ترحێو له‌و جێنشینانه‌ی پێغه‌مبه‌ر
وتار/
31/05/2017
2037 جار بینراوە
فه‌رمان ڕه‌شاد
ترحێو له‌و جێنشینانه‌ی پێغه‌مبه‌ر
فه‌رمان ڕه‌شاد .
ناقیسه‌تول عه‌قل یان ناقیسول غیره‌ت
له‌سه‌ر خۆپیشاندانی ژنان ئه‌ورۆ له‌هه‌ولێر لۆ مامۆستایانی ئایینی ده‌ركراو
ئه‌ورۆ كۆمه‌ڵێك ئافره‌ت له‌هه‌ولێر چوبونه پێش ئه‌وقاف دژی سزادان و دورخستنه‌وه‌ی مامۆستایانی ئایینی، ئینجا نوكته‌كه له‌وه‌یه یه‌ك مه‌لا ئاماده‌نیه به‌رگری له هاوپیشه‌كه‌ی خۆی بكات و هه‌ڵوێستێك وه‌رگێرت هه‌مووش له‌ترسان، له‌كاتێكدا باسی پاداشتی قیامه‌ت و جێنشینی پێغه‌مبه‌ر و ئه‌و شتانه‌ش ده‌كه‌ن.
خۆ ئه‌گه‌ر له پاركێك كچ و كورێك یه‌كتر ماچ بكه‌ن قیامه‌ت هه‌لده‌ستێنن خه‌لكیان دژ هانده‌ده‌ن لۆ خۆپیشاندان، كه‌چی كاتێك بابه‌تێكی زولم و ناهه‌قی دێته‌گۆرێ كه ئه‌صلی به‌رپرسیاریه‌تیتیان جورئه‌ت ناكه‌ن ده‌نگ هه‌ڵبرن، ده‌بی ژنان كه ئه‌وان زۆربه‌یان به ناقیسول عه‌قل و ئیمان ته‌مه‌شیان ده‌كه‌ن بێنه سه‌رجاده وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌ورۆ، له‌وان ئازاتر هه‌لێویستيان نواند، ئێوه ناقیسول غیره‌ت و ئازایه‌تین نه‌ك ژنان ناقیسه‌تول عه‌قل بن، هه‌زار مه‌لای بێ غیره‌ت و ترسنۆك به قوربانی یه‌ك كچی ئازابی.
رۆژنامه‌نووسان خۆ به‌قه‌ده‌ر مه‌لاش به‌ته‌مای ئه‌جری قیامه‌ت نین ئینجا ده‌بینی له‌هه‌مو شوێنێك له‌سه‌ر كه‌یسی ئارام به‌ختیار قسه‌ده‌كه‌ن كه‌چی 50 مه‌لا له‌هه‌ولێر دورخرایتنه‌وه مه‌لایه‌كان قسه‌ی له‌سه‌ر ناكه‌ن له‌گه‌ل رێزم لۆ هه‌ندێ مامۆستای ئایینی به‌هه‌ڵوێست.
نوێترین نوسینەکانی فه‌رمان ڕه‌شاد
-
فه‌رمان ڕه‌شاد
07/11/2017
-
فه‌رمان ڕه‌شاد
28/08/2017
-
فه‌رمان ڕه‌شاد
31/05/2017
-
فه‌رمان ڕه‌شاد
23/11/2016
-
فه‌رمان ڕه‌شاد
19/11/2016