ئیرھابی فیکری لەھەولێر

وتار/ 23/11/2016 746 جار بینراوە

فه‌رمان ڕه‌شاد

ئیرھابی فیکری لەھەولێر

نازانم لە دواین پەیامیدا کاک مەسعود لەبەکارھێنانی ئیرھابی فیکری مەبەستی چی بوە, بەڵام من بە پشت بەستن بەچەند سەرچاوەیەک بەو شێوەیە پێناسەی ئیرھابی فکریم بۆ دەرکەوت
" بیروباوەڕێکە کە باوەری وایە نابێت بیرکردنەوەی جیاوازھەبێت و رێز بۆ بیرباوەری تر دانانێت و، ئازادی تاکەکان قۆرخ دەکات و ناھێلێت گوزارشت لەخۆیان بکەن لەدەرەوەی بیروباوەڕی پەسەندکراو، ئەوەش بەپاساوی جۆراوجۆری وەک جیاوازی ئایین و ئایدۆلۆژیا و خەتەریان لەسەر کۆمەڵگە و بەکرێگیراوی دوژمنان"
ئەگەر ئەو پێناسەیە لەسەر ھەولێر جێبەجێ بکەین لێکچونی زۆر دەبینین، بۆ نمونە
# ئەمرۆ سێ شەممە لەھەولێر رێگری لەناوەندی ھزری یاسایی کرا مەراسیمێکی رێزلێنان لەھوتێلێک سازبکات (ئەو ناوەندە نزیکە لە یەکێتی).
# ھەفتەیەک پێش ئێستا رێگری لە رێکخراوی دەرفەت کرا سمینارێک بۆ کادیرانی گەنجی حیزبەکان لەھەولێر لەیەکێک لە ھوتێلەکان سازبکات.
# مانگێک بەر لەئێستا لەھەولێر رێگری لەدەزگای ستاندەر و رێکخراوی نیوکوردستان کرا کۆنفرانسێک ساز بکەن.
# پێش ئەوانەش رێگری لەرێکخراوی ستۆپ کرا لەھەولێر لە یەکێک لە ھوتێلەکان پرێسکۆنفرانسێک سازبکات لەسەر بڵاوکردنەوەی راپۆرتێک لەبارەی گەندەڵی.
# ھەڕەشەکردن لەکۆمەلێک چالاکوانی ھەولێر لەسەر ئەوەی گوایە ویستویانە خۆپیشاندان سازبکەن.
# سەر و برۆ تاشینی ھەڵسوڕاوێکی بزتنەوەی گۆڕان لەھەولێر لەو ماوەیە.
ئیتر ئێوە قەرار بدەن ئایە ھەولێر ئیرھابی فیکری تێدایە یان نا، بەگوێرەی ئەو پێناسەیەی کە بۆی دانراوە لە قاموس و مەوسوعەکان.

 

نوێترین نوسینەکانی فه‌رمان ڕه‌شاد

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌