چاکسازیەکانی سعودیە لە بنەماڵەوە دەستی پێکرد

وتار/ 07/11/2017 536 جار بینراوە

فه‌رمان ڕه‌شاد

چاکسازیەکانی سعودیە لە بنەماڵەوە دەستی پێکرد

 

لە سعودیە دوێنێ شەممە کۆمیتەی دژە گەندەڵی بە سەرۆکایەتی کوڕی شا دروستکرا لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی پرۆسەکە ١١ شازادەی بنەماڵەی حوکمڕان و چوار وەزیر و دەیان وەزیری پێشووتر و بەرپرسی جۆراو جۆر دەستگیرکران، ئەگەرچی ھێشتا زووە بە ورردی ھۆکاری ئەو ھەنگاوانە شیبکرێتەوە بەتایبەت ئەوەی پەیوەستە بەخودی بنەماڵەی حکومران، بەڵام ھیچ لەو راستیە کەم ناکاتەوە ئیرادەیەکی بەھێز ھەیە و نەترسان لە شەڕی گەندەڵی.

لەکوردستان لە مانگی ٢ ی ٢٠١٦ بە حیساب شەڕی گەندەڵی ڕاگەیەنرا  لەلایەن سەرۆکایەتی ھەرێم و حکومەت بەڵام تاکو ئێستا یەک بەرپرسی باڵاش دەستگیرنەکراوە، بەڵکو ھەموو چاکسازیەکان بریتی بون لە زیادکردنی باج و رسومات لەسەر شانی ھاوڵاتیان، واتە ئەوەی بە تۆڕی چاکسازی و شەڕی گەندەڵیەوە وەبو خەڵک بوو نەک گەندەڵکاران.

شەڕی گەندەڵی ئیرادەی بەھێزی دەوێت، لە مانگی ٣ی ٢٠١٦ بارزانی لە دیدارێکی لەناوخۆی حیزبەکەی گوتبوی ئەگەر چاکسازی نەکەین تیادەچین، ئەو ھەموو ڕاستیەیان دەزانی بەڵام یەک ھەنگاوی جدیان نەنا، یەک کەس لە بنەماڵەکەی روبەروی لێپێچینەوە نەبویەوە وەک ئەوەی ئێستا لە سعودیە چاکسازیەکان لە بنەماڵەی ئال سعودی دەسەڵاتدار دەستی پێکردوە، لەکوردستانیش خەریکی دادگایی کردنی د.غالب محەمەدن چونکە ویستویەتی رێگری لە گەندەڵی بکات.


نوێترین نوسینەکانی فه‌رمان ڕه‌شاد

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌