برایانی یەکگرتوو پێویستە ئەو گۆڕانکاریانە بکەن

وتار/ 21/08/2016 1441 جار بینراوە

مه‌سعود عەبدولخالق

لەو ماوەیەی تەمەنی یەكگرتوو نموونەی ڕەوشت جوانی و دووری لە گەندەڵی و لێهاتوویی ئەندام و لایەنگرانی بووە‌، هەڵبەتە هەندێک سلبیاتیشی هەبووە، بەڵام ئەو كابینەیان زیاتر تووشی توقیە و میكافیلیەت بووە لە سیاسەتدا، پۆست ویستی و ستۆیلی بۆ دەسەڵاتی بە ئاشكرا پێوە دیاربوو، بۆیە شەعبیەتیشی زۆركەم بووەوە، لەو كۆنگرەیەدا دەرفەتێكی مەزنە خۆڕاست بكەنەوە و بوار بە عاقلمەندانتان بدەن ڕەخنە لەو لایەنانە بگرێت بۆ چاكردنەوە، لەلای خۆم ئەو ڕەخنە و هەڵسەنگاندنانە بە دیاری بۆ برایانی یەكگرتوو دەنێرم كە زۆر حەز دەكەم ئەو حزبە پڕ ڕەوشتە بەگەر گەندەڵكار و زاڵمان نەكەون، زۆر بەكورتی:
١- ئەوە حزبی نەهزەی تونس بەجورئەتەوە كۆمەڵێك ئیجرائاتی كرد لە كۆنگرەی تازەیان ..ئێوەش بیكەن بەڵام مەرج نییە وەك ئەوان بەجارێك لە ئایین دابڕێن، بەلای كەم وەك (د. محسن عەبدولحەمید) وتەنی پاشگری ئاینی لە خۆتان بكەنەوە .
٢- زیاتر بەلای دۆزە نیشتمانیەكان وەرن، ئێوە بەشداری شۆڕش و مەینەتیەكانی كوردستانتان نەكردوە، لەهەمان كاتدا نە مەلەفداریتان هەبووە، سوپای هیچ لایەكی دوژمنیشتان نەهێناوەتە كوردستان، بۆ ئەو مەبەستە:
أ- زیاتر خۆتان ڕزگاربكەن لە پرۆژەی عروبی بە ئاشكراتر بڵێن قەزیەی كورد لە قەزیەی فەلەستینیش پیرۆز ترە.
ب- لە ململانێی عەرەب و عەجەمی ئیستا بێلایەن بن.
ج- لە ململانێی سونە و شیعە بەپێی بنەماكانی ئاسایشی نەتەوەیی كوردستان هەڵوێست وەرگرن..چونكە ئەو ململانێیە ئەسڵی ئاینی نییە زیاتر سیاسییە، بەشێوەیەك (بەتایبەتی لە ئێستادا) سونایەتی لە بەرژەوەندی عەرەبە و شیعایەتیش لە بەرژەوەندی ئێران.
د- هەوڵی لێك جیاكردنەوەی كەلتوور و نەریتی عەرەبی لەگەڵ كەلتوور و نەریتی ئاینیی بدەن.
ق- پرۆژەی ئیخوانیش زیاتر پرۆژەیەكی عروبیە (ڕەنگە هەقی خۆشیان بێت) وەك خۆیان بە ئاشكرا دركاندویانە لە كۆنگرەی شەشەمی ئیخوان پێناسی بە (جماعە عربیە) كردوە، لە (رسالە مؤتمر الخامس) وا هاتوە: (أحب هنا أن ننوه إلی أن الإخوان المسلمین یعتبرون العروبە..ومن هنا كانت وحدە العرب أمرا لابد منه لإعادە الإسلام وإقامە دولته وإعزاز سلطانه، ومن هنا وجب علی كل مسلم أن یعمل لإحیا‌و الوحدە العربیە و تأییدها ومناصرتها...) بۆیەش لە (بڵاوكرایەوەكی ئیخوانی عێراق ژ:٣) دروستبوونی دەوڵەتێكی كوردی بە (حرامی شەرعی) وەسف كراوە، كەچی لە بڵاوكراوەی ٢٨ ی ئایاری ١٩٦٤ لە بارەی(ميثاق الوحدە العربیە) بەتایبەتی وەحدەی عێراقی و میسری ئەوسا بە توندی لایەنگیری كراوە، لە عێراقیش هەر لەو دواییە (تاریق هاشمی) كە سەرۆكی ئیخوان بوو محامی گرتبوو دژی گەڕانەوەی كەركوك بۆسەر كوردستان بەپێی ڕێنماییەكی توندی ئیخوانی، كەچی لەولایەش دەبینین لە بڕیاڕی ژ:١٢ی كۆنگرەی شەشی (اللجنە المركزیە العلیا لجماعە الاخوان المسلمین - كە ٢٢ بڕیاڕی لێدەرچوو) داوای گەڕانەوەی ئەسكەندەرونەی توركیا بۆ عەرەب دەكەنەوە.
٣-  به‌بێ دوودڵی بێتە بەرەی گەل و چاكسازی لە دژی بەرەی گەندەلكاران، ئەو دووبەرەیە بەتەواوی لێكجیابوویتەوە ناكرێت‌ سوود لە هەردوولا وەرگرێت.
٤-  زۆرجار لەهەندێ‌ هەڕەشەی تاكتیكی حزبی دەسەڵات (وەك هەڕەشەی شەڕو دووئیدارە – كە مەحاڵە)یەكگرتوو تووشی ترسی ڕاستەقینە بوو و دابەش بوو.
٥-  وەك ڕەئی خۆم ئەو جۆرە حزبایەتیەی لە دوو ساڵی ڕابردووی یەكگرتووم بینی بەو شێوەیە حزبایەتی هەرنەكەی باشە، یان وەك ساڵانی حەفتاكان چۆن ئیخوانی عێراقی لەبەر هەیبەتی حزبی بەعس ڕێكخستەنەكانیان ڕاگرت، دەكرێت‌ لە كوردستانیش ڕایگری ..چونكە مقاوەمەی زوڵم بەهەموو كەس ناكرێت‌ ئیمان و شوجاعەتی دەوێت.
٦-  لە كۆتاییدا پێم باشە بیرێك لەو پارادۆكسەش بكاتەوە دەڵێت كوردستانیم كەچی لە ڕێزی ئەندامەكانی كەسێكی تیانییە لە ئاینەكانی تری كوردستان، ئینجا لەناو ئیسلامیش تەنها یەك مەزهەب لەناو ئەو مەزهەبەش یەك تایفە..كەواتە ئەوجەماعەتە زۆر تایفین .
٧-  بە ڕوونتر بە جورئەتانە تر ڕوبەڕوی هەندێک‌ خورافاتی فقهی ببنەوە لەبارەی كۆیلە و جاریە و پرسی ئافرەت و جیاوازی عەرەب و عەجەم كە زۆر دوورە لە دەقی ئاینی، بەهەمان شێوەش میژووی مسوڵمانان و ئیسلام لێكجیابكەنەوە و بە بوێرانە ڕەخنە لە مێژووش بگرن لەو فەترانەی كە زۆر ناشرینە .

نوێترین نوسینەکانی مه‌سعود عەبدولخالق

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌