بەڵێ بۆ یەکیەتی ناو یەکیەتی نا بۆ باڵودەنوک

وتار/ 21/04/2017 1014 جار بینراوە

شێرکۆ شێخ نوری

بەڵێ بۆ یەکیەتی ناو یەکیەتی نا بۆ باڵودەنوک
شێرکۆ شێخ نوری
بەڵێ بەشانازییەوە لە رابردوی خۆم حیزبکەم حیزبی شەهیدان,دەڕوانم  دڵنیام ئەگەر من ئەندام و پێشمەرگەیەکی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان و کادرێکی ئەم حیزبە نەبومایەو هەڵگری دروشمی نەسرەوتن تاسەرکەوتن و مافی چارەی خۆنوسین و شوێن پێ هەڵگری سەروەرانی کاروانی پرلەتیکۆشان و گیان بازی و فیداکاری هەڤاڵانی مەشخەڵانی شۆڕشی نوێ نە بومایە رەنگ کەسایەتیەکی تربومایە هەربۆیە سەربەرزم بەوەی کە لەقوتابخانەو زانکۆمەزنکەی شۆڕشی نوێدا شاگردو قوتابی و پێشمەرگە بوم هەمیشە بەرابردومەوە سەربەرزم و شانازی دەکەم کەمن پەروەردەی بن سێبەری ئەشکەتو خاراوی ناو کورەی خەباتو باوکی فرمێسک و کوڕی ژانم و گۆشکراوی رێبازێکم کەچۆکی بەمستەحیلداو خەون و خەیاڵی بۆ واقیع گۆری ئەو واقیعەی کە دوژمنان و نەیارانی تاساندو بەبوێری و ئازایەتی بە هەڵوێستی شۆرشگێڕانەو ئەقڵی مەنتق و هۆش و بیری وردی حەکیمانەی لەدەیان پەرژینی بەدرك رزگاری بێت و بەرەو ئاسۆی ڕونو بەروترۆپکی رزگاری هەنگاوی دەنا  بەبێ ئەوەی هەنگاو
بەشلی هەڵبێنێ و هەست بەماندبون بکات چونکە ئەوسەردەم خاوەنی سەرکردەی دڵسۆزو شیاو شایستە بوو خاوەنی ڕابەڕێکی بیرمەندو زاناو حەکیم بوو خاوەنی هەڵۆی سورو پێشمەرگەی نەبەزو کادیری هوشیار بوو ئەوان سەردەمان نەکەس پارەی دەویست نەکورسی و نەدەسەڵات و نەکەسیش بەقودرەتی قادرو
نەکەس لەبەرخاتری خاتران پلەو پایەی پێ دەدرا ئەوسەردەمە هەرپێشمەرگەو بەفربو بەبناری شاخەوە
بون شەوشەوی پێشمەرگە بوو گیان دەکرا بەخەڵات
خوین و زامیان دەبەخشی و مەرگی لەپێشیابەوەبوو بۆ ئازادی و بۆسەربەستی دەمردن بۆ ئەوەی گەل بژی
بەڵام ئێستاو ئەوسا مابەینیان ئاسمان و رێسمانە ئەوان رۆژان یەک دەست یەک بیرو باوەڕ یەک هەڵوێست یەک هاوار یەک ریگاو یەک بازومستی بەهتزبوین بەڵام ئێستا حاشا,لەئێستا کێ بەرپرسە ؟کێ خاوەنداری دەکا؟ کێ خەمخۆری راستەقینەیە؟هەموو دەڵێن منن منەکان هەموو دەڵێن باڵی من و هەشە دەڵێ تەنها دەنوک ئەباڵەکان لەگەڵ کۆمەڵی پیاو پیاو پیاوێن دەکات و ئەوگروپ لەگەڵ چەند کەسێ گروپ گروپێن دەکات و مل ملاناێش بەجێ ی خۆی حاشا,لەباڵ حاشا لەدەنوک حاشا لە گروپ گروپێن و پیاو پیاوێن .لە زۆرو بۆری مینبەرئای کە لە ئاوازو باڵۆرە ناشازەکان بێزاربوین دەبا بەس بێ دەهۆل کوتین و زورنا ژەنین و وتاردان و خۆدەرخستن  ئەوکەناڵ کەناڵو میدیای سێبەرو شۆسیال میدای چەواشەکار و بەلارێدابەرو کەسایەتی دەربارکەهەرۆژەی
لەسەرپەتێ یاری دەکاو جۆن بۆی بلوێ و لەبەژەوەندی دابێ فوی پیادەکاو سەمادەکا بەڵێ بۆ یەکیەتی بەڵی بۆیەکیەتی راستەقینە بەڵێ بۆ ریکخستنەوەی ریزەکانی یەکیەتی ناو یەکیەتی بەڵێ بۆمەشخەڵان و بۆ چەپکە گوڵەکەی مامی گەورەمان  باقی تر ئەمرۆ  هەرقسەی ڕوتەو قسەش ناخرێتە ناوگیرفانەوە.!!!!

نوێترین نوسینەکانی شێرکۆ شێخ نوری

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌