بەربانگیان بەچی کردووە و ڕۆژیان بەچی شکاندووە؟!
وتار/
18/11/2017
810 جار بینراوە
شێرکۆ شێخ نوری
بەربانگیان بەچی کردووە و ڕۆژیان بەچی شکاندووە؟!
هەرکات بریاردرا پرۆسەی رێفراندۆم هەڵبوەشێتەوە بەفەرمانی هەرکەس و دامودەزگایەک پیویستە نەفرەتیان ڵیبکرێ و ریسوابکرێن مەبەستم لەوەنیە لەبەریەوەی دەنگم بەریفرانۆم داوە بۆیەدژم بەهەڵوەشاندنەوەی بەڵکو مەبەستم ئەوەیە
چۆن بریاردرا ریفراندۆم بکرێ بەڵام بیر لەئەنجام و پەرچەکردارەکانی نەکراوەتەوە
هەربۆیە دەڵێم سەرقافڵەچی هەرکاروانێ هۆش و بیری وردی نەبێ بگاتە دوالوتکەی
کاروانیش هەڵدەدیرێ لەئیستاشدا بریاری هەڵوەشاندنەوەی جگەلەوەی جێگەی شەرمەزاری و ریسواییە بەلکو یارکردنە بە موقەدەسات و کەرامەتو شعوری خلکی کوردستان بۆ بەرلەکارەسات بیر ناکەنەوە
بیرکردنەوەی دوای کارەسات چ سودو قازانجێکی هەیە بەرای من کردەی پەشیمانی باشترە لەوەی نەکردەی ۆەشیمانی هەروەک کورد دەڵێ سواربونی کەر عەیبێک و دابەزینی
دووعەیب لەسەرەتاوە سواری گای شێت بوون
شیلگیرانە جەخت لەریفراندۆم دەکرایەوە سوربون لەوەی کە هەردەبێ بکرێ دلنییای دەدرا کە هیچ پەرجکرداریک و هیچ کارەساتێکی لێ ناکەوێتەوە بەڵام ئەوەی دیمان ئەنجامەکەی بەچی گەیشتو توشی چ
شکست و نەکسەو نەهامەتەیک بوینەوە لە
بلندای بۆخوارەوە لە پێشەوە بۆداوە و لەدەستدانی ئەوهەموو ئەزنون و دەستکەوتو
سەروەریانەی کەبەدەست هاتوبون و شکاندنی
شکۆو هەبەت و دابەزینی بالانسو لەدەستدانی
هەژموون و نائومیدکردنی گەل و شکانی کەسایەتی تاک بەتاکی خەڵکی کوردو لەدەستدانی پەیوەندیە نیودەوڵەتیەکان لەسەروی هەموشیانەوە پێ بەخوێنی شەهیدەکان و بەفیرۆجونی خوینی پاکیان و
بێ حورمەتی بەپیرۆزی ئالای کوردستان و
لەئیستادا دەیانەوێ بەربانگ بەچی بکەنو
رۆژوەکانیان بەچی بشکێنن ئای لەوشەرمەزاریو ریسوایە . هەزار رەحمەت لەجەنابی شێخ رەزا فەرمویەتی :
چەرمی روت هیندە قایمە شمشێری میسریش نابرێ
گەربەکاڵای کەی لەپێی کەی تاقیامەت نادڕێ
١٨ـــ ١١ـــ ٢٠١٧
شێرکۆ شێخ نوری
نوێترین نوسینەکانی شێرکۆ شێخ نوری
-
شێرکۆ شێخ نوری
25/01/2018
-
شێرکۆ شێخ نوری
20/01/2018
-
شێرکۆ شێخ نوری
18/11/2017
-
شێرکۆ شێخ نوری
17/11/2017
-
شێرکۆ شێخ نوری
15/11/2017
-
شێرکۆ شێخ نوری
09/11/2017