چه‌ند بابه‌تێك .. بەڵـێ بۆ یـادە مەزنەکە

وتار/ 02/06/2017 936 جار بینراوە

شێرکۆ شێخ نوری

دەهۆڵی دڕاو زوڕنای شکاو!!

شێرکۆ شێخ نوری
کێ بەراست بەدڵسۆزی و خەمخۆری راستەقینە
کێ و کام حیزب و کام بەرپرس خۆی بەخاوەنی راستەقینەی بەرپرسیایەتی گەل و خاک دەزانێ ئەگەر راست دەکات بابێتە دەنگ مەردانە بێتە مەیدان و دەست ە سینەی بکوتێ و بەدەنگێکی بەزو بوێرانە دەنگی خۆی دلێر بکاتو بێ ترس بێ شەرم بێ باک
بڵێ من خۆم بەخاوەن دەزانم و ئەوبەرپرسایەتیە هەڵدەگرم پەیمان بەخەڵک و میللەت و خاک و نیشتمان بدات ئەگەرنا مەردانەو بوێرانە هەمرووتان بڵێن ئێمەو حیزبەکانمان شیاو شایستەی ئەو میللەتە نین کە پێشرەو
رابەرەو هەق ستێن و خاوەنداربکەین. کاتێکیش لەئاست ئەوەدانین خۆتان بەچۆک داوەرن و فسوی لێبوردن ە بەخشین لەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکەن و ددان بەوراستیەدابنێن کە تائێستا خەلک و میللەتان چەواشەکردووەو راست و راستگۆنەبون تەنها خەریکی گەوجاندن و خۆڵ کردنە چاوی خەڵک بوون پێم وابێ تائێرە بەسەو چیتر بەری خۆر بەبێژنگ ناگیرێ ئەگەر تائەمڕۆش بۆتان لوواوەو کارو پیشەو کردارو رەفتارتان بۆ چۆتەسەر پێم وابێ خۆری حەزو فێڵ و چەواشەو ئاشوبە نانەوەو بەلاڕێ دابردن و گەوجاندن و خۆڵ کردنە چاوی خەڵکتان لەئاوابوندایە و چیتر میللەت بەدەهۆڵی دڕاوی ئێوەو زوڕنای شکاو ئێوە هەڵ ناپەڕێ.

جام دەڵــــــێ بمشکـــێنەو مەم زرنگێنە
شێرکۆ شێخ نوری
جام دەڵــــــێ بمشکـــێنەو مەم زرنگێنە
لەپاداشتی قسەی ساردا  هەمە ئاو هەناسەی سارد
کەسێ شێتانە بەردم تێگرێ   من دەبێ بەرقی تێگرم
لەکوردەواریدا  جام دەڵێ بمشکێنە و مەم زرنگێنە
تازە دەستیان,لەبنی هەبانەکە دەرچو و جامەکەیان زرنگاند
ئەوەشی زرنگاندی دەبێ باجەکەشی بدات و هەڵبگرێ چونکە
خواردن( ڕێنەوەی) دەوێ ئەم باسە زۆر هەڵدەگەرێ و قورس دەکەوێت هەربۆیە داواکارین ئەوەی ئەم هەواڵەی بڵاو کردۆتەوە لەراگەیاندنەکاندا خۆکردووە بەپاڵەوان و دەنگی دلێرە حەتمەن دەبێ راستیەکە بڵێت و پەنجە بۆ ئەو بەرپرسەش دریژ بکات کە خاوەنیەتی چونکە کارێکی نەشیاو
ناشایستەیە بەگومانەوە کەسایەتیەک تاوان باربکرێ و پەنجەی تۆمەتی بۆدرێژ بکرێ بەتایبەتیش لەناو کوردەواریە حەیاتەکەی خۆمان کە کیچێ دەکەن بەگایەک.داواکاریشین
لەبەڕیز کاک کۆسرەت بەجدی بەدواداچون بکات بۆ یەکلای کردنەوەو دەرخستنی راستیەکان و لوتشکاندنی توهمەت چیەکان و درۆشاخ دارەکانیان و ریگە گرتن بەلارێ دابردنی خەڵک لوت لەزەوی دانانی ناحەزان و نەیاران بەرێز جیگری سکرتێری یەکەمی  ی.ن.ک  بۆبەرێزتان چەند ناخۆش و ئەستەمە بۆ ئیمەی کادیرو پێشمەرگەی دیرین و لایەنگەرو ئەندامانی یەکیەتی جیگەی سەرسورمان و نیگەرانی و نارەحتیە و تاسەرئیسقان نارازین و دژی ئەوەین ئەگەر تاوانو توهمە بەشینەوە بێت لەسەرێ کیشەوە دوبارە دژی ئەوەین کە کەسایەتیەکی بەرپرس جائەوکەسایەتیە لەهەرئاست و پلەیک دابێ  ئەو تۆمەتەی بەسەردا داغ بێتەوە لەئێستادا بۆتە ویردی سەرزمانو بنێشتە خۆشەی ناوزاران تکایە بەجدی وەرە سەخت و راستی و دروستی ئەم هەوالە یەک لابکەرەوە
ڕوو گەشکەی بگێرەوە بۆ خۆتانخو بۆ یەکیەتیەکەمان و رورەشی و لوت شکاندنیش بۆ دوژمن و نەیاران ناحەزان.

( پــــــــرســـیـــار)
*شێرکۆ شێخ نوری
هەر رێزو شکۆیەک لە روحیانەتی بەرزە فڕی و گیانی جاویدانی کاکە نەوە بگیرێت هێشتا کەمە
کاک,نەوشیروان شایستەو شایەنی ریزو حورمەت و
تقدیرە. بەدڵنیایەوە خەسارەیەکی گەلێک گەورەیەو کەلێن و بۆشای هەرگیز پڕ نابێتەوە کاکەنەوە کێوێی هیواو قەڵای ئومێدو ئاسۆو تیشکی خۆری مژدەبەخشی ئومێد بوو. پرسیارەکە لێردایە ئاخۆ لەئێستادا یەکیەتی بێ,بڕیارو بێ سەرکردایەتی و
دەزگاو,ئۆرگان و راگەیاندنە یان پاشا گەردانی و
کەس بەکەسە لەبریاردان بریاردان بۆیادێکی وامەزن یان رەفزکردنی بەدڵنیایەوە فەرمانو بڕیارو
دەسەڵاتی باڵا دەبێ بڕیار بدات پیم وابێ ئەداو ئسوڵی هەڤاڵانەو حیزبیانە نییە بەڵکو سەرکێشیە
 دەرچونە لەدسپلین ورێکارە ئوسلیەکانی حیزبی و
ریزدانەنا,بۆ ئۆرگانەکانی سەرەوە و لەشیرازە دەرچون و حساب نەکردنە ئەی دەزگای راگەیاندنو
مکتەبی سیاسی و مەکتەبی ریکخستن و ئەنجومەنی سەرکردایەتی و دامودەزگاو ئۆرگانەکان,بۆچی هەن؟ ئەی پرۆگرام و پەیرەوی ناوخۆی حیزب  بۆچی یە؟ دەبوایە ئەمساڵ لەساڵان باشترو گەرم گوڕترو بەشکۆدارتر بکرابایەوە لەناو خودی یادەکەدا بەیادی ساڵ پار کەخودی کاکەنەوەبەشدار بوو بەڵام هەموو یادە بەپیرۆزی راگیرابایە و یادەپێشکەش بکرایە بەروحی پاکی کاک نەوشیروان یادو بیرەوەری ئەوجەبدساڵەی خەباتی ئاوێتەی یادەبکرایەو یادەکەیان پێ شکۆدارتربکردایەو,مەزنی و گەورەی ئەکەڵەپیاوەتان نیشان بدایە ئیمە هەموومان هاواردەکەین نەمردووە,کاک نەوشیروان نامرێ نامرێ بۆئەوەی ئیسپاتی ئەم راستیەمان بکردایە
بەکردار  یادەکەمان ناونایە یادەنەمرە مەزنەکە
پێشکەشە بەگیانی بەرزەفڕی سەرکردەی بەرزو
سەرکەش و نەمر کاکە نەوەی هەرگیز نەمر ئەوە دلسۆزانەترو مرزن تربوو بۆ ریزلێ نانی کاک نەوشیروان .
پێم خۆشە سەرکردایەتی یان هەرئۆرگانێکی تری باڵای حیزبی ووڵامیان هەبێ و روون کردنەوە بدەن
ئاخۆ ئەم بریارە بریاری سەرکردایەتیە یانا؟
*کادیرو پێشمەرگەی دیرین و کەم ئەندامی سەنگەر

(بەڵـێ بۆ یـادە مەزنەکە)
*شــــــێرکۆ شـــــێخ نــــــوری
 دیارە یادە مەزنەکە واتا دەرخستنی شكۆدداری
شۆڕشی,نوێ و بەرخودان و هەستانەوەو پوچەڵ کردنەوەی پڕوپاگەندە ژەهراویەکان و گۆڕینی خەیاڵ بەواقیع و چۆك دادان بەمەحاڵ. بەڵێ بەرەو پیری یادەمەزنەکە لەبیرەوەری ساڵیادی شۆرشی نوێداو لەناو گرفەو بڵێسەی مەشخەڵانی شۆرشی,نوێدا لەناو هزرو بیروبرواو یادی رەنجدەران و هەژاران یادی شەهیدان و مرۆڤە مەزنەکان دەکرێتەوە مرۆڤەمەزنەکان و رابەران و قوربابیان زۆر رەوایە شایستەیە لەناو یادەمەزنەکە
یادبکرێنەوە جونکە ئەوان شایستەن و خۆیان خاوەنی شۆرش و بەرخودان بوون هەرئەوان سەرقافڵەی کاروان و کاروانیان بەرەولوتکەو بەم رۆگەیاندووە هەربۆیە دەبێ لەبەرخاتری ڕوحیابەتی بەرزە فڕی کاک نەوشیروانی ئەندامی دامەزرێنەری
شۆرشی نوێ و دانەمۆی وەگەڕخستن و مامۆستاو ئەندازیاری بیرۆکە سەرکەوتووەکانی و خاوەنی پلانی ژیرو,مەحکەمانەو ئەندازیاری بیرۆکەی ڕاپەڕین باش و باشترە بکرێتەوەو ویسگەی ژیانی خەباتی لەم رۆژەدا یادبکرێتەوەو بە ئەداو بیرۆکەو پلانەکانیدا  بچنەوەو دەرس و وانەی لێوەبگرین
نەک لەم رۆژو یادەدا بیدەنگ بین  پیم وابێ غەدرێکی گەورە لە خودی گیانی جاویدانی کاک نەوشیروان و سەرجەم شەهیدە نەمرەکانو
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ولەدوایدا لەئەندامانو پێشمەرگە دیرینەکانو شەهیدانی زیندو دەکەن بەراستی یاد نەکردنەوەی زوڵم و ستەمە دەکرێ  یادەکەبکرێتەوەو یادەکە تایبەت بکەن بەخودی لەدەستدانی کاک نەوشیروان
زیاتر شکۆدارتردەبێ و گیانی کاکەنەوەش شادو ئاسودەو ئارام دەبێ هەربۆیە روی دەمم لە مەکتەبی سیاسی ی.ن.ک  تکایە مەچنە ژیر بریاری خوارخۆتان جونکە ئیوەخاوەنی ناوەندی بریارن,نەک خوارە بیدەنگیشتان کارەساتە و بەمانای رازی بونتانە ئەوەش مەحاڵە ریگە بەشکاندنی سنوری دسپلین بدەن و لەسەنگ و قورسای خۆتانو
ناوەندی بریاردانتان کەم دەبێتەوە تکایە شکۆی یەکیەتی  کەم مەکەنەوە هۆباڵی شەهیدان دەکەوێتە ئەستۆی ئێوە .
*کادرو پ.م دیرین و کەم ئەندامی سەنگەر

نوێترین نوسینەکانی شێرکۆ شێخ نوری

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌