گەندەلكاران پەلاماری قورئان دەدەن دەلێن (تەرابوتی لۆجیكی لە نێوان ئایەتەكان نیە) .

وتار/ 25/01/2021 564 جار بینراوە

مه‌سعود عەبدولخالق

گەندەلكاران پەلاماری قورئان دەدەن دەلێن (تەرابوتی لۆجیكی لە نێوان ئایەتەكان نیە) .

لە بەرنامەی (كرانەوەی كوردستان 24) ڕەوشەنبیرێكیان هێنا بوو دەیووت لە قورئاندا تەرابوتی لۆجیكی لە نێوان ئایەتەكاندا نیە، ئەو لێدوانە عەبەسیانەمان زۆر گوێ لێدەبێت وەلامی پێویست نیە، چونكە لای من مرۆڤ ئازادە چ بیروباوەڕوئاینێكی هەیە یان نیە، بەلام ئێمە دەزانین بەرنامەی گەندەلكارانی كوردستان لەو قۆناغە تێكشكاندنی یەكجاری كۆمەلگە و مەعریفە و ئاكارە تا تەمەنی گەندەلی درێژ ببێتەوە، بۆیە وەلامداەوەی پێویستە .

 لە ڕاستیدا هەروەك چۆن تەرابوتێكی وورد لەنێوان بەشەكانی گەردوون هەیە ئاواش لە نێوان ئایەتەكانی قورئان، هەروەك چۆن ناتوانین جێگەی خۆر بگؤڕینەوە بە ئەلفا كونتوراس یان موشتەری، ئاواش شوێنی ئایەت بە ئایەتێكی تر ناگۆڕدرێت لەبەر ئەو تەرابوتە لۆجیكیەی(Logical association) نێوانیان، بەلام چ لۆجیكێك ؟ لۆجیكی ئەوسەردەمەی مرۆڤ نا، لۆجیكی ئیستای مرۆڤ لەداڕشتنی توێژینەوە نوسینی كتیب زۆر جیا دەبێت لە لۆجیكی 5 سەدەی تر، ئەوانیش لەگەل 10 سەدە لەدوای خۆی، ڕەنگە 3+4 لە لۆجیكی سەدەی 50 نەكاتە 7، ئەوە تەنها بەگوێرەی سیستەمی (دەیەمانە) دەكاتە 7 ئەگینا بەسیستەمی (شەستانە) یان (چلانە) ناكاتە 7، یان بەسیستەمێكی لۆجیكی سەدەی 50 كە بۆ تكنۆلۆجیای ئەو سەردەم سیستەمێكی تری بەدیل بۆ (عوشری) دەدۆزرێتەوە ئەو كات ڕەنگە 3+4 بكاتە 11 ...،  بۆیە (كوردستان 24) كە دەلیت تەرابوتی لۆجیكی نیە لەنێوان ئایەتەكانی قورئان ئەوا نەشارەزایە لە:

1- لە جیاوازی نیوان لۆجیكی نسبی مرۆڤ ولۆجیكی بالای پەیام .  
2- نازانێ مرۆڤ ناوی نراوە (جیهانی بچوك ) و جیهانیش ناوی نراوە (مرۆڤی گەورە) چونكە وێكچوو (تماثل)هەیە لە نێوانیان، بۆیە كاتیك ئایەتیكی قورئان لەمرۆڤەوە بازدەدا بۆ گەردوون یان سروشت یان ئەتۆم یان دەریا وشاخ..، ئەوا تەماسول هەیە بەلام ئێمە جارێ نازانین.
3- هەتا زانست پیشكەوتوو تر بێت ئەو تەماسولانە زیاتر لەنێوان سروشتی مرۆڤ وسروشتی مادە زیاتر دەردەكەون وتەرابوتی ئایەتەكانیش زیاتر ڕوون تر دەبێتەوە .

لەگەل زۆر باسی تر كە لێرە بوار نیە هەموی باس بكەین، قورئان خۆشی وەلامی ئەو پرسیارانەی دایتەوە ئاخۆ دەتوانرێ باشتر لە قورئان دابنرێ وبەدیلی قورئان دەبێت ؟ لەوەلاما دەلێت (اللهُ نَزَّلَ أَحْسَنَ الْحَدِيثِ ...),  هەتا ئەوزمانەی قسەشی پێكردوە بەدیلی نیە  (لامبدل لكلمات..), زمانى قورئانيش زمانى تايبةتى خۆيتى زمانى پةيامة نةك زمانى تر , گەندەلكارانی كوردستان زۆر لەخۆبایین كە بە پیوەری  لۆجیكی خۆیان دەیانەوی لۆجیكی كتابی خوای هەلسەنگێنن .

مسعودعبدالخالق

نوێترین نوسینەکانی مه‌سعود عەبدولخالق

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌