ڕۆژنامەگەری کوردی وێستگەی هەڵوەستەی چەند پرسیارێک

وتار/ 01/05/2017 1055 جار بینراوە

کەمال ئەسکەندەر

ڕۆژنامەگەری کوردی وێستگەی هەڵوەستەی چەند پرسیارێک
 كه‌مال ئه‌سكه‌نده‌ر
لەجیهاندا بەگشتی و لەکوردستان بەتایبەت ، هەر بوارێک وەک مۆدەیەکی سەردەم ڕۆژێکی بۆ دیاری کراوە ،  لەبنەڕەتدا دیاری کردنی ڕۆژێک ڕوون وئاشکرایە ئامانج لێی بۆ گرنگی پێدانی زیاتری بوارەکانە ، بۆیە دەکرێت لەگۆشەی ئومێد و گەشبینی سەیری بکەین.

لێرەدا ئەم ساڵوەگەڕی ڕۆژنامەگەری کوردی بەدەرفەت وەردەگرم وەک هەڵوەستەیەک لەسەر کاروپیشەی بواری ڕۆژنامەگەری لەهەرێمی کوردستان.

لەووڵاتانی پێشکەوتووی بواری ئازادی ڕۆژنامەگەری کەمافەکانی مرۆڤ تیایاندا تا ئاستێکی بەرز پارێزراوە ، کاری ڕۆژنامەنوسی لە سەرجەم سێکتەرو بەهەموو جۆرەکانیەوە کاریگەری بەهێزی ئیجابی هەبوە لە سەر دەسەڵات بۆ بەرژەوەندی هاووڵاتیان ، بەواتایەکی ڕوونتر چاودێرێکی توندی سەر حکومەت و پڕۆژەکان و ماف وئازادیەکان بوە ،لە ڕووماڵەکاندا هەندێ جار ئاڕاستەی ڕای گشتی کردوە و بوە بەپێشەنگی داواکاریە ڕەواکانی میللەت ، بۆیە لەلایەن حزب و دەسەڵات و حکومەت حسابی زۆری بۆ کراوە و دەکرێت.

ئەوەی گرنگە هەڵوەستەی لەسەر بکرێت ئەوەیە ، کاروپیشەی ڕۆژنامەنوسی و دونیای ڕۆژنامەگەری لە هەرێمی کوردستان لە چ قۆناغێک دایە ؟
توانراوە ئازایەکان بۆ کاراکتەرانی ئەم بوارە فەراهەم بهێندرێت ؟ متمانەی کۆمەڵگەی کوردی بۆ دەست خستنی مافەکان لە ڕێگەی ئەم سێکتەرە تا کوێ بڕدەکات؟ حزب و هێزی دەسەڵات قەیرانی بۆ ئەم بوارەش دروست کردوە یان نا؟
تاچەند فاکتەرێک بوە بۆ زیاتر بەرەوپێش بردنی دۆزی کورد ؟ کاراکتەرەکانی توانیویانە پیشەییانە لەئەرک دابن یان بون بە هۆکارێک بۆ جوان کردنی وێنای بەرپرسان ؟ هۆکار چیە ڕۆژنامە وناوەندە  بێ لایەن وئازادەکان لەگەڵ سەرەتای سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی دادەخرێن ، کەچی ژمارەی ناوەندەکانی ڕاگەیاندنی حزب لە کێ بڕکێی زۆربون دان؟

نوێترین نوسینەکانی کەمال ئەسکەندەر

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌