سەرکردە دیاره‌کانی ئەوساو بەناو سەرکردە بوکەڵەکانی ئەمڕۆ

وتار/ 28/04/2017 897 جار بینراوە

شێرکۆ شێخ نوری

سەرکردە دیارو کارزماکانی ئەوساو بەناو سەرکردە بوکەڵەکانی,ئەمڕۆ ؟؟!!
کورد واتەنی لەجێ ی شیران ڕیوی دەکات گێران
شێرکۆ شێخ نوری

بەداخەوە دوای دیار نەمانی ئەم جۆرەسەرکردانە خەباتو تیکۆشان و نیشتمان پەروەری و دڵسۆزی و وەفاو ئەمەک داری کۆچیان کردو شێوازو شیرازەی کوردایەتی و سیاسەت زۆر گۆراوە سەد دەر سەد بەپێچەوانەیە تەنانەت
ئەخلاقییەتی سیاسەتیش گۆراوەو هیچ قیەمێکی تێدا نەماوە لەمرۆدا دوای دورکەوتنەوەی ئەم پیاوانە کۆمەڵێ بۆرەپیاو خەڵکی ناشایستە هاتنە سەرحازری سەیرەکەی لەوەدایە کەس و پیاوی واهاتۆتە سەرحازری و بەقودرەتی قادر بووە بە بەرپرس و مەسئول بێ ئەوەی رۆژێ خەباتی کردبێ و رۆژێ ماندوبوبێ ناوی گەورەو شاری وێرانی ڵێدەنێن و دەیکەنە ئەستورەو شاخ و باڵی ڵێدەنێن دەیکەنە کەرگەدەنو حوشترو فیل و ئەژدها
جارێک بە فەرماندەو جارێک بە سەرکردەو جارێک بەسەرۆک و جارێک بە پالەوان و قارەمان و سۆپرمان ناوی دەبەن ئەوانیش بسکەی سمێڵ یان دێت خۆیان لەناو پێستی شێرو شتی وادادەبینن دەکەونە ئەمری واقعو وادەزانن لەراستیدا وایە ئیتر خۆیان و کەسایەتی خۆیانیان بیر نامێنێ خۆیان,بیر دەچێتەوە ئیتر دەکەونە
دونیای خەیاڵو زاید لەحەد فولەخۆیان دەکەن بەڵام ئەوەیان بیر چۆتەوە کەبە هەزار سوژن گاسنێکیان تێ نابێ دەبا بەس بێ هیندە بەشانو باڵی ئەو
فس فس پاڵەوانانەدا هەڵمەدەن و مەبنە زورنا ژەن و دەهۆڵ کوتیان و هێندە فویان تێ مەکەن فەرامندەو سەرکردە
وابەهەوەنتەو سیناریۆ دروست نابێ بەکردەوەو هەوڵدان و شایستە دروست دەبن نەک بەڕسم و پێدا هەڵدان مەیدان و کردار ئەوەدەسەلمێنێ جاتکایە چی تر سیر مەخۆن و زوڕنا مەژنن سفەرماندەو سەرکردە چرکاندنی وێنەبیە تا بەچرکەیەک بیان کەن بەجەبەراڵو ناوی سەیرو سەمەرەیان بۆ داابتاشن فەرمابدەو سەرکردە کۆمەڵێ خەسڵەتی خۆی هەیە

دەهەستەوە مامەگیان فریاکەوە
شێرکۆ شێخ نوری
پێشمەرگەی دێرین و کادیری یەکیەتی بێستون سابوراوەی چەند بە حەزین و دەنگی زوڵاڵ هاوار بۆمامی گەرەمان دەکات و داوای لێدەکات هەستێتەوەو
جارێکی تردەست بداتەوە گۆنچانەکەی وەک حەزرەتی موسا,موعجیزە بنوێنێ و بەئامۆژگاریەکانی کەمێک هۆش و بیر بگەرێنێ تەوە بۆ سەرکردەو بەرپرسەکان بەهۆش خۆیان بێنەوە و عیبرەت بیان گرێ هاواری ئەوەدەکا ووڵات بێ خاوەنە و کەس نەخۆی بەخاوەنی ووڵات دەزانێ و نەکەسیش شک دەبا  شایستەی ئەوە ببێت کە ووڵات بەڕیوەبەرێ وەک سەرگەورەو خەم خۆرێک و کەس نییە دڵی بەنیشتمان و میللەت بسوتێ هەرچی هەیە لەخەمی ورگ و گیرفان و کورسی و دەسەڵاتە هەموی پشتیان کردۆتە میللەت و ووڵات
کەس نییە دڵی بەدایکی نیشتمان بسوتێت هەرکەس لەبەرخۆیەوە خەریکی هەراج و بەهەدەردانی ووڵات و هەرزان فرۆشی خاکە  بۆیە بەحوزنەوە هاوار بۆ مام دەکات لەم نەهامەتی و زەرگەردانی  زەنگی ترسناکە وەک فریشتەیەکی فریاد رەس فریای خاک و نیشتمان و ووڵات  بکەوێ و لەم گێژاوی گێژەنەدا بەفریابێت و رزگارمان بکات بەدڵنیاییەوە نەک هەرئەو هەڤاڵە هەمومان هاواردەکەین و دەڵێین مامەگیان دەهەستەوە فریاکەوە دەهەستەوە  

نوێترین نوسینەکانی شێرکۆ شێخ نوری

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌