به‌خشین … خه‌رمان به‌ره‌که‌ت

وتار/ 06/05/2017 809 جار بینراوە

فاروق عه‌لی‌

به‌خشین … خه‌رمان به‌ره‌که‌ت

 
ئه‌مڕۆ به‌فه‌ڕمی نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین کرایه‌وه‌، پیرۆزبایی وده‌ست خۆشی له‌به‌ڕێوه‌به‌رانی نه‌خۆشخانه‌که‌ ده‌که‌م و هیوای سه‌رکه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم، نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین یه‌کێکه‌له‌به‌رهه‌مه‌کانی به‌رنامه‌ی به‌خشین ی که‌نالی ئاسمانیی په‌یام که‌له‌ (٢٠٠٩/٦/١٥ ) دامان مه‌زراند، که‌ستافی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌وکاتی که‌نالی ئاسمانیی په‌یام بڕیاری له‌سه‌رداو له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی خزمه‌ت گوزاری دا خستیه‌ بواری جێبه‌جێکردنه‌وه‌، ئه‌ڵبه‌ته‌ بڕیاردان له‌سه‌ر کارێکی له‌وشێوه‌یه‌و جێبه‌جێکردنی لای زۆرکه‌س موجازه‌فه‌یه‌کی گه‌وره‌بوو وه‌دڵنیانه‌بوون له‌سه‌رکه‌وتنی ، به‌ڵام سوپاس بۆخوا به‌نیه‌تی باشه‌وه‌ده‌ستمان پێکردو به‌هه‌وڵ و دڵسۆزی و شه‌ونخونی ئه‌ندامه‌کان ی ڕۆژبه‌ڕۆژ به‌ره‌وفراوانتر هه‌نگاوی نا ، تاکرایه‌ ده‌زگای به‌خشین و ئه‌مڕۆش پرۆژه‌یه‌کی گه‌وره‌ی پێشکه‌شی هاولاتیان کرد، که‌کردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشینه‌ له‌سلێمانی، ئه‌گه‌ر چی به‌جه‌سته‌ نه‌متوانی له‌ئاهه‌نگی کردنه‌وه‌که‌ی دا به‌شداربم به‌ڵام دڵم له‌وێ بوو وه‌خۆشحال بووم به‌تایبه‌تی له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین و هه‌رپرۆژه‌یه‌کی تری به‌خشین که‌پێی هه‌ڵده‌ستێ به‌ته‌واوکاری ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ده‌زانم که‌ ئێمه‌‌وهاوکارانم له‌سالی ٢٠٠٩ ده‌ستمان پێکرد، ئه‌ڵبه‌ته‌ له‌سه‌ره‌تاوکۆتایی نابێ چاکه‌و هاوکاری خێرۆمه‌ندان له‌بیربکرێت چونکه‌ ده‌زگاوبه‌رنامه‌ی به‌خشین و ته‌واوی پرۆژه‌کانی له‌سه‌ر گیرفانی ئه‌وان ده‌توانێ به‌رده‌وام بێ ، بۆیه‌ دوعای خێرم هه‌یه‌ بۆ ته‌واوی خێرخوازان و هیوادارم خوای گه‌وره‌ به‌ره‌که‌تی زیاتر بخاته‌ سه‌روه‌ت و سامانیان و خۆیان و مال و منداڵیان به‌دور بگرێت له‌هه‌ر به‌ڵاو موسیبه‌تێک…
لێره‌شه‌وه‌ سوپاس و ده‌خۆشیم هه‌یه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی ئێستای به‌خشین که‌لێبڕاوانه‌ له‌پرۆژه‌که‌داکارده‌که‌ن و خزمه‌ت ده‌که‌ن.
له‌کۆتاییدا ئه‌مه‌وێ بلێم هه‌رگیز نابێ گرنگی و بایه‌خی که‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام به‌که‌م بزانرێت له‌پرۆژه‌کانی به‌خشین دا چونکه‌ ئه‌وه‌که‌نالی په‌یام بوو بۆیه‌که‌م جار موجازه‌فه‌ی کردوو به‌رنامه‌که‌ی ئاماده‌و پێشکه‌شکردو که‌ش و هه‌وای له‌باری بۆ ڕه‌خساند بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتوو بێت ، که‌نالی په‌یام ئه‌گه‌رچی له‌ پرۆژه‌کانیشدا ناوی نه‌هێنرێ به‌ڵام په‌یام وه‌ک مانگی چوارده‌ به‌سه‌ر پرۆژه‌کانی به‌خشین دا به‌دره‌وشاوه‌یی ده‌مێنێته‌وه‌ …

نوێترین نوسینەکانی فاروق عه‌لی‌

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌