پێشمەرگە

وتار/ 09/11/2017 769 جار بینراوە

شێرکۆ شێخ نوری

پێشمەرگە
شێرکۆ شێخ نوری
بەریزان دڵنیاتان دەکەمەوە ئەمجارەش هیزی پێشمەرگە نەشکاوە ئەوەی شکاوە بەرپرسە ترسنۆک و خاوەن بەرژەوەندی و بازرگانەکان بون بۆمەبەستی دەربازکردنی گیانی خۆیانو لەدەست نەدانی سەروەتو سامانو حەزوهەوەس و ئارەزووەکانیان و دەست بەرداری کۆکردنەوەی زیاترو مومارەسەی زیاتری هەوەس و شەهەوەتدا ریان کرد و ئابرۆی چەند ساڵەی خۆیان برد هەرگیز پێشمەرگە نەشکاوە بۆراستی قسەکانم ئەوپۆلە هەڵۆسەربەزەی کە بەخوێنی خۆیان مەیدانی جەنگ و خاکی ووڵاتیان ڕەنگین کرد ئەگەرئەوبەرگریە پڕلەجوامێری و پرلەحەماسەی ئەوان نەبوایە ئەوانیش ئەپیاوە نەبون وابەئاسانی دەرباز ببن و ئیستا بەئارەزوی خۆیان خۆیان هەڵبکێشن و پۆز لێبدەن و بەقسەی روکەش و بریقەدار واخۆیان نیشان دەدەن کە ئازایو بویریو زیرەکی ئەوان نەبوایە کەس ڕزگاری نەدەبوو بەڵام بەهۆی ئەتەکێت و تاکتیکی هونەری جەنگی و ئەتەکێتی ئەو جەنراڵە علوجانەوە هەموو دەربازیان بووە کورد دەڵێ ئەوەی لەشەڕنەبێ شێرە بەڵێ پێش شەڕ وەک پاڵەوانێکی ئەستورەی
ژەنەراڵو مارشاڵ خۆیان نیشان دەداو بەتەمەناوە لەچاوەڕوانی هاتنی هیزدابون بۆمەیدانی شەڕ بەڵامکاتێ هیز گەیشت کەس نەیزانێ چۆن خۆیان قوتار کردو ئەوپۆلە پیشمەرگەو ئەفسەرانەیان کردە خۆراکی ئەژدهاکی شەرو خۆشیان وەک بەرزەکی بانان بۆی دەرچون دوای هەڵاتنیان بیانوو پاساوی زۆریان هێنایەوە وەک پیویست جەکمان لانەبوو عەتدای پێویستمان پێ نەبوو هیزەکانمان نابەرامبەر بوو کۆمەڵێ پاساوی تر و بێ بنەما ئاخر ئەمانە دەبن بەڕابەرو قائیدو جەنراڵ بەڵام ئاوا لوتیان دەشکێ و فس دەدەنەوەو بەڵام هەرگیز لەدەم و قسەناکەون لەمەیدانی جەنگدا وەک پیویست عەتادو جەبەخانەو چەکی پیویستی پێ نیە بەڵام بۆ خۆدەرخستن لەبەغەکانیاندا هامەرو چەکی قورس و مام ناوەند هەیە ئەوە چەکی سوک لەئەژمار نایە دەبێ ئەم چەکە قورسانەیان بۆچ رۆژێکی تەنگانە دانابێ ئەی سڵاو لەئەقڵ و مەعریفەو تیگەیشتنتان ... جەنەڕاڵانی سەردەم ئاوا خاکی بەخوێن ئازادکراوی ووڵات دەپارێزن یان ئەویش بەسەروتو سامان دەگۆرنەوە مەگەر نازانن ئەوەی لەسامان نزیک بێتەوە ڕەوشتی بەرزی بیر دەچێتەوە

نوێترین نوسینەکانی شێرکۆ شێخ نوری

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌