فەڕەنسا چی بەخۆی کرد ؟
وتار/
14/05/2017
617 جار بینراوە
کەمال ئەسکەندەر
فەڕەنسا چی بەخۆی کرد ؟
فەڕەنسیەکان ئیمانوێل ماکرۆنی تەمەن ٣٩ ساڵ ، بە لە سەدا ٦٥.١ ی دەنگەکان دەکەن بەسەرۆکی ووڵات ، واتە بچوکترین سەرۆک لەمێژووی فەڕەنسا لەساڵی 1848ز یەوە .
ئەگەر لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ووڵاتانی تردا بەرنامەو توندوتیژی و دەیان شتی تر پەیوەست بەسەرۆکی نوێی ووڵات جێگەی باس وخواسی میدیاو جیهان بوبێت ، ئەوە بۆ ماکرۆنی سەرۆکی نوێی فەڕەنسا بچوکی تەمەنەکەی سەردێری هەواڵەکان گەرم دەکات و دەبێت بە جێگەی سەرسوڕمان لەجیهان دا .
ئێستا ماکرۆنی لەهەنگای یەکەمی ئەزمونی تەمەنی دایە بۆ حکومڕانی فەڕەنسا وفەڕەنسیەکان ، سەرکەوتنی پەیوەستە بەپاڵپشتی هاووڵاتیانی ووڵاتەکەی هەر وەکو چۆن فەشەل هێنانیشی پەیوەستە بە مەکری سیاسیە بەرژەوەندخوازە ئەزمون دارەکان و هێزی سەربازی و چەندین کێشەی تر .
لای سیاسیە بەرژەوەندخوازەکانی ووڵاتانی بێ سەروبەر کە دوور لە سیستەمی دامەزراوە بەوێنەی کۆمپانیا لە حزب و حکومەت دەڕوانن و لە فەرهەنگی ئەوان دا تەنها ڕابردوو دەتوانێت کاریزما پێشکەش بەکۆمەڵگە بکات ، دوای دەرچونی سەرۆکی تەمەن سی ونۆ ساڵ لە ووڵاتی فەڕەنسا ئاساییە ئەو پرسیارە بکرێت ( فەڕەنسا چی بەخۆی کرد؟) ، بەڵام گرنگ ئەوەیە فەڕەنسیەکان چۆن هەنگاوی لەگەڵ هەڵدەگرن .
لەدوای دەرچونی ماکرۆنی بەسەرۆکی فەڕەنسیەکان دەکرێت پرسیارێک ڕووبەڕووی فەڕەنسیەکان بکرێتەوە ، ئاخۆ بەپڕۆژە و پلانەکانیان پاڵپشتی لەسەرۆکە گەنجەکەیان دەکەن و سەربەرزانە مێژوو تۆماردەکەن یان بە کێشەی ناوخۆوە سەرقاڵی دەکەن و بەرنامەی فەشەل پێهێنانی دادەڕێژن ؟ بە ئامانجی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پێشوەختە ئەگەر بەزیانی ووڵاتەکەشیان تەواو بێت .
ئەم پرسیارە داهاتوو دەمانگەیەنێت بەوەڵامێکی ڕاست و دروست .
نوێترین نوسینەکانی کەمال ئەسکەندەر
-
کەمال ئەسکەندەر
18/08/2019
-
کەمال ئەسکەندەر
08/08/2019
-
کەمال ئەسکەندەر
05/01/2019
-
کەمال ئەسکەندەر
12/12/2018
-
کەمال ئەسکەندەر
05/10/2018
-
کەمال ئەسکەندەر
10/09/2018