فیکە و هوها کێشان لەسیاسی یەکانی کوردستان چیمان پێ دەڵێت ؟!

وتار/ 22/05/2017 1296 جار بینراوە

مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

فیکە و هوها کێشان لەسیاسی یەکانی کوردستان چیمان پێ دەڵێت ؟!


هاوڕێیانی تینوی ئازادی بۆ کوردستان سڵاو ، دەمەوێت لەم مینبەرە ئازادەوە بەهەموولایەکی ڕابگەیەنم کەلە کاتی بەخاك سپاردنی تەرمی سیاسەت مەداری بەناوبانگی کوردستان کاك نەوشیروان مصطفی ، بینیم بەچاوی خۆم هەندی سەرکردەو سیاسەت مەدار ووتاریان دەخوێندەوە بۆجەماوەر ، بەڵام ئەوەی سەیربوو بەلامەوە ڕێژەیکی بەرچاو لە ئامادەبوان دەستیان کرد بەهوها کێشان و فیکە لێدان و ووتنی ئێوە درۆزنن سیاسی یەکان مەراسیمەکە بەڕێ کرا
لێرەدا حەقە بپرسین چ پاڵنەرێك هەبوو لەپشت ناڕەزای هاوڵاتیانەوە بەرامبەر
سیاسی یەکان ؟!
هاوڵاتیان دەزانن هەگبەی سیاسی یەکان چارەکە صەدەیەکە بێجگە لە کوشتن و برین و دزینی سامانی کوردستان و بە فەرمی کردنی گەندەڵی ، سیاسی یەکان هیچ دەست و دیاری یەکی جیاوازتریان پێ نەبووە ، هەر لەبەر ئەم هۆکارەشە سەرلەبەری هاوڵاتیانی کوردستان بڕوایان نەماوە بە سیاسی یەکان هاوڵاتیان ناشیانەوێت ئیتر گوێیان لە درۆو دەلەسەی سیاسی یەکان بێت ئیتر کاتی ئەوە هاتووت بەم دەسەڵاتە بڵێت
بووەستن زیاد مەڕۆن و بانەکەونە بەر نەفرەتی مێژوو .......
دەسەڵات و سیاسی یەکانیش دەبێت لەفیکەو هوهای خۆیان تێ بگەن ، چونکە ئەم زەنگە زەنگە بۆ لێدانی ڕاپەڕینی سەرتاسەری لە کوردستاندا
جا ئەوساکە ئەوەشی بەخوێنی شەهیدان و ئەنفالەکان و شەهیدانی کیمیا بارانی هەلەبجە بەدەستمان هێناون نوقمی دەریای دوژمنان دەبێت و کورد دەچێتەوەخاڵی سفری دوای فاریزە
ئیتر کێ بەر پرسە ؟!
وەڵام بۆخۆتان بەجێ دەهێڵم
چونکە ڕاست و ڕەوان ئاشکرایە
کێ دەبێتە مایەی لەناوچونی ئەم ئەزمونە کە هەرچەندە پریشە لەکەم و کوڕی .....
لەکۆتایدا هیوا دارم بەم فیکە لێدان و هوها کێشانە سیاسی یەکان لەکەلی شەیطان بێنە خوارێ و خاکی کوردستان نەکەنە جێگەی  شەڕێکی نەخوازراوی خۆیناوی ، هێزوو توانامان یەك بخەین بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و بەدامەزراوەی کردنی دام دەزکا شەرعی یەکانی کوردستان ......

ئاوات قەرەداغی

نوێترین نوسینەکانی مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌