بۆچی خەڵك لە مزگەوت دەترسێنن ؟!

وتار/ 10/09/2016 1313 جار بینراوە

د. ئەحمەد وەرتی


بەڕێز (د.عادل باخەوان) لە ژێر ناوی(بە شەیتانکردنی مسوڵمانان) دەنووسێت:
( لە فەرەنسا، 23%ی موسوڵمانان، بەلای كەمەوە یەك جار لە مانگێكدا، سەردانی مزگەوت دەكەن، بەڵام كاتۆلیكەكان كە زۆرینەی كۆمەڵگا پێكدەهێنن، تەنیا 5%یان یەك جار لە مانگێكدا سەردانی كڵێسا دەكەن. ژمارەی ئەو موسوڵمانانەی لە فەرەنسا سەردانی مزگەوت دەكەن دەگاتە دوو ملیۆن كەس، بەڵام ژمارەی ئەو پرۆتستانتانەی كە سەردانی كڵێسا دەكەن تەنیا یەك ملیۆنە. بەپێی ئەم ژمارانە، دەبێت ژمارەی مزگەوتەكان لە ژمارەی كڵێساكان زیاتر بێت، بەڵام واقیعەكە تەواو پێچەوانەیە، چونكە لە فەرەنسادا تەنیا 90 مزگەوت هەیە و گەر هۆڵەكانی نوێژكردنیشی بخەینە سەر، دەبنە 1962 شوێنی نوێژكردن بۆ دوو ملیۆن موسوڵمانی نوێژكەر، بەڵام تەنها بۆ یەك ملیۆن پرۆتستانتی پابەند 3000 هۆڵی نوێژكردن لە فەرەنسادا هەیە، واتە زیاتر لە 1000 هۆڵی نوێژكردن، لەكاتێكدا پرۆتستانتەكان یەك ملیۆن كەمترن لە موسوڵمانە پابەندە فەرەنسییەكان! ).
نووسەر دواتر باس لەو ترسە دەکات لە ئیسلام و مسوڵمانان(ئیسلامۆفۆبیا) لە ئەوڕوپا کە پێی وایە لەشوێنی خۆیدا نییە..(ئەکاونتی خۆی).
تێبیی:
د، باخەوان ژمارەی مزگەوتەکان لە فەڕەنسا بە 90 مزگەوت هەژمار دەکات ، بەڵام کۆی ژمارەی مزگەوت و هۆڵ و شوێنەکانی نوێژ کردن لە هەموو فەڕەنسا بە 1962 مزگەوت و شوێن دیاری دەکات، هەر چەندە هەندێ سەرچاوەی تر ژمارەی مزگەوتەکان بە 2500 دوو هەزارو پێنج سەد دەخەمڵێنن( رۆژنامەی الشرق الاوسط ژمارە 13782 رۆژی 22/ 8/ 2016)، ئەمە بۆ دوو ملیۆن مسوڵمانی نوێژ کەر لە فەڕەنسا.
بەڵام گەر بەراوردێك لە نێوان فەڕەنساو کوردستان بکەین ، کە هەندێ کەس لێرە لە کوردستان و لە نێو کۆمەڵگەیەکی مسوڵماندا چۆن هەوڵ دەدەن خەڵك لە مزگەوت بترسێنن کە گوایە زیاتر لە 3000 سێ هەزار مزگەوت لە کوردستان هەیەو ئەو هەموو مزگەوتە بۆچییە؟!بۆمان دەردەکەوێت کە بەڕاستی خەڵك ترساندن و چەواشەکاری زۆر لە ئارادایەو لەوێ و لێرە یەک ئامانجی لە پشتە.
ئەی ئەمەش بە شەیتانکردنی مسوڵمانان نییە لە نێو ماڵی خۆیان و لە ناوجەرگەی کۆمەڵگەی خۆیاندا ؟!

نوێترین نوسینەکانی د. ئەحمەد وەرتی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌