ئەگەر ...

وتار/ 18/12/2020 512 جار بینراوە

عەبدولستار مەجید

ئەگەر ...
عه‌بدولستار مه‌جید
. ئەگەر دەسەڵات و حکومەتی هەرێم خۆی لە ئاستی ئەو پەرلەمانەی متمانەی پێ بەخشیوە، بە گەورەتر نەزانیایە .
ـ ئەگەر پەرلەمانی کوردستانتان بەم دەردە نەبردایە کە بە دەست سەرۆکایەتیەکی لاواز و پاشکۆوە بۆتە دامەزراوەیەکی شکڵی .
ـ ئەگەر شەفاف و ڕاستگۆ بوونایە لەبەردەم خەڵک و پەرلەمان و ڕێزتان لەو یاسایانە بگرتایە کە نوێنەرەکانی خۆتان دەریان کردووە .
ـ ئەگەر خۆتان و حکومەتەکەتان لەسەرو یاساوە نەبینیایە و ملکەچی چاودێری و لێپرسینەوە بونایە .
ـ ئەگەر داتا و زانیاریی و گرێبەستەکانی نەوتتان بخستایەتە بەردەم ئەندامانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان .
ـ ئەگەر لەبری کۆمپانیا هێنان، ڕێگەتان بدایە دیوانی چاودێری دارایی وردبینی و لێکۆڵینەوەی لە پرۆسەی نەوت و داهاتەکەیدا بکردایە .
ـ ئەگەر بۆیەکجاریش بووە لەم هەموو قەیرانەتان گوێتان لە هاوار و برسێتی خەڵک و بێکاری گەنجەکانی خۆمان بوایە .
ـ ئەگەر دەستتان لە لوتبەرزی و بەرژەوەندخوازیی حزبەکانتان بهێنایە .
ـ ئەگەر پەندێکتان وەربگرتایە لە ڕژێم و دەسەڵاتدارە گەندەڵ و ستەمکارە تیاچووەکانی ناوچەکە .
ـ ئەگەر دڵسۆز بونایە و خۆتان بە بەرپرس و مشورخۆری ئەو میللەتە بزانیایە .
ـ ئەگەر دەستتان لە قاچاخشێتی دەروازە سنورییەکان و گەندەڵییەکانتان بهێنایە .....
ئێستا ناچار نەبوون لە دەرگای هەرچی حزب و بەرپرسی عێراقە بوەست و لێی بپاڕێنەوە تا موچەی دوو مانگتان بۆ بنێرێت و ئەرکی ئێوە بەس دابەشکردنەکەی بێت .
ئەگەر گەندەڵیی زەبەلاح و فەزاحەتی حوکمڕانی نەبێت، بەچی پێوەرێک ناتوانی ئیدارەی سێ پارێزگا بکەی بە فرۆشتنی ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە و داهاتێکی زۆری دەروازە سنورییەکان و ئەو پارە زۆرەی وەک باج و سەرانە سەپاندوتانە بەسەر خەڵکی کوردستاندا ؟!
ئەمەی ڕوودەدات و ئەو نەهامەتییەی بۆ ئەم میللەتەتان سازکردووە، نەتیجەی ئەوەیە کە بەداخەوە ئێوە ئەهلی حوکمڕانیی نین، ئەو دەستەی ئەم هەموو سەروەت و سامان و پارە و داهاتەی کەوتۆتە بەردەست، دەستێکی ناپاک و نائەمینە و....

نوێترین نوسینەکانی عەبدولستار مەجید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌