حکومەتی بنکە وێران !

وتار/ 11/09/2016 1165 جار بینراوە

د. ئەحمەد وەرتی

حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی پێشوو بە گوتەی خۆیان بە مەبەستی چاکسازیی و گۆڕانکاریی لە کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمدا بەشدار بوون، بەڵام نە چاکسازیی ئەنجامدراو نە گۆڕانکاریی ئیجابیش روویدا، بەڵکو دۆخەکە لە هەموو روویەکەوە خراپتر بوو و لەسەری قەرزاریش بوونەوە !
لە کابینەی حەوتەمدا، چونکە بزووتنەوەی ئیسلامیی بەشداری حکومەت بوو، ئێمە لە پەرلەمان بە (فراکسیۆنی دەسەڵات) لە قەڵەم دەدراین و کاتێ لە فەیسبوکیشر پۆستێکمان دادەبەزاند زۆر جار دەکەوتینە بەر رەخنەو توانج و پلار لە لایەن ئۆپۆزسیۆن و لایەنگرانیان کە هەندێ جار تا رادەی تەفسیق و بێ دین کردن و تەخوین دەڕۆیشت چونکە گوایە لە حکومەتێکدا بەشدارین کە دزو گەندەڵ و ملهوڕەو هەموو شتێکی قۆرخ کردووە، بە مەرجێك ئەوکاتە :
* مووچەو دەرماڵەکان لە کاتی خۆیدا دەدران و پاشەکەوت و دواکەوتنی مووچەو بڕینی لە ئارادا نەبوو.
* پڕۆژەی خزمەتگوزاری زۆر ساڵانە پێشکەش دەکران و لە بودجەدا جێگیر دەکران.
* پێشینەکانی هاوسەرگیری ، خانووبەرە، کشتوکاڵی.. دەدران.
* پڕۆژەی دیکەی تواناسازی، پڕۆژە بجووکەکان، کۆمەڵایەتی.. لە ئارادا بوون.
*؛پەرلەمان کارا بوو، کێبەرکێ و گەرم و گوڕی لە پێشکەشکردنی پڕۆژەکان و چاودێری حکومەت و سەردانی مەیدانی ، بە ئاشکرا بوونیان هەبوو و بەدی دەکران.
* قەیرانە سیاسی و دارایی و کۆمەڵایەتیەکان بەم چەشنەی ئێستا بوونیان نەبوو، تەنانەت (دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن) یش رووی ئەوەیان هەبوو لەگەڵ یەکتر دابنیشن و (چا) یەک بخۆنەوە !
بەڵام لەم کابینەیەدا کە ناونراوە (کابینەی بنکە فراوان) هیچکام لەمانەی سەرەوە بوونیان نییەو ئۆپۆزسیۆنەکانی پێشووشمان ئەو دەنگ و سەدایەیان نەماوە کە پێشتر لە پێناو بەرگری کردن لە هەژارو داماوانی میللەت هەڵیان دەبڕی، لە کاتێکدا میللەت لە ئێستادا تەواو تلاوەتەوە و گەندەڵی و قۆرخکاریش هەموو سنوورەکانی بەزاندووە !
دەجا ئایا ئەم حکومەتە (بنکە فراوان) ە یان (بنکە وێران) ؟! ئایا ئەم حیزبانە چاوەڕوانی چین و بۆچی بێ دەنگن، ئایا مانەوەیان لە نێو حکومەتدا خزمەت بە کێ دەکات؟!
بڕیاردانی بوێرانە و هەڵوێستی مێژوویی، تەنها لەوانە دەوەشێتەوە کە بوێرو خاوەن هەڵوێست و مێژوو سازن..!!

نوێترین نوسینەکانی د. ئەحمەد وەرتی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌