کۆمەڵ ھەڵۆیە نەک توتی !

وتار/ 26/08/2016 1732 جار بینراوە

محه‌مه‌د حه‌كیم

گەر لە ژیانی ھەڵۆ ورد بینەوە دەتوانین سودی لێ ببینین بۆ ژیانی تاک و کایەی حیزبی
لە ژیانی ھەڵۆ وە دەتوانین فێری ئەوە ببین چۆن ناڕەحەتی و فشارو ئاستەنگەکان بە ئەرێنی تەوزیف بکەین و سودی لێ ببینین
ھەڵۆ لە ڕابردوو و ئێستاشدا وەک ڕەمزێک بەکاردەھێنرێت بۆ پاڵەوان و خەڵکی ئازاو ئازاد.
سروشتی ھەڵۆ ئاوایە کە لەبەرزاییەکانی ئاسمان دەفڕێ و لەسەر لوتکەکان دەنیشێتەوە و خۆی ناکاتە ھاوڕێی چۆلەکە و قەلەڕەشەکان
دەبا ئێمەش لە ژیاندا ھاوڕێکانی خۆمان لە بەرزیدا ھەڵبژێرین و لەو مرۆڤانە دوورکەوینەوە کە دەروونێکی نەخۆشیان ھەیە و لە نزمیدا وەک چۆلەکە و قەلە ڕەشن
ھەڵۆکان دوور بینن و دەتوانن لە بەرزی پێنج ھەزار مەترەوە لە کورترین ماوەدا نێچیرەکانیان بدۆزنەوە و راویان بکەن.
ئێمەش دەبێت تێڕوانینمان ڕوونبێت و دووربین و وردبین بین و لەکاتی ناڕەحەتی و بەربەستەکاندا کۆڵنەدەر بین و بەردەوام لە پێناو ئامانجەکاندا لە جوڵەدابین
یەکێکیتر لە تایبەتمەندی ھەڵۆ ئەوەیە کە گۆشتی مردارۆبوو ناخوات و نێچیرەکانی بەزیندوویی ڕاودەکات، نەک وەک قەلە ڕەشەکان کە گۆشتی مردارۆبوو دەخۆن و ھێزی ڕاوکردنی زیندوویان نیە و ئەمەش وادەکات نەگاتە ھەڵۆکان.
ھەڵۆ تەنھا باڵندەیەکە ترسی لە ڕەشەباو ھەورنیە و کەشوھەوای نا جێگیر نابێتە ڕێگر لەبەردەم فڕین و ڕاوکردنیدا ، بەڵکو زیاتر ھاندەری دەبن بۆ فڕین لەبەرزاییەکان و سود لە پاڵە پەستۆی ھەوا وەردەگرێت بۆ فڕینێکی باشتر
ئێمەش دەبێت ھەمیشە نوێخواز بین و خۆ لە دووبارەکردنەوە بەدوور بگرین، داھێنان و نوێ بوونەوە بکەینە بەردەوامی بۆ ژیان.

مێی ھەڵۆ بە ھەموو نێرێکی ھەڵۆ رازی نابێ تاکو رووبەروو وملکەچی تاقیکردنەوەیەکی سەختی نەکات ئەویش بە خستنە خوارەوەی چڵی دارێک وگرتنەوەی لە لایەن ھەڵۆی نێرەوە پێش کەوتنە زەوی وبردنەوەی بۆ مێیەکە ، مێیەکە ئەم کردارە چەند جارێکی تر دووبارئەکاتەوە وھەر جارەو لە بەرزیەکی جیاوازەوە وھەرکات نێرەکە لە ھەموو جارەکان سەرکەوتوبوو ئەوکات مێیەکە متمانە بە توانای نێرەکە ئەکات وپێی رازی ئەبێ .
کەواتە ئێمەی مرۆڤیش لە ژیانی تایبەتی خۆمان یان لە کارەکانمان نابێ متمانە بە کەسەکان بکەین پێش تاقیکردنەوە و سەرکەوتنیان و ناسینی ناخ وناوەرۆکیان
ھەڵۆ لە تەمەنی چل ساڵیدا(٤٠) ئەو دەنووک وچنگانەی کە بۆ ڕاو بەکاری دەھێنان و نێچیرەکانی پێ دەگرتن درێژ و بێ ھێز ئەبن و باڵەکانیشی بەھۆی زۆری پەڕەکانیەوە قورس دەبن و دەلکێن بە سنگیەوە و لاوازی دەکات تا توانای فڕینی نامێنێ ، بۆیە بڕیارێکی سەیرو قورس دەدات و سەری خۆی ھەڵدەگرێت و لەبەردەم مردن یان گۆڕانکاری لە جەستەیدا و گەڕانەوە بۆ ھێز و بۆ ئەمەش دەچێتە نێو ھێلانەیەک لە بەرزی چیایەک و دەستدەکات بە کونکردنی تاشەبەردەکان بەدەنوک و چنگەکانی تا دەنوک و چنگی نوێی لێ دەڕوێت و دووبارە گەشەدەکاتەوە و ئەوکات دەست دەکات بە لێکردنەوەی پەڕەکانی جەستەی تا ڕووت دەبێتەوە وەک بێچوە ھەڵۆیەکی تازە و بەم شێوازە خۆی دە ھێڵیتەوە تاکو پەڕی نوێ جەستەی دائەپۆشێ و ئەم گۆڕانکاریانەش پێنج مانگ دەخایەنێ و پاش ئەم ناڕەحەتی و زەحمەتە زۆرە دووبارە ھەڵۆ بە ھێزێکی زیاتر لەجاران دەفڕێت و دەچێتەوە سەر لوتکەی چیاکان و سی (٣٠) ساڵیتر دەژی.
بۆیە ئێمەش پێویستە ھەڵۆئاسا ماوە ماوە بە بۆچون و قەناعەتەکانماندا بچینەوە و بوێرانە بەخۆماندا بێنەوە و لەوەی نەشیاوە خۆ دوور بگرین و بێگومان ئەوەشی خۆی نوێ ناکاتەوە لەبەردەم لەناوچوندایە.
بۆیە کاتێک بمانەوێ ھەڵۆیانە بژین ئەبێ ھەڵۆیانە ڕێگە ببڕین و ناڕەحەتی بچێژین و ناوو ناتۆترە و قسەی سەیر کاریگەری نەبێ لەسەر ڕەوتی ژیانمان.
بۆیە دەبێت ھەمیشە ھەڵۆبین لە ژیانی خۆمان و لە کایەیی سیاسی و حیزبیشدا. بۆیە مرۆڤ ناتوانێ بەکردار قەلەڕەش بێت و بەگوفتار ھەڵۆ ، چونکە کردارەکان دەری دەخات کێ ھەڵۆیە و کێ قەلە ڕەشو توتی.

نوێترین نوسینەکانی محه‌مه‌د حه‌كیم

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌