ئایا پەرلەمان کارا دەکرێتەوە؟

وتار/ 11/05/2017 568 جار بینراوە

فاروق عه‌لی‌

ئایا پەرلەمان کارا دەکرێتەوە؟

کەمتر لەحەوت مانگی ماوە بۆتەواو بوونی وادەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان، هەندێ جار قسەی جیاواز دەبیستین لێرەو لەوێ، لەسەرکاراکردنەوەی پەلەمان، من بەتێگەیشتنی خۆم بەدوری دەزانم لەم ماوەکەمەدا هەموولایەنەکان بتوانن بگەنە رێکەوتن وپەرلەمان کارابکەنەوە، چونکە گۆران بۆتەنها شەش مانگ مەحالە دانوستان بکات و رازیبێت بەگۆرینی بەرێز (د یوسف محمد) سەرۆکی پەرلەمان ، بەکەسێکی تر، خۆئەگەر کارێکی وامەحالی کرد ئەوابێگومان جەماوەرەکەی تورە دەکات، لەهەلبژاردنەکاندا، گەر بکرێت سزاکەی وەردەگرێتەوە، بەهەمان شێوە پارتیش بەبریارەکەی دا ناچێتەوەو لێی پاشگەز نابێتەوە، هەرچەندە جەماوەری پارتی لەهەربارودۆخێکدا لەپارتەکەیان نیگەران نابن وهەلوێستی پارتی هەرچۆن بێت ئەوان هەربەپارتیەتی دەمێننەوە، بەلام ئەوەی پارتی ناسیبێت دەزانێ پارتی بەبریارەکەی دا ناچێتەوە، کەواتەبارودۆخەکە وەک خۆی دەمێنێتەوە، مەگەر لەکاتێکداوەک پارت دەلێ رێکەوتنی سێ لایەنەبکرێت( پارتی ، ینک یەگگرتوو)خۆ ئەگەر ئەوسێ لایەنە رێک بکەون ئەوا لەوانەیە بتوانن بەزۆرینە گۆرانکاری بکەن، ئەمەش بۆ ینک و یەگگرتوو سەخت دەبێ بۆ کاتی هەلبژاردنەکان، چونکە ئەودوو لایەنە دەکەونە بەردەم توورەیی بەشێک لەجەماوەرەکەیان، بەتایبەت لەسنورەکانی (سلێمانی ، هەلەبجە، گەرمیان، راپەرین).لێرەشدا بەدوری دەزانم یەگگرتوو برواتەئەو هاوپەیمانیەتیەوەو جەماوەرەکەی لەخۆی توورەبکات، ئەوکات تەنها ینک دەمێنێتەوە لەگەل پارتی و ، بەتەنها ئەودولایەنەش ناتوانن پەلەمان کارابکەنەوە.

نوێترین نوسینەکانی فاروق عه‌لی‌

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌