ئاهی ئەنفال لەتراژیدیای نوگرەسەلمان

وتار/ 15/04/2017 910 جار بینراوە

کەمال ئەسکەندەر

ئاهی ئەنفال لەتراژیدیای نوگرەسەلمان
كه‌مال ئه‌شكه‌نده‌ر
پڕۆسەکانی لەناوبردنی کوردانی باشور لە ژێر ناوی ئەنفال ، چەندین چیڕۆکی ناخ هەژێن و دڵ تەزێنی کردوە بە پرسە بۆ نەوەکانی ئێستاو داهاتوو .

لەپڕۆسەکانی لەناوبردنی کورد هەر لەبادینان و جافایەتی تا گەرمیان و بارزانیەکان و سەرجەم شوێن وجێگەی شاروشارۆچکەکانی کوردزمان ، دەیان وسەدان بەسەرهاتی مەرگ وگریان فرمێسک لەچاوان دەکات بەجۆگەلە و لانەی  نزای دژ بەستەم لەدڵی دایکانی ئەنفال دروست دەکات.

ئاخر لە کام چیڕۆکی تراژیدی ڕامێنم بە کام زمان وەسفی بکەم ، لە زمانی ئەو دایکە دڵ هەڵقرچاوو چاو بەفرمێسکەی کە تاکە پێڵاوێک لە جیاتی خەیار دەدات بەمنداڵەکەی بۆ ئەوەی حەزی نەفسی دامرکێنی و تا گیان لەدەست دانی تۆزی پێڵاو لە سەر لێوەکانی بێت ، نا   بێگومان ئێمە وەک ئەو دایکە لێی تێناگەین ،ئەی ئەوە نیە دوای (۲۹) بەچاوی پڕلەفرمێسکەوە دەیڵێت و دەیڵێتەوە تەنانەت حەزناکات خەیار هەر ببینێت چ جای بیخوات.

باس لەکامیان بکەین ، ئەی ئەوەنیە لە بیناقێزەونەکەی جەللادەکان لەبرسان گیان لەدەست دەدات و تەرمی ناسکی ڕۆڵەکەی بەبەر چاویەوە لە دووری چەند مەترێک دەبێت بە خۆراکی جڕوجانەوەری دەوروبەری نوگرەسەلمان .

ئێمە هەر هیچ لێی تێناگەین، ئاخر کاتێک لەگەڵ هەر زاتێکی جێماوی ئەنفال دادەنیشی هەر خۆی بەتەنها عالەمێکە بۆ گێڕانەوەی دەیان بەسەرهاتی لەبیرنەکراو ، عەیبە نیە ئەگەردانی پێدابنێین هەموومان نەخوێندەوارین لەهەمبەر تێگەیشتن لەم ڕووداوە تراژیدیانە ، تەنها خۆیان لێی تێدەگەن .
نازانم ئەگەر بەرپرسانی هەرێم لەگەورەیی ئەنفال تێگەیشتون ، چۆن جورئەت بەخۆیان دەدەن بە ئۆتۆمبێڵی مۆدێل بەرزی جام ڕەش لەساڵیادی ئەنفال دا نمایشی خۆنیشاندان بکەن .
دەزانن ! هەر بەرپرسێک لەگەورەیی ئەنفال تێ بگات دەبێت لای ئاسایی بێت باڵای بکات بەفەرشی سوری پێشوازی و لەیادەکانی ئەنفال دا ، کەس وکارو جێماوانی ئەنفال بەسەر پشتی دا ڕێ بکەن  بۆ ئەوەی تنۆکی فرمێسکیان دابارێتە سەر لاشەیان و تەڕ بن بە ئاهەکانی دوای تراژیدیا.

نوێترین نوسینەکانی کەمال ئەسکەندەر

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌