شوشە لەچەند لاوە شکاوە

وتار/ 15/11/2017 1034 جار بینراوە

شێرکۆ شێخ نوری

شوشە لەچەند لاوە شکاوە
شێرکۆ شێخ نوری
ئەگەر ئیستێک بگرین و بەهوشیاریەوە ئاوڕێک لەڕابردو بدەینەوە بەوردی ڕوماڵی رووداوەکانی ساڵانی رابردوو,بکەین شەن و کەوی بکەین وبەراوردی ساڵی ١٩٨٧ لەگەڵ ئەمساڵ کەساڵی (2017) زۆری روداوەکان لەیەک چون ساڵی ٨٧ کەسەردەمی خەباتی شاخ بوو چەندساڵێک بوو جەنگی ئیران عیراق دەستی پێ کردبوو لەناو لایەنە سیاسیەکانیش بەرەیەکی تۆکمەیان دروست کردبوو بەناوی بەرەی کوردستانی لەوسەردەمەدا حیزب و لایەنە سیایەکان و لەگەڵ ئەوەی ئاشتەوای گشتیان راگەیانبوو پەوەندیەکی توندو تۆڵیان هەبوو وەک دەڵێن کورەی شۆرش جۆش درابوو رۆژ بەرۆژ دەڤەرو ناوچەی زیاتر ئازاد دەکراو ناوچە ئازادەکراوەکانی ژیر دەسەڵاتی حیزبەکان
زیاتر دەبوو فشارێکی زۆر بۆ رژیمی ئەوسای عیراقی بەعسیەکان هات بوو زەلیل ببولەبەر زەبرو زەنگ و گورزی کاریگەری پێشمەرگە لەناو لایەنە سیاسیەکان باشترین هیزو کاریگەرترین هیزو خاوەن نەفوس یەکیەتی نیشتمانی کوردستان بوو
جگەلەوەی خاوەنی هیزیکی بەتواناو خۆراگرو بەتوانای هیزی پێشمەرگە بوو سنورێکی زۆری ئازاد کراوی لەژیر هەیمەنەو دەسەڵاتیدا بوو لەهەندیک ناوچە چەند کیلۆمەترێک لە پایەگاو سەربازگەکانی رژێمەوە دوربون و چەندین ناحیەو
شارەدێ لەژیر دەسەڵاتی هیزی پێشمەرگەی کوردستاندابوون هەرلەوساڵەدا چەندین داستانی
گەورەو شەرو پیکدادانی بەرەی ڕوداو لە زۆرینە شەرو پیکدا دانەکاندا رژێم شکستی لەسەردەستی هیزی پێشمەرگەی کوردستان دەهینا ڕۆژ بەرۆژ هەست بە وەدەکار کەشۆرش لەبرەودایەو سەرکەوتن لەدوای سەرکەوتن تۆماردەکرا بەڵام
بەداخەوە پێم وابێ کۆمەڵێ سەرکەوتن و دەستکەوت لەسەروی هەمویان ئاشت بونەوەی گشتی لایەنەکانو پیک هینانی بەرەیەکی فراوان بەناوی بەرەی کوردستانی و زیاتر نزیک بونەوە لە
ئیران و هاوکاری و کۆمەکی سەربازی بۆزیاتر گورز وەشاندن لە رێژیمی بەعسی زۆر جار لەسنوری ئەقڵ تیدەپەرین بۆنمونە دژایەتیەکە هیندە توندبوو زۆر بێ باکانە لەزۆر شوێن چاو ساغی هیزەکانی ئیرانی دەکرا بۆناو خاکی ووڵات بۆ زیاتر فشار خستنە سەرژێم و گورزی کوچک بڕ بەئاشکراو بێمنەتانە پەیوەندیەکانی سەرانی شۆرش بەڕژیمی ئیرانەوە هاتنی هیزی سوپای پاسدارانو زۆر جاریش فرۆکە هلی کۆپتەرە سەربازیەکانی ئیران
ئاسامانی عیراقیان دەبڕیو بێ ترس لەناوچە ئازادکراوەکانی پێشمەرگە دەنیشتنەوە هەروەها لەساڵی ١٩٨٧ جەندین فەرماندەی سەربازی ئیرانی
تۆپخانەو چەکی قورس و راویژکاری شارەزای سەربازی ئیرانیان بردە سەرکەرکوک و هەموو بیرە
نەوتەکانیان بۆردومان کرد پیم وابێ ئەوە گەورەترین هەڵەی سیاسی و سەربازی بوو کەدەستی رژیمیکی بیگانە بگری و جاوساغی بۆبکەی دیارە ئەوەش رەنگدانەوەو پەرچەکرداری
خراپی لێدەکەوتەوە لەوسەردەمەدا هیچ سنورێک و هیچ رۆشنایەک نەبوو کەجێگەی ئومێد بێ,لەمابەینی شۆرش و رژێمی بەعسی روخاودا
ئەگەر بۆمیژوو ویژدان بەراشکاوی بدوێم سەرانی شۆرش لەوسەردەمەدا بەهۆی هەندێک هۆکارو شپەرزەبونی رژیم بەدەست,جەنگی ئێرانەوەو
گەشەکردنی هیزی پێشمەرگەو ئاشت بونەوەی گشتی لایەنەسیاسیەکانی کوردستان و بەرەی کوردستانی و هاوکارەیەکانی ئیران سەرمەستی سەرکەوتون وایان بیر دەکردەوە کە لەداهاتویەکی زۆر نزیکدا رژیمی عیراقی دەروخێ
ئیتر سڵ یان لەهیچ نەدەکردەوە دوژمنایەتی و مڵ بەملێ و دژایەتیەکە هیندە خەست ببۆوە ئیتر شەلم کوێرم ناپاریزم رژێمش توشی ترس و دڵەراوکێ ببو ئەویش دەستی نەدەپاراست بەوپوڕی درندانە بەرپەرچی دەدانەوە هیچ جیاوازی نەدەکرد بەرامبەر بە خەڵکی کورد
لەپێ ناو مانەوەی خۆیدا تەرو وشکی بەیەکەوە دەسوتاند لەراستیشدا توشی شۆک و ترسیکی گەورەببو بەدڕندابەترین شێواز بەرپەرچی دەدانەوە هەرجی تواناو هیزی هەبوو بەکاری دەهینا دەستی نە دەپاراست هەتا بە بۆمبی قەدەغەکار نەوەستا لەهەرشوینیک روولەشکان و شکست بایە بۆمبی کیمیای بەکاردەهێنا کەئەویش
تاکەبەرگری بوو دوای هیزو تۆپخانەو فرۆکە جەنگیەکانی . ساڵی ١٩٨٧ هەست بە نەفەسێکی ترو ئاسۆ روونی دەکرا بەڵام زیاد ڕەویو غرور بون و
بێ پلانی نەک هەر نەفەس و ئاسۆرونی لەدەستدرا
کارگەیشتە سەرپرۆسەی ئەنفال و کیمیا باران کردنی هەلبجەو وەدەرنانو پاک کردنەوەو دەست بەسەرداگرتنی ناوچە ئازادکراوەکانی ژیر دەسەلاتی شۆرش ئەودیوکردنی هیزی پێشمەرگەی کوردستان بۆسەرسنورو کۆتای هینانی دەسەڵاتی شۆرش و زۆرینەی ناوچەکانیشی تیکداو سوتاندی و سەرچاوە کانیاوەکانیشی پرکردنەوە و
بەهەزاران کەس و بنەماڵەو خەڵکی گوند نشینەکان ئاوارەی ئەودیو سنور بوو لەکۆتایشدا
کۆتاییان بە شەری ئیران عیراقیش هێناو ئەمانە کەمن هەروا گوزەرێکم پیدا کرد زۆری بۆهەڵەی سەرانی کوردو سیاسەتی هەڵەو بێ پلانی بوو
دیارە لەئیستادا زۆرینەی خەڵکی کوردستان ساڵی ٢٠١٧ بەساڵی نەهاتو ساڵیکی شوم دەزانن ساڵ چ گوناهێکی هەیە ئەی بۆ گلەی لەخۆمانو بەرخوردو سیاسەتی هەڵەو سواربونی گای شیتو غروری سەرکردەکانمان نکەینەوە لە خودی خۆشمان کە هەمیشە تەئیدی هەڵەکانیان دەکەین شعرو شانامەیان بەسەردا هەڵدەدەینو بە چەپلە ریزان
پێشوازیان ڵیدەکەین برسیمان دەکەن توشی نەهامەتی روبەڕوی ڕوداو کارەساتمان دەکەنەوە
هەر پشتیوانیانینو چەپڵەیان بۆڵیدەدین و بەشانو باڵیاندا هەڵدەدەین بەزۆر پیرۆزیان دەکەین بەڵام
ئێستاش ٢٠١٧ باچاوەروانبین لە ٢٠١٨ روبەروی چی
دەبینەوە جونکە کارەساتەکان لەساڵی ١٩٨٧ سەری هەڵداو لە ساڵی ١٩٨٨ توشی گەورەترین نەکسەو کارەساتی سیاسی و سەربازی و مرۆی بوینەوە ئەنفال و هەڵبجەی ڵێکەوتەوە بۆیە شوشە لەسەد لاوە شکاوە با چاوەڕوای ٢٠١٨ بین بزانین چ شوشە شکاندنی تر بەڕێوەیە !!!!!؟؟؟؟

نوێترین نوسینەکانی شێرکۆ شێخ نوری

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌