گرێبه‌ستی فرۆشتنی نيشتمان !
وتار/
04/06/2017
983 جار بینراوە
هێدی هه‌ولێری
گرێبه‌ستی
فرۆشتنی نيشتمان !
هێدی
هه‌ولێری
سه‌ره‌تاكانی
ده‌ركه‌وتنی یه‌كێك له‌نیشانه‌كانی ڕاده‌ستكردنی سامانی وڵات و به‌كرێدانی له‌لایه‌ن
حكومه‌تی هه‌رێم بۆ كۆمپانیاكانی ئه‌وروپی سه‌ره‌تایه‌كی ترسناك و بێبه‌زییانه‌یه
دژ به هاوزمان و هاونیشتمانیانی هه‌رێمی كوردستان، چونكه خاك و نیشتمان وه‌ك له‌پێناسه‌كه‌یدا
ده‌رده‌وێت: وڵاتی هه‌موو تاكێكی نیشته‌جێی سه‌ر ئه‌و زه‌ویه‌یه كه پێی ده‌وترێت
خاك و نیشتمان و كۆمه‌ڵێك هۆزو تیره‌و بنه‌ماڵه له‌خۆده‌گرێت. ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك بێباكیان به‌رامبه‌ر به‌و خاك و نیشتمانه
و خۆ به‌خاوه‌ن و تاپۆكردنيان له‌سه‌ر ناو‌و بنه‌ماڵه‌كانی خۆیان هه‌ڵساون به فرۆشتنی
چه‌ندین بیره نه‌وت كه له‌ڕاستیدا موڵكی هاوڵاتیانه نه‌ك ده‌سه‌ڵاتداران و مافی
تاكه تاكه‌ی هاوڵاتیانی كورده قسه‌ی خۆی هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڕاجكردنه‌ی
سامان و خاك و نیشتمانی خۆیان. ئاشكرابوونى
سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی وه‌ك دوو هاوبه‌ش له حكومدارێتی
هه‌رێمی كوردستان، كه ساڵانێكه ئاسمان و زه‌وی ئه‌و وڵاته ته‌خشان و په‌خشان ده‌كه‌ن
و جۆره‌ها نهێنی له‌پڕۆژه و كاره‌كانیاندا ده‌ركه‌وتوون، یه‌كێك له‌وانه گرێبه‌ستی
نه‌وتی نێوان (حكومه‌تی هه‌رێم) له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی ده‌رهێنانی سامانی وڵات و ڕوس
نه‌فت-دايه. هه‌مووجارێك
به‌شێك له جه‌سته‌ی نیشتيمان به سوڵتانه‌كان و قه‌یسه‌رو مه‌ندوبه‌كانی سامی و
ده‌فرۆشێت و ڕۆژێكيش دێت كۆمه‌ڵه مرۆڤێكی
جیاواز‌و كڵاو له‌سه‌ری ئه‌مریكیی و هه‌ندێكی ئه‌وروپا و چاوشین و قژ زه‌ردو
ناسنامه جیاواز‌و زمانی جیاواز زۆرتر ده‌بن و له‌شه‌مامه‌كانی كه‌ركوك و هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆكدا ده‌سوڕێنه‌وه. ئه‌وانه ده‌بنه خاوه‌ن ماڵ و ئێمه‌ش وه‌ك چۆن ئێستا نه‌بووینه خاوه‌ن
بتسێك زه‌وی له‌و نیشتمانه فراوانه‌دا ئاواش نابینه زه‌ڕڕه‌یه‌ك كه‌سایه‌تی له‌و
نیشتمانه فرۆشراوه‌دا.
ئيدى
واى لێدێت ناسنامه‌ی كوردبوونمان كاتی به‌سه‌رده‌چێت و هه‌موو نیشتمانپه‌رانی سه‌رده‌می
شاخ و ئێستا‌و ئێمه‌ی ڕۆژنامه‌نوس و نوسه‌ر له خه‌بات و نوسین و وتاره‌كانمان په‌شیمان
ده‌بینه‌وه ، كه ده‌ڵێین : ئاخۆ ئێمه بۆ كێ هاوارمان ده‌كرد؟ ئێمه ده‌نگی خۆمان
بۆ گه‌لێكی سڕكراو به ماده‌ی هۆشبه‌ری ده‌سه‌ڵات و مشه‌خۆرو ده‌سه‌ڵاتێكی گه‌نده‌ڵ
تاسه‌ر ئێسقان به‌رزده‌كرده‌وه‌و كاتی خۆمان به‌فیڕۆ ده‌دا، نه‌مانده‌زانی ده‌سه‌ڵاتدارانی
وڵات هه‌مووشتێكیان لێ فرۆشتین و كردیانه دیاری بۆ گه‌وره‌كانیان.
ئه‌و
ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی ئێستا ته‌نیا له ته‌له‌فزیۆنه‌كان به ڕه‌نگاوڕه‌نگ ده‌بینرێن،
كه‌چی ئه‌وان كۆیله‌ی كۆمپانیا‌و سامانداره‌كانی ئه‌وروپان و ژیانی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیان
له خه‌ڵكی هه‌ژاری هاو زماندا تاڵكردووه.
گرینگ
بوو هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان زیاتر چاوكراوه‌تر بن به‌وه‌ی حكومه‌تێك وڵات به‌ڕێوه
ده‌بات....سيته‌مێك وڵات به‌ڕێوه ده‌بات ده‌ستكه‌وتێكی نه‌ماوه به‌ناوی ژێرخانی
ئه‌خلاقی و ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی، ئيدى سه‌ركرده‌كانی وڵات بوون به‌گالته‌جاری
منداڵان له هه‌ر كۆڵان و شه‌قامێكی ئه‌و كوردستانه فرۆشراوه‌دا كه‌سێك نه‌ماوه
ته‌قدیریان بگرێت و پێیان بڵێت: ئێوه خاوه‌نی ڕه‌سه‌نێتی حكومه‌تدارین و خه‌مخۆرو
نیشتمان په‌روه‌رن.! كاری سیاسیی و قه‌یرانی جۆراوجۆر به‌ره‌نجامی میلله‌تێكی بێده‌نگ
و كۆیله‌ی وه‌ك ئێمه‌یه كه عه‌قڵ و خه‌یاڵیان له‌ده‌ستداین به‌پاشه‌كه‌وتكردنی
موچه و دڕاندنی گیرفانی هاوڵاتی و سه‌ندنه‌وه‌ی كه‌ڕامه‌تی كوردبوونی بۆ واژۆكردنی
له‌شوێنێك 50 ساڵ گرێبه‌ست و له‌شوێنێكی دوورده‌ستی دیكه‌شه‌وه 20 ساڵ لولدانی نه‌وت
و كانزای بایه‌خداری هه‌رێمی كوردستان ، له‌غیاببوونی په‌رله‌مان و نه‌بوونی ده‌زگایه‌كی
چاودێری ورد بۆئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڕه له‌ژێرپێی ئه‌و مشه‌خۆرانه ده‌ربهێنێت و ماف بۆ
مافخوراوان بسێنێته‌وه. هۆكاره‌كانی
ڕه‌خساندنی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێره ڕه‌خساوه بۆ ئه‌و هه‌ڕاجكردنه
بێمانایه‌ی به‌نوكی قه‌ڵه‌می بێگانه خراوه‌ته بواری جێ به‌جێكردنه‌وه له ئه‌ستۆی
ته‌واوی ئه‌و لایه‌ن و حزبانه‌یه كه نه‌یانتوانیووه به هه‌ڵوێستێكی جیا له‌وه‌ی
به به‌یاننامه‌یه‌ك خه‌ڵك ئاگادار بكه‌نه‌وه.
به‌درێژایی
مێژووی كوردیش داگیركه‌ران له‌و كه‌سانه ده‌گه‌رێن، كه موشتاق و خولیای پاره‌و
گه‌نده‌ڵین و تێوه‌گڵاون له‌دۆسیه‌ی به‌تاڵانبردنه‌وه بۆئه‌وه‌ی له هه‌ر په‌شیمان
بوونه‌وه‌یه‌كدا هاوڵاتیان به‌كاربهێننه‌وه بۆ درێژه‌دان به‌ڕێككه‌وتن و مانه‌وه‌ی
ژێرده‌ستی میلله‌تی كورد ئه‌وكانیش شتێكی دیكه نامێنێت بانگه‌شه‌ی بۆ بكه‌ن به‌ناوی
ده‌وڵه‌تیبوون و سه‌ربه‌خۆیی له‌كاتێكدا خۆمان مافی ده‌وڵه‌تیبوونمان خسته‌ی بازاڕی
هه‌ڕاجكردنی نیشتمان ئیدی كاتێك نیشتمان و خاك و ئاوی سازگاری وڵات نه‌مێنێت ده‌وڵه‌ت
له‌كوێ ڕابگه‌یه‌نرێت؟
نوێترین نوسینەکانی هێدی هه‌ولێری
-
هێدی هه‌ولێری
21/08/2021
-
هێدی هه‌ولێری
14/07/2021
-
هێدی هه‌ولێری
27/10/2020
-
هێدی هه‌ولێری
11/08/2020
-
هێدی هه‌ولێری
14/05/2020
-
هێدی هه‌ولێری
02/05/2020