پێشنیار دەكەم هەر سێ هەڵبژاردنەكە بەیەكەوە وە
لە بەرواری 1/10ی 2017 ئەنجام بدرێن، ئەمەش وادەكات پڕۆسەكە لەڕووی یاساییەوە تەواو
بێت .
نوێترین نوسینەکانی دانا دارا
-
دانا دارا
12/01/2021
-
دانا دارا
05/01/2021
-
دانا دارا
01/08/2018
-
دانا دارا
16/07/2018
-
دانا دارا
12/07/2018
-
دانا دارا
11/06/2018