مێژوو تۆماری کرد هەڵکردنی ئاڵا و داگرتنی باڵا
وتار/
15/04/2017
850 جار بینراوە
کەمال ئەسکەندەر
مێژوو تۆماری کرد هەڵکردنی ئاڵا و داگرتنی باڵا
كهمال
ئهسكهندهر
خەونەکانی
کورد و هیواو ئاواتەکانمان چەندین وێستگەی پاڵەوانەتیان لەمێژووی گەلەکەمان تۆمارکردوەو
پانتاییەکی فراوانیان لەلاپەڕەکانی مێژوودا
لەخۆگرتوە .
لەسەدەی
ڕابردوودا خاک و ئاڵا دەریایەک لە خوێنی ڕۆڵەکانی کوردی بۆ ڕژێنراوە ، لە ئێستاش
دا سەنگەرو خوێن و مەینەتیەکان بون بەباڵای گەیشتن بەئومێد ، کورد گوتەنی کەشتی ماف وخەونەکانمان خەریک بوو
بگات بەکەناری بازاڕی دەستکەوتەکان .
بەداخەوە
ناتەبایی سیاسی حزب ولایەنەسیاسیەکانی هەرێم و فرەجەمسەری ناوخۆی حزب لە سنوری کەرکوک
، بێ بەرنامەیی کردوە بە بەرنامەی گەیشتن بەدەستکەوتە چارەنوس سازەکانی میللەتەکەمان
، موزایەدە و کێ بڕکێ کردن بۆ گەیشتن بەسەردێرە گەرمەکانی هەواڵی میدیاکان بەجورێک
لەخشتەی بردوین ، ئەمە وای کردوە هەموو هەوڵ وهیممەتی سیاسیەکانمان بۆ تاکتیکی ڕۆژ
بێت و ستراتیژی دووربینی خەونەکانی ڕابردوو و شانازیەکانی داهاتوو فەرامۆش بکەین .
تاکەی
سیاسیەکانی سەردەم شەرمەزاری لە مێژووی گەلەکەمان تۆماردەکەن ؟وەڵامی ئەو پرسیارە
کێ دەیداتەوە ، لەماوەی کەمتر لەمانگێک لە شارێکی وەکو کەرکوک ئاڵای کوردستان لە حەملەیەکی
عاتفی بێ دیراسەیی پەلەپروزێن دا ، ئاوات
وخەونی گەلێک دەکرێت بەحەقیقەت و حەقیقەتیش دەبێت بەسەراب .
لەئێستادا
هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەکەرکوک و
داگرتنی باڵای دەسەڵاتی سیاسی کورد بەهێنانە خوارەوەی بە ماوەیەکەی کەم بەبڕیاری
حکومەتی ناوەند ، وەک شکستی هەنگاوێکی سیاسی لە ئەنجامی حەملەیەکی عاتفی ومیزاجی چەند
کەسێک لەمێژوودا تۆمارکرا ، کێ لێی بەرپرسیارە ؟
نوێترین نوسینەکانی کەمال ئەسکەندەر
-
کەمال ئەسکەندەر
18/08/2019
-
کەمال ئەسکەندەر
08/08/2019
-
کەمال ئەسکەندەر
05/01/2019
-
کەمال ئەسکەندەر
12/12/2018
-
کەمال ئەسکەندەر
05/10/2018
-
کەمال ئەسکەندەر
10/09/2018