سوکایەتیەکانی فەڕەنسا سەرەقەڵەمێکی درەنگ وەخت

وتار/ 27/10/2020 636 جار بینراوە

هێدی هه‌ولێری

سوکایەتیەکانی فەڕەنسا سەرەقەڵەمێکی درەنگ وەخت

هێدی هه‌ولێری
هەرچەند بابەتێکی درەنگ وەختە لەدوای ئەوەی سوکایەتی و وتارە نامرۆڤانەکەی ماکرۆن بڵاوکراوەتەوە، سەرەتا ویستم بێدەنگ بم، بزانم بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ئەوانەی زۆر بە ئازادی و بیروڕاوە ڕۆژانە تەپڵ لێدەدەن و درۆی گەورەو شەکرەخۆرن چی لەسەر ئەو پرسە دەڵێن؟

بەڵام نەک قسەیان نەکرد، بەڵکو ئەم بێدەنگیەیان وا نیشان دەدات ، کە بەڵێ ئەمانیش دەیانەوێ شتێک لەو بارەوە بڵێن زیاتریش لەوەی سەرۆکی فەرەنسا، بەڵام لەترەسی میللەتە موسڵمانەکەوە نایدرکێنن، بۆیە لێرەوە سەرە قەڵەمێک باس دەکەم لەسەر ئەم بێڕێزی و هۆکارەکانیەوە.

لەدوای چەندین جار دووبارەبوونەوە جارێکی تر وڵاتانی ڕۆژئاوا سوکایەتی بە پیرۆزیەکانی ئیسلام دەکەنەوە، ئەگەرچی جارانی پێشوو لەئاستی هاوڵاتیان و ڕۆژنامەنوسان و کاریکاتێریستەکان بووبێ، ئەوا ئەمڕۆ گەیشتە لوتکەی ترسناکتر ئەویش لەئاستی سەرۆکی وڵاتدایە.

بێڕێزیەکانی ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا بەرامبەر بەپێغەمبەر ﷺ ڕەهەندگەلێک پیشان دەدات بۆ ئەمڕۆی جیهانی عەولەمەو عەلمانیەت و دیموکراسی و لە بەرەو هەرەسهێنانێکی نزیکدایەو ئەوروپا خۆی شەرمەزارکرد بەوەی ناتونێ بەرگەی ئەو ئازادیە بگرێت بەرامبەر ئیسلام، چونکە ئیفلاسی فیکری ئەوروپاو فەرەنسا بەتایبەت لەزۆرلاوە لە قەیراندایەو کێشەو سەرئێشەیەکی زۆر بۆ پاپا و حاخام و سەرانی کوفری جیهان دروستکردووە، کە چۆن ئیسلام وێڕای ئەو هێرش و پەلامارانەی دژی ئەنجام دەدرێت، بەڵام گەشەکردنەکەی زۆر خێراییەو پانتاییەکی فراوانی لەناوەندو سەنتەرە ستراتیژیەکانی ئەوروپای گرتووەتەوە.

ئەو گەشەکردنەی ئیسلام بووەتە مشتومڕێکی زۆری سیاسەتی ناوخۆیی و دەرەوەی ئەوروپا و ئەمریکاو بەتایبەتی تر ئێستای فەرەنسا، کە دیسانەوە خۆی تووشی ڕووبەڕوونەوەی جیهانی ئیسلامی و تەنانەت موسڵمانی هاوزمانانی خۆشیانەوە.

هەڵپەی ئەمجارەی فەرەنسا خۆی لە چەند شکستێکی ناوخۆیی و فیکری دەبینێتەوە، گرینگترین ئەو شکستانەش، کە خۆیان بەدەستیەوە دەناڵێنن نەخۆشی دەروونیە، کە تاکی ئەوروپی خێزانێکی هەڵوەشاوەو پەرتەوازەی هەیەو خەریکە ڕووبەڕووی خۆشیان دەبێتەوە.

خاڵێکیترقەیرانی دارایی و ئەو ئیفلاسبوونەی لەڕێی سوو (ڕیبا)ەوە تووشی وڵاتانی ئەوروپی بووەتەوە، بەهۆیەوە ئابووری بەرەو ڕووخان بردووە، کە درکیان بەو بابەتە کردووە، هەرچەندە بە ئاشکرا دەریان نەبڕیووە، بەڵام لەسەر زاری ڕۆژنامەوان و ڕۆشنبیرە ڕەخنەگرەکانیان ئەوەیان ڕاگەیاندووە، کە سیاسەتی وڵاتیش کاتێک شکست دێنێ، هۆکارەکەی ئەو خاڵەیە.

ئەوانە سەرەقەڵەمێکی سەرەتاییە لەمەڕ ئەو کێشەو ئاڵۆزیەی فەرەنسا لەڕێی سەرۆکەکەی ناویەتیەوەو دواجاریش بە زیانی وڵاتەکەی و هاوپەیمانەکانی تەواو دەنێ.

ئەو فۆبیایە (ترس) لەئیسلام ، کە خەریکە ببێتە جێگرەوەیەکی ئاینە دەستکاری کراوەکانی یەهودی و نەسرانی و.......وایکردووە سوکایەتیەکان بگاتە ئاستی باڵاو لەوێوە ئامانجەکانی لێدان لەئیسلام بپێکن، بەڵام نەیانتونی وێڕای ئەوەی بەخرابتر بەسەر خۆیاندا شکایەوەو بەسوودی ئیسلام تەواو بووەو دەبێت.

وَمَكَرُواْ وَمَكَرَ اللّهُ وَاللّهُ خَيْرُ الْمَاكِرِين﴿۵۴﴾ سوره آل عمران

نوێترین نوسینەکانی هێدی هه‌ولێری

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌