شکۆ بۆ گۆڤاری ھەولێری شێوێندراو بگێرنەوە

وتار/ 19/11/2016 1105 جار بینراوە

فه‌رمان ڕه‌شاد

شکۆ بۆ گۆڤاری ھەولێری شێوێندراو بگێرنەوە
(رۆژنامه‌ی ئێستای هه‌ولێر)


ئەو رۆژنامەیەی کە ئێستا بەلاش دابەشدەکرێت و کراوەتە ئۆرگانی (پ.د.ک) تەمەنی زۆر کۆنە لە ١٩٥٠ لەلایەن شارەوانی ھەولێر دەرکراوە وەک گۆڤار، ئەگەرچی ئێستا لە رۆژنامەکە نوسراوە ١٩٥٠ یەکەم ژمارەی لێ دەرکراوە بەڵام ئەوەیان لابردووە لەلایەن کێ دەکراوە، ئەویش بۆ شاردنەوەی ئەوەی کە کێ خاوەنی رۆژنامەکەیە و پێویستە گوزارشت لەکێ و لەچی بکات، چونکە ئەو رۆژنامەیە مولکی شاری ھەولێرە بەھەموو دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکان نەک ئۆرگانی حیزبێک.
خراپتر لەوە شارەوانی ھەولێر لە جیاتی ئەوەی بۆ ئەوەی شانازیە مێژوویەکەی بۆخۆی بگەرێنێتەوە کە خاوەنی ئەو ناوەیە و زیاتر لە 65 ساڵ تەمەنیەتی لە 2012 گۆڤارێکی بەناوی "شارەوانی ھەولێر" لە سفرەوە دەرکردوە، کە ئەمەش ھیچ مەنتق و لۆژیکێک نیە دەست لەو مێژوە گەورە ھەڵگری ئەگەر فشاری حیزبی نەبوبێت!!
تۆ لەوەش گەرێ خۆگەر پێداچونەوەیەک بۆ ژمارە زووەکانی ئەو گۆڤاره‌ بکەیت لە ساڵانی ٦٠ و ٧٠ دەبینیت لەئاستێکی یەکجار بەرز دەرچوە و، چەندین نوسەری قەڵەم بەبرشت و خاوەن پێگە و رۆشنفکر لەشێوەی (عەزیز گەردی، عبداللە پەشێو، سامیە چاوشلی، عمر معروف بەرزنجی، حەمەکەریم ھەورامی ، پیرباڵ محمود، محمد مەولود مەم، مجید ئاسنگەر) ئەوەش وای کردبو ئەو گۆڤارە ببێتە سەرمایەکی گەورەی رۆشنبیری بۆ ھەولێر و قورساییەکی زۆری بە بواری رۆژنامەوانی ھەولێر بەخشی بو، واتە ئەوكات گۆڤاری ھەولێر بە جوانی گوزارشتی لە بواری رۆشنبیری ئەو شارە دەکرد و بێ لایەنانە لە خزمەت دەنگ و ڕەنگە جیاجیاکان بو ئەوەش دەرفەتی بە ھەولێریەکان بەخشی ھەموان شانازی پێوە بکەن، ھاوکات ژوانگەی نوسەر و قەڵەم بەدەستە گەورەکانی ھەولێر وکوردستان بوه‌.

بەڵام ئێستا چی؟ ئێستا ئەوەندە بێنرخ کراوە بەداخەوە کراوەتە شوێنی بەشینەوەی تۆمەت و جنێو و درۆ و خیانەت، کۆمەلێک بەناو نوسەری ھەرزەی قورمیشکراو ھەر رۆژەی وەک ئەوەی پێشتر ڕێکەوتبون دەکەونە وێزەی لایەنەکان و حیزب و كه‌سایه‌تیه‌ سیاسیه‌ نایەرەکانیان. ئەمەش وای کردوە نەک ھەر وەک شانازی بۆ ھەولێر نەماوە بەڵکو بۆتە لەکەیەک بە پایتەختەوە. به‌جۆرێك هیچ ژماره‌یه‌كی نیه‌ پڕ نه‌بێت له‌ قینه‌ی سیاسی و قوڵكردنه‌وه‌ی ناكۆكی. ئه‌وه‌ش بۆ هه‌موومان ئازاربه‌خشه‌ كه‌ به‌و شێوه‌یه‌ ناوی هه‌ولێر كراوه‌ته‌ به‌شێك له‌ ململانێ ی ناشرینی حیزبی.

کاتی ئەوە ھاتوە بەر لەھەموو کەس ئەوانەی لەناو پارتی خۆیان بەخەمخۆری بواری رۆشنبیری ھەولێر دەزانن بێنە دەنگ، ھەروەھا ئەو نوسەرە گەورانەی کە لەسەرەوە ناوم ھێناون ئەوانیش ئەرکێکی ئەخلاقیان لەسەرە کە داوای گەڕانەوەی شکۆ بۆ ناوی ئەو گۆڤارە بکەن. پاشانیش ھەموو ئەو نوسەر و کەسانەی کە خۆیان بەدڵسۆزی ھەولێر دەزانن بێنە دەنگ، داوای ئەوە بکەین کە پێویستە ئەو رۆژنامەیە لە چنگی حیزب دەربھێندرێت و سەنگ و قورسایی جارانی بۆ بگەرێتەوە، رێگە نەدرێت بەو شێوەیە ناوی ھەولێر بکرێتە بەشێک لەململانێ ی حیزبی بێزراو.

ھاوکات ئەرکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر و شارەوانی ھەولێریشە ئەگەر خۆیان بەنوێنەری ھەولێر بزانن ئەو رۆژنامەیە رزگاربکەن و بیکەنەوە گۆڤارە جوانەکەی جاران و لەو ژمارەیەی کە کاتی خۆی لێ ی وەستاوە دەستپێبکەنەوە، ئەوەی کە لەماوەی زیاتر لە 10 ساڵە بەناوی رۆژنامه‌ی ھەولێر کراوە ته‌به‌ڕای لێبکرێت.

ستافی ئەو رۆژنامەیەش دەتوانن بەناوێکی تر ھەرچی دەکەن بیکەن بەڵام واز لەو ناوە بھێنن با جوانی جارانی بۆ بگەڕێتەوە.

نوێترین نوسینەکانی فه‌رمان ڕه‌شاد

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌