لە ھیچەوە بۆ زۆر شت !

وتار/ 25/08/2016 869 جار بینراوە

عەبدولستار مەجید

بەر لە دوو ساڵ، لە کوردستان شتێک نەبوو ناوی کەرتی کشتوکاڵ بێت و جێگەی گرنگی حکومەت و ئومێدی جوتیارانیش بێت . بەڵام ئێستا کشتوکاڵ ھەنگاوی گەورەی ناوە و لە ھیچەوە توانیومانە بیخەینە سەر سکەی خۆی .
ئێستا دەتوانین بڵێین کشتوکاڵی ھەرێم ھەم پێداویستی ناوخۆ پڕدەکاتەوە، ھەم بۆتە سەرچاوەیەکی گرنگیش بۆ پتەوکردنی ئابوریی و بەشداریی لە داھاتی گشتی .
کشتوکاڵ لەم قەیرانە سەختە داراییەی ھەرێمدا بە ھەموو بەشەکانیەوە سەرەڕای بەرەو پێشچوونیشی، بۆتە پیشەسازییەکی سەرکەوتووش .
بۆیە دەمەوێت بڵێم لەبەردەم خەڵکی کوردستان سەرمان بەرزە، لە دوو ساڵی کارکردنماندا پلانمان داڕشت تا کوردستان بەم ئاستە بگەیەنین .
ئەگەر ساڵی ڕابردوو بەشێک لە جوتیاران گەڕابێتنەوە سەر پیشەی کشتوکاڵکردن، ئەوا ئەمساڵ سێ ھێندەی پار گەڕاونەتەوە سەر کێڵگەکان و دەستیان کردوەتەوە بە کشتوکاڵکردن کە ئەوە خۆی لە خۆیدا مانای گەشەکردنە .
دەمەوێ سڵاو بنێرم بۆ جوتیارەکانمان دەستی ماندوویان بگوشم، سەرفرازی و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم خۆم بە ھاوکار و خەمخۆر و پشتیوانیان دەزانم ھەمووو کات .
ئەم چەند لینکەی خوارەوە بەڵگەی کاری بەردەوامی ئێمە بووە لە ماوەی ئەو دوو ساڵەی لە وەزارەتی کشتوکاڵ بووینەتە خزمەتکاری خەڵک و خاکی کوردستان :
https://www.facebook.com/190170147771436/photos/a.220630338058750.45709.190170147771436/963367613785015/?type=3&theater
https://www.facebook.com/190170147771436/photos/a.220630338058750.45709.190170147771436/963386470449796/?type=3&theater
https://www.facebook.com/190170147771436/photos/a.220630338058750.45709.190170147771436/963391827115927/?type=3&theater
https://www.facebook.com/190170147771436/photos/a.220630338058750.45709.190170147771436/960998324021944/?type=3&theater
https://www.facebook.com/190170147771436/photos/a.220630338058750.45709.190170147771436/953318704789906/?type=3&theater

https://www.facebook.com/190170147771436/photos/a.220630338058750.45709.190170147771436/953260661462377/?type=3&theater

*وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو

نوێترین نوسینەکانی عەبدولستار مەجید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌