ئەو گۆڵەی سەرکردایەتی یەکێتی لە گۆڕانی کرد لە پێناو پارتیدا
وتار/
22/04/2017
1377 جار بینراوە
عهدنان عوسمان
ئەو گۆڵەی سەرکردایەتی یەکێتی لە گۆڕانی کرد لە پێناو پارتیدا
عەدنان عوسمان
راگەیەندراوی هاوبەشی ئەمڕۆی یەکێتی و گۆڕان، ئاماژەیە بەسەرکەوتنی ئەو یاریەی پارتی دایڕشتوەو یەکێتی جێبەجێی ئەکات.
جارێ عەیبەیەکی گەورەیە تۆ لە کۆبونەوەی رابردودا پەنجەت خستبێتە سەر
کیشەکانی نێوان هەردولا و سوێندت خواردبێت کە هەموی چارەسەر ئەکەیت، کەچی
تازە بەتازە لەو راگەیاندراوەدا باس لە دەستنیشانکردنی کۆسپەکان و
میکانیزمی پێوسیت بۆ چارەسەریان ئەکەیت!! ئەی پێشتر و لەم ماوەیەدا چیتان
کردوە؟ ئاخر ئەمە جگە لە کڵێشەیەکی بێگیان و ناوەرۆک چیترە کە لە کۆتایی
هەموو کۆبونەوەیەک دائەنرێتەوە.
لە پەیوەست بە پرسی ریفراندۆم و
سەربەخۆییەوە، کە ئەمە مەبەستی منە، دەبوایە راگەیاندنی هەردوولا، وەک
تەرجومەی رێکەوتنەکەیان و بەتایبەتتر مادەی ١١، راشکاوانە ئاماژەی بەوە
بدایە کە کاری هەنوکەیی و دەست بەجێ، پرسی کاراکردنەوەی پەرلەمانەو هەر لە
پەرلەمانەوە دەبێت هەنگاوە یاساییەکان بەرەو سەربەخۆیی داڕێژرێت. هەردوو
حزب بەدەر لە هاش و هوشی پارتی، دەبوایە خۆیان سەرقاڵی داڕشتنی نەخشە رێگای
سەربەخۆیی کوردستان بکردایەو وەک پرۆژەیەک بۆ پەرلەمانیان ئامادە بکردایە.
کەچی سەرکردایەتی هاوبەش دێت ئەو مادەیە بە بیرمان دێنێتەوە، کە هەر پێش
کەمتر لە مانگێک سەرجەم مەکتەبی سیاسی یەکیتی و بەهەموو باڵەکانیانەوە
پشتگوێیان خست و بە نەبویان حساب کرد، کاتێک لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی نێوان
هەردولایان ،فازل میرانی ئاماژەی بە پێویست نەبونی پەرلەمان لە پرسی
ریفراندۆمدا کرد، مەلا بەختیاریش بە بێدەنگی بۆی سەلماند. تۆ بڵیی ئەو
سەرکردایەتیە لەو کاتەدا ئاگایان لەو مادەیە نەبوبێت و ئەمڕۆ وەفدی گۆران
بۆی تەفسیر کردبن!!
ئەم بەیانە هاوبەشە، نیشانەی رازی بونی ژێر لێوە بە
نەخشەرێگای پارتی و پەیوەست بوونە بە یاریەکەی پارتی کە نە بۆ کورد و نە
بۆ کوردستان و نەبۆ سەربەخۆییە، بەڵکو تەنها ئامانج لێی رزگارکردنی پارتیە
لەو قەیرانە قوڵەی تێی کەوتوەو کپکردنی هەردەنگێک کە باس لە شەرعییەت و
یاساو دامەزراوەکان بکات.
ئەمرۆ گۆڕان و یەکێتی رەزامەندی خۆیان بە
گەمەی ریفراندۆم پێشانداو هیچ هوشداریەکیان نەدا کە بەهیچ شێوەیەک ئامادە
نین لەدەرەوەی شەرعییەت برۆنە ژێر فەلەکی پارتیەوە. خاڵی یەکەمی
راگەیاندراوەکە تەنها عەرەب گوتەنی بۆ "ماء الوجه"ە و هیچی تر.
هیوادارم بنکەی جەماوەری گۆران و یەکێتی و هەڵسوڕاوانی هەردوولا، جگە لە
جەختکردنەوە لەسەر پرەنسیپەکانی رێککەوتنەکەو کاراکردنەوەی بێقەید و شەرتی
پەرلەمان و رێزگرتن لە ئیرادەی میللەت و هەنگاونان لە پەرلەمانەوە بۆ پرسی
سەربەخۆیی، بەهیچ هەنگاوێکی تەم و مژاویی و قسەی ژێر لێوەوەو سەپاندنی
ئیرادەی نا قانونیانەی پارتی رازی نەبن.
نوێترین نوسینەکانی عهدنان عوسمان
-
عهدنان عوسمان
08/01/2018
-
عهدنان عوسمان
02/10/2017
-
عهدنان عوسمان
28/09/2017
-
عهدنان عوسمان
20/09/2017
-
عهدنان عوسمان
16/08/2017
-
عهدنان عوسمان
16/08/2017