کوردو گۆڕانکاریەکانی سوریا
وتار/
25/08/2016
857 جار بینراوە
د. ئەحمەد وەرتی
دەستوەردانی تورکیا لە سوریاو گۆڕانکاریەکانی ئەم
چەند رۆژە ئاماژە گەلێکیان لە خۆ گرتووە:
ئەوەی لێ دەخوێنرێتەوە کە رێککەوتنێکی چەند
دەوڵەتی (ئەمریکی، رووسی، تورکی،عەرەبی..) هەیە بۆ دۆخی سوریا، کە لە ناواخنیدا درێژەکێشانی
وەزعەکە و قبوڵکردنی ناوچەی ئارام هەستی پێ دەکرێت.
کورد لە رۆژئاوای کوردستان دەبێ ستڕاتیژی روونی
هەبێت و پێداچوونەوەش بە سیاسەتی خۆیدا بکات چ لە ناوخۆ و چ پەیوەند بە ناوچەکەو
بارودۆخی نێو دەوڵەتی ، نابێ هەموو هێلکەکانی بخاتە یەک سەبەتەوە، هەروەک نابێ بێ
بەرامبەر تەنها وەک جەنگاوەر و شەڕڤان کەڵکی لێ وەربگیرێت، هەروەک لە (منبج) دوای
قوربانیەکی زۆر(250 جەنگاوەر) لەسەر داوای ئەمریکاو بە فشاری تورکیا لێی کشانەوە،
ئێستاش ئەمریکا دەڵێ پەیەدە لە رۆژئاوای رووباری فورات بۆ رۆژهەڵاتی دەکشێتەوە،
راشی دەگەیەنێت کوردەکان(هێزەکانی سوریای دیموکرات) ئامادەن بۆ شەڕی رزگار کردنی
شاری رەقە لە دەستی داعش ، باشە گرەنتی چییە لەوێش دوای قوربانییەکی زۆر(کە بێگومان
زۆریش دەبێت) ناچار ناکرێن بە کشانەوە بێ هیچ دەسکەوتێکی گەورە و ستڕاتیژی ؟!
ئێستا هێزە نێو دەوڵەتیەکان سەرقاڵی
بەرژەوەندیە ستڕاتیژیەکانی خۆیان و راگرتنی باڵانسی هێزو ناوچەی نفوزیانن، دوور نییە
ئەم گۆڕانکاریانە لەسەر حیسابی کورد بن و جارێکی تر کورد بکرێتەوە قوربانی یارییەکی
تری نێودەوڵەتی و ئیقلیمی، بۆیە گرنگە کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستاندا بە تایبەت
لە رۆژئاواو باکوور و باشووریش حیساب بۆ پێشهاتە نوێیەکان بکات و بە ستڕاتیژێکی نیشتیمانی(نەک
حیزبی و ئایدۆلۆژی) و بە یەکڕیزی روو بەرووی ئەگەرو پێشهات و تەحەددییاتەکان ببێتەوە
گەرنا زەرەرمەندی یەکەم دەبێت لەم جەمسەرگیری و تەحالوفاتە نوێیەی ناوچەکەو گەمەی
نێو دەوڵەتی.
نوێترین نوسینەکانی د. ئەحمەد وەرتی
-
د. ئەحمەد وەرتی
29/09/2016
-
د. ئەحمەد وەرتی
11/09/2016
-
د. ئەحمەد وەرتی
10/09/2016
-
د. ئەحمەد وەرتی
25/08/2016