پەیڤێک لەساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا عوسمان عبدالعزيز

وتار/ 14/05/2020 718 جار بینراوە

هێدی هه‌ولێری

هەزاران ڕەحمەت لە مامۆستاو سەرجەم شەهیدانی ڕێی ئیسلام و خەبات و جیهاد
پەیڤێک لەساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا عوسمان عبدالعزيز
شیعری هێدی هەولێری
2020-5-12

لەساڵیادی وەفاتی هەڵگری چەترەکەی ڕابوون و
بۆن تەفسیرەکەی قورئان و ڕیش سپیەکەی دڵ پڕ نوور
لە نەغمەكەى خۆشخوانی میمبەر....
لەم بێنازی ڕابوونی ئیسلامیەدا لەکوێ بگەڕێین؟
سەر بەکوێ دابگرین بۆ دەروون پاکێک؟
بۆ هەستانەوەی بێداری ئیسلامی، کە بەچۆکیان داداوە؟
لەم تارماییەی بێ بەڵێنی و بازرگانەکانەوە کام سەرکردە وەک تۆن؟
لەگەڵ یەکەم دەرکەوتندا هێزو باوەڕو تەبایی بۆ ناخی مردووی هەزاران گەنجی تینووی ئەو ڕابوونە بەگەڕ بخەیتەوە
تۆ....وەک نەوڕەسێکی پاکی ناو دەریای زانست بووی
لەگەڵ نەعرەتەی (دەخیل کوڕگەل)
شۆڕش و باوەڕ نمای کرد.
هیواو ئومێد بوونە هەوێنی هەزاران
هێزی باڵفریووی ئەستێرەکانی دڵی ئیمان.....
تەکبیرێک نابیستم بۆ سەحوە بریندارو بێنازەکە!
هەزاران گەنجی بێ خاوەن چەترێک نیە!
سوکناییەک نیە،درەختێک نیە!
لەژێر تریفە جوانیەکانیدا
ساتێک ئۆقرە بگرن..
مامۆستای مێزەری پاک
کە تۆ هەڵگری خاوەنی ورەو ئیڕدە بووی
بیری سەربەخۆیی بڕیارو
متمانەو درەختێکی باڵابووی
لەناخی پایزێکی ناوەرزدا، کە نەزان دروستی کرد
باوەڕی لەقیووی دەیان پیاوی پارە
گەمارۆی ئەو هەموو تەنۆچکانە
نەبوونە هەڵخلیسکانێک بۆ دنیا......

نوێترین نوسینەکانی هێدی هه‌ولێری

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌