قەیرانە حزبیەکان بۆ کاریگەری لەسەر ژیانی خەڵک دروست دەکەن؟

وتار/ 14/07/2021 489 جار بینراوە

هێدی هه‌ولێری

قەیرانە حزبیەکان بۆ کاریگەری لەسەر ژیانی خەڵک دروست دەکەن؟

نووسینی : هێدی هەولێری
ڕووداوەکانی پێنجشەممەی ڕابردووی ناوخۆی یەکێتی بە ئاڕاستەیەک گوزەری کرد، هیچی نەهێشتەوە بۆ ئەو ئارامیەی بانگەشەی بۆ دەکرا، کاتێ حزبێکی سیاسی بەوەهم بێت، یان هەر شتێکی تر بالانسی سیاسی لەناوچەو زۆنێک زیاتر بوو، ئاژاوەو کێشەو قەیرانی ڕووبەڕوو بوویەوە، کۆنتڕۆلی لەدەست دەدات و کاریگەری لەسەر پایەکانی کارگێڕی ناوچەکەش دەبێت و بەرەو زۆنی تریش هەنگاو دەنێت.                                 یەکێتی و پارتی تائێستاش وا حاڵی بوون، ئەگەر ئەوان لەگۆڕەپانەکە نەبن دۆخەکە ئاوای لێدێت و دوژمنی دەرەکی دەست لەکاروباری سیاسی و کارگێڕی وەردەدات، بەڵام ئەوە ڕاستیەکی زانستی نیە پشتی پێ ببەسترێت، بەڵکو خەیاڵێکە و بەشێوەیەکی تریش کردوویانە بەڕاستیەک وایان خولقاندووەو بەرەو هەڵدێرێکی نادیار دەینەن و بە ئارەزووی خۆیان ڕێڕەوی قەیرانەکان دەگۆڕن و هیچ تروسکاییەک نامێنێ ئومێدی تێدا هەڵبچنێت، چونکە ئەو ڕووداوە خوازراوانەی کە پێشبینی دەکرا بۆ مەرگی جلال تاڵەبانی ڕووبدات.....هاتەدی.                                                   ئەو ڕووداوانەی لەدوای ئەوەی یەکێتی باڵەکانی زیاتربوون و خەت و ئاڕاستەو کوتلەگەری چەکەرەی زیترکرد، بەوەی لەگەڵ ئەوەی (وەک خۆیان دەڵێن) خوێنی نوێ چووە ساحەکە ، بەڵام ناڕەزایی نوێ و قەیرانی نوێ و گەندەڵی بە سیستەمێکی نوێ کەوتە هەکبەی مێژووی سیاسیەکان لە هەرێمی کوردستان.  ماڵی کوردیی..... ماڵێک هەموو ڕۆژێک کەسێک و حزبێک خۆی بە باوک دەزانێت و خۆی وەک فریادڕەسێک دەناسێنێ،  کەچی ناتوانن فریادڕەسێک بۆ خۆشیان دەستەبەر بکەن!                                           ژیانی سیاسی و چۆنیەکی ئەداکردنی لەکۆمەڵگە دواکەوتووەکان هاوشێوەی کۆمەڵگەی کوردی، ئیتیکی کارکردنی بەشێوەیەکی عەشایەری و نا سیتەماتیکەو ڕۆتین و تەنانەت فەسادی سیاسیشی بەرهەمهێناوە، نەک ئەوەی بانگەشەی بۆ دەکەن، بۆ لەناوبردنی فەسادو ڕۆتینیات لەکۆمەڵگە بنەبڕ بکەن، چونکە ئەو هێزە سیاسیانە با خەباتی شاخ و شاریشیان کردبێ( ئەگەرچی ڕەخنە و قسەی زۆر لەسەر ئەو چەمکە هەیە)، بەڵام خۆ دەکرێت ئەزموونێک فێرببن بۆ ئەوەی لە شارداو لەکارو پڕۆژە سیاسی و کارگێڕیدا پراکتیزەی بکەن بۆ ئەوەی بەڵگە هەبێت لەسەر ئەزموونێکی باش و سەرکەوتوو. ئێستا دۆخی هەرێمی کوردستان لەبەر قەیرانی ناوخۆیی حزبێکی سیاسی ، قەیرانەکانی بێ کارەبایی و کەم ئاوی و موچەو ئەو سیاسەتانەی حکومەت لەژێرپەردە دەیکات بیری چووەتەوەو چاو لەسەر ناوخۆی حزبێکە، کە کێ دەڵێ: سیناریۆیەک نیە دروستکراوە بۆ هەندێ تەسفیەی ناوخۆیی و پەڕوباڵکردن و خۆ فشلکردنەوەو دەرپەڕاندنی کۆمەڵە کەسێکی تر؟ خۆی هەموو ئەوانە دەکرێت و دەبێت ڕووبدات، چونکە مادام سلکی هەواڵگری و سەربازی کەوتنە ناو پڕۆسەی سیاسی و کاری ئیداری و کارگێڕی ، دۆخەکە بەو ئاڕاستەیەی دەڕوات، کە پێشبینی کردنی هەندێ ڕووداوو ترسناکی دۆخەکە بە دێوێکی تر هەڵگەڕێتەوە، کە بەڕواڵەت دەبینیرێت قەیرانێک ڕوو لەهێزێک کردووە لەنێوان دوو کەس، کە هەریەکەیان هەژموونی بەسەر سلکێکی سەربازیدا هەیە، بەڵام ئاسانیش نیە تێبگەین لەپشت ئەو ڕووداوانەوە چیتر هەیەو بۆ داهاتوو چی دەگوزەرێت؟
ماوەتەوە بڵێم! کۆی ئەو یاری و لوعەبە نادیارانەی ئەنجام دەدرێت، براوەکەی هەر خۆیان و سەرئێشەکەی بۆ خەڵک و لەبیربردنەوەی قەیرانە کەڵەکەبووەکانی چەندین ساڵەیە لەگەڵ ئەوەی تروسکاییەک نەماوە بۆ ژیان و ئومێدێک نەماوە، تا لەسایەیدا ژیانێکی وەک دروشمێکی بانگەشەی هەڵبژاردنیش بێت بە دیاری بۆ خەڵکە ماندووەکەی فەرمانبەران و موچەخۆران بێت، چونکە ئەوەی کردوویانەو وتوویانە: هیچی ڕاست نەبووەو کۆمەڵێک موچەخۆری پلەباڵایان لەسەر گیانی میللەتدا کۆکردووەتەوە بۆ ئەوەی لەکێشەو قەیرانێکی ناوخۆی ئاوادا لەنێوان خۆیاندا دابەشی بکەن و شەڕی کوتلەگەری پێ بکەن، بۆئەوەی خۆشیان هەر لە ئاسوودەیدا بن.

نوێترین نوسینەکانی هێدی هه‌ولێری

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌