لە وڵاتان بەم شیوازە خزمەت بەمرۆڤی خاوەن پێداویستی دەکرێت
وتار/
25/01/2018
937 جار بینراوە
شێرکۆ شێخ نوری
لەوڵاتانی دونیا بەم شیوازە
خزمەت بەمرۆڤی خاوەن پێداویستی دەکرێت
شێرکۆ شێخ نوری
لەووڵاتانی دونیا بەم شیوازە
خزمەت بەمرۆڤی پەککەوتەو خاوەن پێداویستیە تایبەتیەکان و کەم ئەندامان دەکەن لەم
ووڵاتەی ئێمەش نەک هەر خزمەت ناکرێن بەڵکو قوت براویان دەکەن لە مافەسەرەتایەکانیشیان
بی بەش دەکرێن و تەنانەت پاش جەندین ساڵ لەدەستدانی ئەندامانی جەستەمانم و تلانەوە
بەئێش و ئازاری برینەکانمان تازە بەتازەی لەبەردەمی حیزبەکانی خۆماندا
دەماندەنەوە بە لیژنەی پزیشکی
هەروەکو ئەوەی کەلەدایک بوبین هەریەکەمان بەکەم ئەندامی چوبوینە ناو شۆرش بوینەتە
پێشمەرگە بەرپرسان پرسیاریک,لەخۆیان ناکەن ئەرێ کاتی خۆی ئەم پیاوانە کەبونە پێشمەرگە
بەقاچی قرتاو چاوی کوێرو دەستی قرتاوەوە بون بەپیشمەرگە یان وەک هەرکەسێکی ئاسای بە
ساخ و سەلامەتی وەک مرۆڤێکی ئاسای تەواو بونە پێشمەرگەو لەناو کۆری خەباتو پیشمەرگایەتیدا
بونە سوتەمەنی و قوربانی و زام و جەستەو خوێنیان بەخشی
بەم شێوازە پاداشتمان دەدەنەوە
بەوپەری سوکایەتیەوە
دەمانێربەردەمی کۆمەڵێ پزیشک
کە جارێکی تر هەست و شعورمان بریندار بکەن پشکنینمان بۆ دەکەنەوە وادەزانن برین و
زامەکانمان شەهادەو بڕوانامە ساختەکانی خۆیانە بەساختە دەستو چاو قاچی خۆمانمان بری
بیتەوەو کویرمان کردبن خۆ کەسە نەفس نزمەکانی ئەوسەردەمەنین بازرگانی بەجەستەی خۆمانەوەبکەین
راستە هیچ چەمێ بێ جەقەڵ نابێ چەمی ئیمەی شەهیدانی زیندو پاک و بێگەردو بێ چەقەڵ
بوو بەڵام دەیان چەقەڵ یان خستەناو ئەوچەمەو
چەمی ئیمەشیان چەقەڵاوی کرد سەرباری ئەوەش کەجێگەی تێرامانە یەک بەرپرس ئامادەنییە
هەلوێست بەرامبەر ئەم کارە نەشیاوە وەرگرێ و هەرکەڕوی یەخلاقییەوە هەلویستیکتان هەبێ
ئەوەیە
پاداشتی خەباتو تێکۆشانو قوربانی دانو خوین زام
بەخشینمان سەرباری بیدەنگی بی هەلویستی لەبەرامبەر وەئازار خستنەوەی برینەکانمان هیندە
بیویژدانو زاڵمن زۆە بی باکانە دەستیان بۆ قوتی بژیوی خۆمانو ماڵوننداڵمان بردووەو
بەدەرلەهەمو رەوشتیکی مرۆڤانە دورلەهەمو یاساو رێسایەک لەسەدا 50ی موچەکانمانیان
بریوە بەبێ هیج فەرمانیکی فەرمی ئەوەیە دەسەڵاتو حکومەتداریو وولات بەریوەبردن یان
سەربرین و خوین مژینی خەڵکە بەبی سڵکردنەوە و هەستکردن،بە مەسئولیەت بونی حکومەتی
ئاوا،خەم ساردو ناشای چ سودیکی هەیە نەمانی زۆر باشترە
*جێگری سکرتێری کۆمەڵەی پێشمەگەر
کەم ئەندام بوەکانی سەنگەر
نوێترین نوسینەکانی شێرکۆ شێخ نوری
-
شێرکۆ شێخ نوری
25/01/2018
-
شێرکۆ شێخ نوری
20/01/2018
-
شێرکۆ شێخ نوری
18/11/2017
-
شێرکۆ شێخ نوری
17/11/2017
-
شێرکۆ شێخ نوری
15/11/2017
-
شێرکۆ شێخ نوری
09/11/2017